له 16هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هاده‌تی خدر خرنگه ناسراو به «عاكیف مامۆ زاگرۆس» په‌رتووكی ژیاننامه و تێكۆشانی شه‌هید چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
په‌رتووكی “نه‌سیمێ حهیاتبهخش”ی شه‌هید عاكیف مامۆ زاگرۆس له 16هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئهفسوونئاوی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هه‌ر دوو زمانی فارسی و كوردی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
په‌رتووكه‌كه له ۱۰۲ لاپه‌ره و له دوو به‌ش پێكدێت. به‌شی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی شه‌هیده و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی هاوسه‌نگه‌ر و تێكۆشه‌ریه‌وه نوسراوه و به‌شی دووهه‌می پهرتووكهكهش بریتیه له هێندێك نووسین و روانگه‌كانی ئه‌م هه‌ڤاڵه.
شه‌هید عاكیف مامۆ زاگرۆس له به‌رواری 5.11.2006 له‌قه‌ندیل ـ هه‌رێمی قه‌ڵاتووكان به‌هۆی كاره‌ساتی سرۆشتی لافاوه‌وه گیانی پیرۆزی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست بوو به‌كاروانی شه‌هیدانی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستانه‌وه.
په‌رتووكی”نه‌سیمێ حهیاتبهخش” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانه‌وه ئاماده و چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
بو دانلود ئیره کلیک بکەن