به‌ره‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه 30 ی جۆزه‌ردانی 1401 چالاكی سیاسی كورد “فیروز مووسالو” له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری سێداره و داگیركه‌ری ئێرانه‌وه له‌سێداره درا و گه‌یشته شه‌هاده‌ت. به‌م بۆنه‌وه یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی به‌رز و پیرۆز راده‌گه‌رین.
كۆماری سێداره و داگیركه‌ری ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه له‌پێناو چاوترساندنی كۆمه‌ڵگا و گه‌لانی ئازادیخواز، په‌نای بۆ زۆر سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی قیزه‌ون و نامرۆڤانه بردووه و ئه‌م ره‌وته‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌كات. یه‌ك له‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی رژێم كه به‌تایبه‌تی له دژی بزووتنه‌وه و تێكۆشه‌رانی ئازادیخواز په‌یڕه‌وی ده‌كات و له ساڵانی رابردوودا چڕتر بۆته‌وه، سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ته. شه‌هید فیروز مووسالو گه‌نجێكی وه‌ڵاتپارێزی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو كه له‌پێناو ئازادی خاك و خه‌ڵك رێگای خه‌بات و تێكۆشانی گرته‌به‌ر و ماوه‌یه‌ك له‌ناو ریزه‌كانی گه‌ریلا و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورددا خه‌بات و تێكۆشانی كرد. پاش ماوه‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری، شه‌ڕی تایبه‌ت و بانگه‌شه و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌كانی رژێمه‌وه له رێزه‌كانی گه‌ریلا داده‌بڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا و پێوانانه‌ی كه داگیركه‌ران بۆ خۆیان دیاریان كردووه، تێكۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی بكات. شه‌هید مووسالو رۆژی 20ی پووشپه‌ڕی 1398 به ئه‌ماننامه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه له شاری سه‌رده‌شت خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای پاسدارن ده‌كات. به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كرێت. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری سێداره پاش چه‌ن ساڵ لێپرسینه‌وه، ئه‌شكه‌نجه و راگرتنی له زیندانه‌كاندا، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه ئه‌م چالاكه سیاسیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دژایه‌تی له گه‌ل بزووتنه‌وی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به‌كاربهێنن، به‌ڵام كاتێك بینیان ئه‌و ناكه‌وێته خزمه‌تی ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌ته و به هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی رژێمه‌وه له‌وه‌ی كه ریزه‌كانی گه‌ریلای به‌جێ هێشتووه په‌شیمان بۆته‌وه، به‌تۆمه‌تی دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ خوا (موحاربه) سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و ئه‌م بڕیاره‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
بێگومان ئێستاكه بۆ هه‌ركه‌س روون بۆته‌وه كه كۆماری سه‌ركوت و سێداره‌ی زاڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌پێناو درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئاماده‌یه هه‌موو رێ و رێبازێكی هۆڤانه و به‌دور له هه‌رچه‌شنه پێوان و پرنسیبێكی مرۆیی بگرێته به‌ر. بێگومان له‌سێداره‌دانی شارۆمه‌ندانی ناڕازی، بیرجیاواز، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌ركه‌س كه داوای ئازادی و یه‌كسانی ده‌كات، به‌ڕوونی پیشانده‌ری نه‌بوونی ره‌وایه‌تی و دژایه‌تی ئه‌م رژێمه سه‌ره‌ڕۆیه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و گه‌لانی ئێران. ترس و لاوازی رژێم گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه رێگا به هیچ ده‌نگ و ره‌نگێكی ناڕازی و گۆڕانخواز نادات. بگره ئاماده نیه به‌پێی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كه بۆ خۆی دایڕشتووه هه‌ڵسووكه‌وت بكات. هه‌نووكه كه زیاتر له سێ مانگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران گه‌لان به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌دژی رژێم راپه‌ڕیوون و داوای مافه ره‌وا و سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، جارێكی دیكه و به شێوه‌یێكی چڕتر، كاربه‌ده‌ستانی كوماری سێداره له باتی ئه‌وه‌ی كه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و گوێ بۆ داخواز و قسه‌ی خه‌ڵك بگرن، دیسان په‌نایان بردۆته به‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت و له‌سێداره‌دانی ناڕازییانیان.
له كوتاییدا جارێكی دیكه وێڕای به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید فیروز موسالو و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا بونیاد نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیك درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدان به‌رز و پیرۆز رابگرن.
كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك
13\1\2022