بۆ ڕای گشتی
بەیانیەی راگەیاندنی شەهادەتی سی هەڤاڵمان لە چیای ئاسۆس
لە کاتێک دا کە ناوچە توشی هاڵۆزی و قەیران بووە و سەرهەڵدان و شۆرش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران پەرەری ستاندووە و مافی گەلی کورد بۆتە رۆژەڤی هەمو جیهان و تەڤگەری ئێمە هیوا دەداتە هەمو شۆرشگێر و ئازادیخوازەکان، ئەو هێرشانەی کە لە دژی هیزەکانی ئێمەش بەڕیوە دەچن زیاتر بووە. هەر چەند کۆتایی داگیرکەران دیارتر دەبێ، ئەوندە هێرشەکانیان زیاتر دەکەن. لە دەسپێکی شۆرشی ژن، ژیان و ئازادی بەو لاوە، هێرش لە دژی هێزەکانی ئێمە زیاتر بووە و ئەو هێرشانە بە دەستی دەوڵەتی تورکیە و لە رێگای هێرشی هەوایی پێک دێ. ئامادەکاری و فەداکاری هێزەکانی ئێمە بۆتە هۆی نەگەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی. فەداکاری و بەدەڵێک کە لە لایەن هێزەکانمانەوە درا، بۆە هۆی ئەوەی کە دوژمن لەو جبهەیەش هەر وەکو هەمو جبهەکانی تر توشی شکست ببێتەوە. بێ گومان تێکۆشانی ئێمە تا لەناو چونی تەواوی دوژمن بەردەوام دەبێ و ئێمە سەرکەوتن و ئازادی بۆ گەلی خۆمان مسۆگەر دەکەین. لەو هێرشانەی دوژمن لە رێکەڤتی ٢٩جووتمەهی ٢٠٢٢ چیاکانی ئاسۆس هەڤاڵانمان دلۆڤان و باگەر و هۆگر دەلیل بونە ئامانج و شەهید بون. ئێمە پێشتر ناوی دو هەڤاڵمان راگەیاندبو و ئێستا ناسنامەی سێ هەڤاڵی شەهیدمان رادەگەیەنیین .ناسنامەی هەڤاڵانمان بەو شێوازەیە:
محەمەد ئاک بابا، بە کۆدی رێکخستنی «دلۆڤان جیلۆ»، ناوی داییک: خانم، ناوی باوک: مەحمود، لەداییک بوی شاری مەڵاتییە، ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ریزی تێکۆشان بووە و ٢٩ خەزەڵوەری ساڵی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس شەهید بوو.
بێنیامین ئاکسۆ، بە کۆدی رێکخستنی «باگەڕ بسمل» ناوی داییک: رەدیفە، ناوی باوک: ئەحمەد لەداییک بوی شاری بسمل، ساڵی٢٠١٣ بەشداری ریزی تێکۆشان بووە و ٢٩ خەزەڵوەری ساڵی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس شەهید بوو.
هادی رەحمانی، بە کۆدی رێکخستنی «هۆگر دەلیل» ناوی دایک: نازدار، ناوی باوک: مەحەمەد، لەداییک بوی گوندی سەبەتڵو ، ساڵی٢٠١٧ بەشداری ریزی تێکۆشان بووە و ٢٩ خەزەڵوەری ساڵی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس شەهید بوو.
ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژایان، گەلی کورد و هەمو رێبوارانی رێگای تێکۆشان دەکەین و دەزانین هەمومان بە خاوەنداری لە رێباز و ئامانجی شەهیدان بێ گومان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.
