فەرهاد پەپولە
گه‌لی كورد یه‌ك له كۆنترین گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌بووه له خوڵقاندنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و پێشخستن و پێگه‌یشتنی. به كۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسی گه‌لان، مودیلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو به رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ره‌كی یا باشتر وایه بڵێن سه‌پێنرا. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد و كێشه‌ی كورد رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش مۆركردنی په‌یمانی لۆزان له ساڵی ۱۹۲۳ له نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و هێزه هه‌رێمییه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی توركیا. له‌و مێژووه به دواوه، ئه‌م هێزانه به هه‌موو تین و توانای خۆیانه‌وه هه‌وڵیان داوه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یمانه كه نكۆڵیكردنی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردی له‌خۆ گرتووه، جێبه‌جێ و سه‌ربخه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی بێ‌ره‌حه‌م و بێ‌به‌زه‌یی و له هه‌موو بوارێكه‌وه، رووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینه ئازادیخوازییه‌كانی گه‌لی كورد ببنه‌وه. رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا له به‌ڵگه‌نامه و بانگه‌شه‌كانی خۆیان به شانازیه‌وه باسیان له‌وه ده‌كرد كه له مێژووی كۆماری توركیادا، ۲۸ راپه‌ڕینی كوردی‌یان سه‌ركوت كردووه، كورد و كێشه‌ی كوردیان له‌ناو گۆڕ ناوه و پارتی كاركەرانی كوردستان (پ.ك.ك)یشیان، به یاخیبوونی ۲۹ هه‌مین پێناسه ده‌كرد. سه‌ره‌تا ده‌یانگوت كه ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به زووترین كات سه‌ركوت ده‌كەین. رژیمی فاشیستی توركیا به‌هه‌موو شێوازیك رووبه‌ڕووی بووه و به پارچه‌كه‌ر، یاخی و تیرۆریست ناوزەدی کرد.
بناخه‌ی پ.ك.ك له لایه‌ن كۆمه‌ڵیك لاوی كورد و تورك دارێژڕا، ئه‌وان ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئازادیی كورد كرد و پێیان وابوو كه به میتۆدی كلاسیكی بزووتنه‌وه‌ی كوردی، كورد رزگار نابێت. هه‌روه‌ها میتۆده كلاسیكه‌كه‌ی چه‌په‌كانیش كه گرنگی به ناسنامه و كه‌لتووره جیاوازه‌كان ناده‌ن، ناتوانێت ئاشتی و دادوه‌ری له توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌وان هه‌وڵیاندا كه كۆتێزێك له نێوان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سۆسیالیزم و مه‌سه‌له‌ی تاك و مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكه‌ن و بنه‌ما فكرییه‌كانی ئه‌م تێزه دروست بكه‌ن، له‌م پێناوه‌شدا له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه هه‌تا كۆتایی حه‌فتاكان هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجه ده‌ده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی كه بناخه‌ی ئه‌م جیهانبینیه‌ی خۆیان داڕشت، هه‌وڵیاندا كه میكانیزمێكی سیاسی دروست بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان و ئه‌وه بوو كه پارتی كارکەرانی كوردستان وه‌ك ئه‌و میكانیزمه دامه‌زرا.
رژێمی فاشیستی توركیا دوای دامه‌زراندنی پ.ك.ك به هه‌موو شێوازێك ده‌ستی دایه گرتن و ئازاردانی كادیر و ئه‌ندامانی ئه‌م پارته و هه‌موو رێگاكانی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی داخست و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و هه‌زاران لایه‌نگری ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرد. دوای ئه‌وه‌ی پ.ك.ك بینی كه رژێمی داگیركه‌ر رێگه نادات به تێكۆشانی سیاسی و فیكری، وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بداته‌وه، وه‌ك مافێكی ڕه‌وا و به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه مافی پاراستن به مافێكی ره‌وا دبینن، په‌نای برده خه‌باتی چه‌كداری و له ۱۵\۸\۱۹۸۴ به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ مه‌عسووم كۆركماز ناسراو به «عه‌گید» ، پێنگاوێكی مێژووی هاته ئاراوه كه تێكۆشانی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردی تێپه‌ڕی قۆناخێكی نوێ كرد و به پێنگاو یان هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ناووده‌نگی ده‌ركرد. به ده‌ستپێكردنی ئه‌م پێنگاوه، رۆحی تێكۆشان و به‌خۆباوه‌ڕبوون له‌ناو گه‌لی كورد زیندوو بووه‌وه و گه‌لی كورد كه برابووه لێواره‌ی له‌ناوچوون و له‌بیرچوون، جارێكی دیكه بوو به خاوه‌ن ئیراده و هێزی خه‌باتی راسته‌قینه. به‌م شێوه‌یه خه‌ون و خه‌یاڵی داگیركه‌رانی توركیا و دارێژه‌رانی په‌یمانی لۆزان تووشی ئاڵۆزی و تێكچوون بوویه‌وه. بێگومان پێنگاوی ۱۵‌ی ئاب رۆڵێكی یه‌کجار گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پ.ك.ك و هۆشیاربوونه‌وه و به‌خۆباوه‌ڕبوونی گه‌ل. ئه‌و دۆخ و كاته‌ی كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ستیپێكرد، دۆخ و كاتێكی ئاسایی نه‌بوو، گلادیۆی توركیا كه له میانه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی ۱۲ ئه‌یلوولی ۱۹۸۰ دا دوا پاشماوه‌كانی شۆڕشگێڕانی توركی سڕیبوویه‌وه، هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ۱۹۸۴ له حیسابدا نه‌بوو. كاتێك روویدا، سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ركێشیه‌كی ساده‌ی چه‌پڕه‌وان مه‌زه‌نده‌كرا. له‌و بڕوایه دابوون كه به‌هێزه كلاسیكه‌كانی سوپا، پۆلیس و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن. پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له راگه‌یاندنه‌كان و له‌ناو گه‌ل ده‌نگی دایه‌وه و ئیتر ده‌وڵه‌ت نه‌یده‌توانی بیشارێته‌وه و حاشای لێبكات، كه‌نعان ئه‌وره‌ن گوتی: «چه‌ن كه‌سی چه‌ته و یاخین، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له‌ناویان ده‌به‌ین». سه‌ره‌تا گوتیان بۆ ماوه‌ی ۲۴ كاتژمێر، دواتر گوتیان ۴۸ و دواتریش گوتیان ۷۲ كاتژمێر له‌ناویان ده‌به‌ین. به‌ڵام كه له ساڵی یه‌كه‌م نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، مه‌سه‌له‌كه‌یان بۆ ناتۆ گواسته‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ له په‌رتووكی پێنجه‌می مانیفستۆی شارستانێتی دیموكراتیك سه‌باره‌ت به گرینگی و پێویستیی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌چوو وه‌ها ده‌ڵێت: «له هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی پ.ك.ك دا، نكۆڵی‌كردن له رئالیته‌ی كورد، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كێشه‌ی بوونی ده‌خسته رۆژه‌ڤه‌وه. پ.ك.ك ش، سه‌ره‌تا له رێگای به‌ڵگه ئایدیۆلۆژیه‌كانه‌وه هه‌وڵی سه‌لماندنی بوونی كێشه‌كه‌ی داوه. ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی ناواقعیانه‌ی چه‌پی توركیش سه‌باره‌ت به كێشه‌كه، پێویستی بیركردنه‌وه و خۆرێكخستنی له ئاست وڵات و نه‌ته‌وه هێنا ئاراوه. سه‌رهه‌ڵدانی ناوی پ.ك.ك ش گرێدراوی دۆخی قۆناغه‌كه‌ی ئه‌و كاته بوو. كاتیك له میانه‌ی رێبازه ورد و ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌كانه‌ه‌وه چه‌پڕه‌وه‌كانیش درێژه‌یان به نكۆڵی‌كردن دا، ئیتر له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه جیاوازه‌كانه‌وه رێكخستن و چالاكی بوو به رۆژه‌ڤ. ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی تورك كاتیك داكۆكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی باوی نكۆڵی و قڕكردن كرد و ده‌رفه‌تی به هه‌وڵی رێگه‌چاره‌ی سیاسیانه نه‌دا؛ به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك له میانه‌ی تیرۆری فاشیستانه‌ی ۱۲‌ی ئه‌یلووله‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵ و لێگه‌ڕینانه‌ی دایه‌وه، ئه‌و كاته هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی پ.ك.ك وه‌ك تاكه بژارێك كه‌وته رۆژه‌ڤه‌وه. له‌و ره‌وشه‌دا یان ئه‌وه‌تا پ.ك.ك ش وه‌ك گروپه چه‌پڕه‌وه دیمۆكراته‌كانی توركیا له‌ناو ده‌چوو، یانیش بڕیاری به‌رخۆدانی ده‌دا. سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن كه به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه لە لایه‌ن فاشیزمی ۱۲‌ی ئه‌یلووله‌وه به‌شێوه‌یەکی تیرۆری ئاشكرا هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی درا، رۆڵێكی دیاركه‌ری بینی كه كێشه‌ی كورد له كێشه‌ی ناسنامه‌ی ئایدیۆلۆژیییه‌وه بۆ كێشه‌ی شه‌ڕ و تێكۆشان بگۆڕێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێكردنی هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئابی ۱۹۸۴ واقیعتر ده‌بێت. له سیفه‌تی رزگاری زیاتر هه‌ڵمه‌ته‌كه له ئامانجی سه‌لماندنی بوون و درێژه‌پێدانیه‌وه نزیكتره«. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌روه‌ها له هه‌مان په‌رتووكدا وه‌ها باس له كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ۱۵ ئاب له‌سه‌ر كوردان ده‌كات: «كوردان ناچار كرابوون ده‌ستبه‌رداری بوونی خۆیان بن. ئه‌و ده‌ستبه‌ردانه‌ی له رێگای توندوتیژی و ئامرازه ئابوورییه‌كانیه‌وه به‌دیهاتبوو تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌رس كرابوو. راستینه‌ی گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگای باس بوو كه له خۆی نامۆ كرابوو. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ئه‌و نامۆبوونه‌ی ده‌شكاند، به‌مجۆره‌ش سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی و قڕكردن و ئه‌نجامه‌كانیانی مایه‌پووچ ده‌كرد. له‌و بواره‌شدا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. واته سه‌رله‌نوێ كوردایه‌تی سه‌ری‌هه‌ڵدایه‌وه، كوردان ده‌بوون به دیارده و واقیعێك كه خۆیان په‌سه‌ندیان ده‌كرد».
بێگومان هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئابی ۱۹۸۴ لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینه له مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و بگره هه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز. پاش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بوو كه لاوانی كورد به‌تایبه‌ت له باكوور و رۆژئاوای كوردستان پۆل پۆل به‌شداری ناو ریزه‌كانی شۆڕش بوون و چه‌كی شه‌ره‌ف و كرامه‌تیان له شان كرد. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به‌هێزتر بوو و له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه په‌ره‌ی به خه‌بات دا. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی ۱۵ ئاب له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه هێڵی ناپاكای و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان كه هه‌تا ئاستێك خۆی خزاندبووه ناو ریزه‌كانی شۆڕش، هیوای تێكبشكێت و ناچاربوون ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه به‌جێ بهێڵن و هه‌ڵبێن. پێنگاوی ۱۵‌ی ته‌باخ خاڵی كۆتایی له‌سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌و بێ باوه‌ڕبوون به‌خۆیه دانا كه نه‌یارانی گه‌لی كورد هه‌وڵیان ده‌دا گه‌لی كورد وه‌ك چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕدراو، قه‌بووڵی بكه‌ن و چیدی بیری ئازادی و تێكۆشان به‌خیاڵی كه‌س‌دا نه‌یەت، هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب، تیرێك بوو له دڵی دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵات و داگیركاری كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به سه‌رهه‌ڵبڕینی گه‌لی كورد نه‌ده‌دا و هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستبووه گه‌ڕ كه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م گه‌له و مێژووه‌كه‌ی بسڕێته‌وه.
سەرچاوە: گۆڤاری ژیلەمۆ ژمارە٢٢