تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بە دەستپێکردن و پێشخستنی قۆناخێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
بەر لە هەر شتێک لە کەسایەتی “دایە فاتم” دا پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ڕێزان جاوید دەکەم. هەروەها پرسە و سەرەخۆشی لە خه‌ڵكی خۆڕاگر و نیشتمان پەروەری مەهاباد و گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.
روون و ئاشکرایە کە ئازادی بە ئاسانی دەستەبەر نابێ، گەلی ئێمە بە ساڵانە بۆ ئه‌م یه‌كه تێکۆشان دەكات و فیداكارترین و باشترین رۆڵەکانی لە پێناو ئەم رێگایە پێشکەش ده‌كات.
تێگه‌یشتن له شه‌هاده‌ت و شه‌هید و هه‌روه‌ها پێكهێنانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه، ئه‌ركێگی گرینگ و هه‌ستیاره. یه‌ك له گرینگ‌ترین و بنه‌ڕه‌تی ترین ئه‌ركه‌كانی مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز، ئەوەیە کە پێویستە به‌گوێره‌ی ئارمانج و داخوازیی شەهیدان ژیان بکات و شێوەی ژیان و خه‌باتی ئه‌وان بۆ خۆی بكات بە بەرنامە و فەلسەفەی ژیان و تێکۆشان. به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شەهیدان بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ی وره و باوه‌ڕیه و پێویسته ئه‌م مژاره بکەین به بناغەی گەیشتن بە هەر چەشنە سەرکەوتنێک و پێكهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان.
ئەمڕۆکە تۆڵەی راستەقینە ی هەموو شەهیدان، دەسپێکردن و پێشخستنی قۆناخێکی نوێ لە تێکۆشان و خەباتە. بەراستی کاتێک کە لە کەسایەتی هەڤاڵ “رێزان جاوید” دا چاو لە هەموو ئەم شەهیدانەی کە گەلەکەمان لە پێناو ئازادی پێشکەشی کردوه ده‌كه‌ین ، ئەو کات بە وره و بوێریه‌وه دەتوانین بڵێن کە شەهیدانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، بژاردەترین و جوانترین شەهیدانی مرۆڤایه‌تین کە لە پێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد گیانیان بەخت کردوه. بۆیە ئەم شەهیدانە شیاویی ئەوەیان هەیە کە ببنە هی هەموو مرۆڤایه‌تی. كه‌وابوو پێویسته هەر تاکێكی کورد بەشداری ئەم تێکۆشانە پیرۆزه بێ و ئەرکێکی مێژویی بگرێتە سەر شانی و بۆ پێكهێنان و سه‌رخستنی به هه‌موو تین و توانایه‌وه هه‌وڵی بۆ بدات.
ئەمرۆکە جارێکی تر دیتمان کە ئێمە جیا له گەل و گەلیش جیا له ئێمە، کەسێکمان نیە. بۆیەش دووپاتی دەکەینەوە کە جیا له به‌رزكردنه‌وه ی ئاستی خه‌بات و سەرکەوتن، هیچ ڕێگا و بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نیه.
تەنیا بە تێپەڕکردنی کەموکورتیه‌كانمان و زاڵ بوون بە سەر لاوازییه‌کانماندا دەتوانین ببین به لایقی هه‌ڤاڵیه‌تی و خه‌باتی شەهیدان. ئەو کەسانەی نەتوانن لە نرخی شەهیدان تێبگەن و بەرپرسیاریه‌تیان له بەرامبەر شەهیدان پێکبهێنن، ژیان و تێکۆشانیان هیچ واتایێکی نابێ.
هەر بۆیە بۆ ماینده و هه‌تا هه‌تایی كردنی یاد و ڕێگای هەڤاڵ ڕێزان جاوید، پێویستە تێکۆشانی ئازادیمان بەرەو لووتکە و سەرکەوتن ببەین و بەم شێوەیە شەهید نەمر بکەین.
ئەمەش یه‌كێكه لە گرینگ‌ترین تایبەتمەندیه‌كانی بزاڤی ئاپۆیی کە بۆ بەرز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شەهیدان، پێداگری لە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێكۆشان و بەردەوام کردنی رێگای شەهیدان دەکات.