هەڤاڵ هۆگر بە هەستێکی پاک و گرێدراوبونێکی بێ وێنە بەشداری ریزەکانی تێکؤشان بوو و خۆی پەروەردە کرد. هەر کارێک کە پێ سپێردرا بە باشی پێکی هێنا و بە پابەندی و عەقڵێکی شۆڕشگێرانە بە شێوازێکی زۆر ڕێک و پێک کارەکوی پێک دەهێنا و هەردەم بە هەستیکی جەوان و زیندو بۆ پێشکەوتن هەوڵدانی دەکرد. ئەو روحی ئاربابا و بانەی شۆرشگێڕی بە زانستێکی شۆڕشگێرانە کردبوو بە یەک و لە سەردەمێک دا کە خۆی ئامادە دەکرد کە لەو سەردەمە حەساسە دا کاروبارهایەکی حەساستر بگرێتە سەر شان، بوو بە شەهیدی رێگای باوەرییەکانی خۆی و میراسێکی بەشەرف بۆ بنەماڵە و گەلی خۆی بەجێ هشت. بێگۆمان رووحییەی ئەو دەبێتە هێڤنی شۆڕشێک لە سەر بەرزایی ئاربابا و چیاکانی کۆردستان.
هەڤاڵ دلۆڤان بە زانست و دلۆڤانی بێ وێنای خۆی بە ساڵان لە ناو گەل دا خەباتی کرد و پاشان هەمان خەباتی لەگەڵ روحی چیاکان کرد بە یەک و بو بە نمونەی هەڤاڵێتی بۆ هەڤاڵانی و رۆڵەیەکی فەداکار بۆ گەلەکەی. ئەو گرێدراو بونی زانستی و هەستیارێی کە لەگەڵ رێبەر و گەلی خۆی دا لە ناو خۆی دا چاندبو، هێزێکی پێ دەبەخشی و بەرەو پێشی دەبردو و هەر شوێنێک کە لێی مابو کەد و تێکؤشانی ئەو بەر چاو بو. لە کۆتایی دا بو بە بەشێک لە مێژوی سەربڵیندی گەلی خۆی.
هەڤاڵ باگەریش روحی سەرهەڵدێری شاری بسمل و ئەوینی چیاکانی لە گەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەند دا. بو بە سەمبولی یەکپارچەیی کوردستان و سنور نەناسی لاوانی کورد بۆ تێکۆشان. لە هەمو شوێنێکی تێکۆشان بە عەشقەوە خەباتی کرد. ئەو چەندە بسملی خۆش دەویست، ئەوندەش هەر لایەکی دیکەی کوردستانی خۆش دەویست و لە دوایی دا بو بەشێک لە چیرۆکی عەشق و سەرفرازی نیشتمانی خۆی. روحی ئەو چاودێری عەشقی نیشتمانە تا کاتێک کە بە سەرکەوتن شاد دەبێ.
دوبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانمان و هەمو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی دەکەین. ئەوان تێکۆشەری رێگای مرۆڤایەتی و ئازادی بون. بە هەبونی ئەو شۆرشگێر و فەداییە گەورانەیە کە شۆڕش بەرەو پێش دەچێت و بۆ وەدی هێنانی ئازادی بۆ هەمو مرۆڤایەتی بە بڕیارتر دەبین. لە گەڵ خەمگینی قوڵی خۆمان بۆ شەهادەتی هەڤاڵانمان، هێزێک کە لەوان دەگرین دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە ئێرادەیەکی گەورەتر تێکۆشان بکەین و لەسەر بنەمای رێبازی رێبەرمان و ئازادی گەلمان کار و خەباتی خۆمان بەردەوام بکەین. بەڵێنی ئێمە بەئەوان گەیشتن بە سەرکەوتن دەبێت. لە تەواوی گەلەکەمان داواکارین بە تەنیا نەهێشتنی بنەماڵەکانیان، مەراسمێکی لایەقی ئەوان ساز بکەن و بە شێوەیەکی بە هەیبەت یادی ئەو تێکۆشەرانە بەرز رابگرن.
شەهیدان هەردەم لە مێشک و هەستی ئێمە دا زیندون و قەت نامرن.
هەر بژی تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلان لە کوردستان و تەواوی ناوچە.
14-01-2023
فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK)