ژمارەی 10ی گۆڤاری ئاڵترناتیڤ، ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک چاپ و بڵاو کرایەوە. لەم ژمارەدا سەبارەت بەدیداری لووتکەی سێ قۆڵی مۆسکۆ، تاران و ئەنقەرە و بڕیارەکانی ئەو دیدارە و هاوکات رێکەوتنی نێوان هێزە داگیرکەران لەپێناو قڕکردنی کوردان و ناکۆکی و ململانێ نێوان تورکیا و ئێران و شەهید خستنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار هەڤاڵ رێزان جاوید و پڕۆژە و بەرنامەکانی پژاک دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ هەڤاڵ سیامەند مۆعینی هاوسەرۆکی پژاک بۆ خوێنەرانی هێژای ئەم ژمارەیە ساز کردووە. هاوکات لەسەر حەملەی نا بۆ سێدارەدان بەڵێ بۆ دیمۆکراسی شیکاری و لێکدانەوەی جیاواز بڵاو کراوە. هەروەها لە بەشی دیکه‌ی گۆڤارەکە شیکاری لەسەر سیستەمی ئەشکەنجە، ئیعتراف و سێدارەدان له ناو رژیمی دژه مروڤی ئێران تەرخان کراوەو بوارە جیاوازەکانی ئەو سیاسەتە چەپەڵە نرخاندنی لەسەر کراوە. لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا چەند وتارێک لەسەر شەهید رێزان جاوید و دیدارێکی تایبەت کە دوابەدوای دامەزراندنی کۆدار لەگەڵی ساز کراوە جارێکی دیکە بۆ رێزگرتنی لەیاد و بیرەوەریەکانی بڵآو کراوەتەوە.

بۆ وەرگرتنی فایلی ژماری ١٠ی ئاڵترناتیڤ دەتوانن کلیک لێبدەن.