گۆڤاری ژمارە 13 لەدەورەی سێیەم و ساڵی دوازدەهەم بە سەردێری”ژن، ژیان، ئازادی” و هۆنەر و شۆڕش چاپ و بڵاوكرایەوە.

لەم ژمارەی گۆڤارەكەدا، بەگشتی تیشكخراوەتە سەر شۆڕشی ژن لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و نزیكبوونەوەی رژێمی داگیركەر و فاشیستی ئێران و هاوكات شەپۆلی لەسێدارەدان و گرتن و ئەشكەنجەدان و زیندانی كردنی گەلان و لەهەمانكاتیشدا شۆڕشی ژن و چە كاریگەریەكی لەسەر كۆی گشتی جۆمگەكانی كۆمەڵگە داناوە.

هەروەها لەگۆڤارەكەدا، لەسەر بزوتنەوەی خوێندكاران و رۆڵ و كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگە و شۆڕش راوەستەكراوە و پێوانەكانی پاراستنی رەوا لەشۆڕشی گەلان و رۆڵ كورد و بزوتنەوەی ئاپۆیی لەشۆڕشی ژندا راوەستەكراوە.

گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤی زمانی حاڵی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك”ە و هەر مانگە لەلایەن كۆمیتەی راگەیاندن و چاپەمەنی پەژاكەوە دەردەكەوێت و لەئێستادا ژمارەی 13 لەدەورەی سێیەم و ساڵی دوازدەهەمی لەبەردیدی خوێنەران دایە.

بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤارەكە لێرەدا كلیک بكەن.