بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی خاوه‌ن ڕابردوویێكی به‌شكۆ و پڕ له شانازییه، رابردوویێك كه لێوانلێوه له خۆڕاگری، خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له نرخ و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی. هه‌ربۆیه زیندوو راگرتنی یاد و بیره‌وری خولقێنه‌رانی ئه‌م قۆناخه زێڕینه له مێژووی گه‌له‌كه‌مان، واتا شه‌هیدان، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی وڵاتپارێز و خاوه‌ن ویژدانه.
ساڵی 2018 رژێمی داگیركه‌ری ئێران به ئامانجی لاوازخستنی تێكۆشانی ئازادی و چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگا، هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نی هێنایه سه‌ر گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی پێشه‌نگانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی 7ی ئه‌یلوول پۆلێك له گه‌ریلاكانی ئازادی له نزیك شاری سنه كه‌وتنه بۆسه‌ی چه‌ته و بەکرێگیراوانی رژێم كه له ئاكامدا، چوار هه‌ڤاڵمان به‌ناوه‌كانی؛ جه‌ماڵ ره‌حمانی ناسراو به “ئارگه‌ش كارزان”، ره‌ئووف ئیبراهیمی ناسراو به “تۆڵهەڵدان سنه”، شه‌ریف ئه‌مینی ناسراو به ” دلۆڤان فه‌دایی” و جه‌عفه‌ر موحه‌مه‌دی ناسراو به “رۆژهات شه‌ڕ” پاش شه‌ڕ و به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه په‌یوه‌ست بوون به كاروانی شه‌هیدان. رۆژێك دواتر، رژێمی سێداره و سه‌ركوت، سێ لاوی وڵاتپارێز و تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مانی به ناوه‌كانی “زانیار مورادی” ، لوقمان مورادی” و “رامین حوسه‌ین په‌ناهی” له زیندانی ره‌جایی شار له‌سێداره دا. به‌م بۆنه‌وه، یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌هیدانه و هه‌موو شه‌هیدانی مانگی ئه‌یلوول به‌رز و پیرۆز راده‌گرین.
شه‌هید زانیار مورادی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ له‌دایكبوو و په‌روه‌رده‌ی بینی، كه به‌هه‌موو شێوازێك خۆیان فیدای سه‌ربه‌ستی و سه‌رفه‌رازی كورد و كوردستان كردووه. شه‌هید زانیار وه‌ك زۆرێك له گه‌نجانی گه‌لی كورد، له‌هه‌مان سه‌ره‌تای جه‌وانیه‌وه هه‌ستی به داگیركردنی وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌ی كرد و به‌باشی لێی تێگه‌یشت. هه‌ربۆیه له‌پێناو ئازادی گه‌ل و نه‌هێشتنی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه، رووی كرده رێگای شۆڕش و خۆڕاگری. گه‌نجێكی وڵاتپارێز و خاوه‌ن هه‌ست و هزری نه‌ته‌وایه‌تی بوو كه وێڕای بینینی چه‌ندین ساڵ ئه‌شكه‌نجه و زیندان و زه‌خت، تا دوا هه‌ناسه سه‌ری بۆ داگیركه‌ران و دوژمنانی ئازادی و دیمۆكراسی دانه‌نه‌واند. شه‌هید زانیار خوێندکار و رێبواری رێگای باوكی، واتا “شه‌هید ئیقباڵ” مورادی بوو كه له 17/7/2018 پاش ته‌منێك تێكۆشان و كۆڵنه‌دان، به‌ده‌ستی جاش و سیخوڕه‌كانی كۆماری سێداره له شاری پێنجوێن تیرۆر كرا. له‌سێداره‌دانی شه‌هید زانیار، شه‌هید لوقمان و شه‌هید رامین، جارێكی دیكه ئه‌و راستیه‌یه‌ی خسته‌ڕوو كه رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران، توانای راوه‌ستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیراده و خواستی ئازادی گه‌لی كوردی نیه، هه‌ربۆیه له‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و سه‌رلێشێواویه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م كرده‌وه نگریس و نامرۆڤانه‌یه.
هه‌ڵوێستی به‌جێ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی گه‌له‌كمان پاش ئه‌م كرده‌وه هۆڤانانه‌ی رژێم، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه گه‌لی كورد به پێچه‌وانه‌ی خواست و خه‌یاڵی خاوی نه‌یاران و داگیركه‌رانی كوردستان، هیچ كات به تیرۆر، تۆقاندن، سێداره، سه‌ركوت و كوشت و بڕ، نه كۆتایی پێدێت و نه واز له خه‌بات و خۆڕاگری ده‌هێنێت. هه‌ر شه‌هیدێك هۆكار و هێزێكی نوێ و زیاتره بۆ درێژه‌دان به تێكۆشان له‌دژی داگیركه‌ران.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه وێڕای به‌رز و پیرۆز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدان، ئارگه‌ش كارزان، تۆڵهەڵدان سنه، رۆژهات شه‌ڕ، دلۆڤان فه‌دایی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، رامین حوسه‌ین په‌ناهی و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی و دیمۆكراسی، سوێند و په‌یمانمان به شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانج و ئاواته‌كانیان كه هه‌مان وڵات و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسانه، درێژه به خه‌بات و خۆڕاگری بده‌ین. هه‌روها داوا له هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت گه‌نجان ده‌كه‌ین كه به تین و توانایه‌كی زیاتره‌وه درێژه به رێبازی شه‌هیدان بده‌ن و یاد و بیره‌ورییان به باشترین شێواز بۆ هه‌میشه زیندوو رابگرن.
كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك
8/9/2022