پێویستە بوێری، هێز و تاقەتی ئەوەمان هەبێ کە بۆ شەهیدان بژین و لە ڕێگای ئەوان کار بکەین و سەربکەوین. سەرەکیترین هۆكار بۆ به‌رده‌وامی دان به تێکۆشان و خەبات، شەهید بۆ خۆیەتی.
گەورەترین نه‌هامه‌تی و تێكچوون و بێ رێزی بەرامبەر ڕێگای شەهیدانیش، خه‌مساری و لاوازبوونمانه له پێكهێنانی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه له‌مه‌ڕ شه‌هیدان و رێبازه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان.
هەڤاڵ ڕێزان نموونەی تێکۆشەرێکی راسته‌قینه و شۆڕشگێڕی ئاپۆیی بوو. توانی نرخ و دەستکەوتەکانی شۆڕش به دڕێژایی ژیان و تێکۆشانی، پڕ بە واتە و به باشی بپارێزێت و پێشه‌نگایه‌تی بۆ مه‌زن كردن و پێشخستنیان بكات.
هەڤاڵ رێزان هەم لە دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک) و هەم لە دامەزراندنی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (کۆدار) دا رۆڵێکی سەرەکی و دیارکراوی هەبوو. شه‌هید رێزان بە بەرجەستە کردنی تایبەتمەندییه‌کانی ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا، بەردەوام لە ناو تێکۆشان و خەبات و هەوڵداندا بوو.
هەڤاڵ رێزان له ژیانی شۆڕشگێڕیدا، خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی به‌رز، به‌جێ و مه‌تین بوو. له په‌یوه‌ندی و دانوستاندن له گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و گه‌لدا، دڵنزم و وه‌ره‌به‌خش بوو. ئه‌و بۆ ساتێكێش لە تێکۆشان رانەوەستا. خاوەن زانابوون و هێزی پراكتیزەکردنی رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ بوو، شۆڕشگێڕێكی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بوو كه له گۆڕه‌پانی گوتار و كرداردا سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بوو. كه‌سایه‌تییه‌كی ئازاد، نه‌ته‌وه‌یی، بێگه‌رد و دروست بوو كه خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاك بوو. باوه‌ڕی ته‌واوی به هێزی گه‌ل هه‌بوو و بۆ به‌رێكخستن كردنیشی، به‌رده‌وام تێكۆشانی كرد.
ڕێزان جاویدەکان ئەو شتەی کە پێویست بوو بیکەن، کردیان. هەربۆیە ئه‌وه‌ی كه پێویسته گه‌ل و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی پێكی بهێنن و مسۆگه‌ر رێگای رزگاری یه‌كجاره‌كیه، به‌گوڕتر كردنی ئاگری خه‌بات و خۆڕاگریه هه‌تا به‌ده‌ستخستنی سه‌ركه‌وتن له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان.
پێویستە هەر کەس بە ئەرکی خۆی ڕابێ و چی لە دەست دێ لەم قۆناخەدا بیکات.
راسترین وەڵام بۆ خاوەندەرکەوتن لە شەهادەتی هەڤاڵ رێزان جاوید و هەموو شەهیدان، به‌شداریكردن و په‌ره‌پێدانی خه‌باتی ئازادیه. بانگەوازیمان بۆ گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت گەنجانی شاری مەهاباد ئەوەیە کە نابێ چەکی هەڤاڵ ڕێزان لە زەوی بهێڵن. پێویستە بە سەدان رێزانی تر بەشداری ریزەکانی گه‌ریلا بن.
لە کۆتاییدا جارێکی تر سۆز و بەڵێن دەدەین به بنەماڵه‌ی شەهید ڕێزان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و گەلی نیشتیمان پەروەر و ئازادیخوازمان كه لایقی ڕێگای شەهیدان بین و بە تێکۆشانمان، یادی شه‌هیدان بۆ هه‌میشه زیندوو رابگرین.
فوئاد بریتان
هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان