گەنجان بە بەشداری بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تۆڵەی شەهید رێزان و شەهیدان دەکەنەوە

 

سەرەتا ٣٨مین ساڵوەگەڕی جێژنی ژیانەوە و بەرخۆدان، قەڵەمبازی ١٥ی ئاب (٢٥ گەلاوێژ) لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، گەلی ئێمەی وڵات پارێز و هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە لە چوار لای کوردستان لە ناو سەنگەر دان و لە بەرامبەر دوژمنی فاشیست و قڕکەر لە ناو بەرخۆدانی دان، پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی لەو گەریلایانەی کە لە جێگا و شوێنی فەرماندار عەگید، لە حەفتانینێ‌دا لە ناو بەرخۆدانی شەڕی حەفتانین دان پیرۆزباییان لێ دەکەین.

لە سەردەمێکدا کە دوژمنی فاشیست و قڕکەر هەبوونی گەلی کوردی، بە هەموو شێوازێک حیسابی نەبوونی بۆ دەکرد و کەوتبووە ناو خەیاڵیک کە ئیدی ئەو جار کەس باسی گەلی کورد نەکات، تێکۆشانێک بە ڕێبەرایەتی “رێبەر ئاپۆ” لە کوردستان بڵاو بۆویەوە و لە ١٥ی ئابی ‌١٩٨٤‌دا بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) فیشەکی یەکەمین لە بەرامبەر ئەرتەشی داگیرکەری رژێمی قڕکەر و فاشیستی تورکیە تە قی. ئەو فیشەکەی کە سەرەتا لە بۆتانێ لە بەرامبەر نەیاری خوێنمژ تەقێندرا، ئەوەندەی کە لە باکووری کوردستانیدا گەلی کوردی بە ئاگا هێنایەوە و جارێکی دیکە لە خۆ مردنی بە ئاگا هێنایەوە، لە هەمان کاتیش دا وەکوو رووناکیێک کە تیشکی خۆی بداتە چوار لای وڵات، تیشکی ئەو رووناکیەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووناکایی  دایەوە و گەلی ئێمەی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی رووناک کردەوە. بەو رووناکاییەی سەرەتا جەوانان و ژنان بەرەو ریزەکانی بەرخۆدان چوون و بەشداری شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوون. جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بن رووناکی و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ‌دا و بە هێزگرتن لە قەڵەمبازی ١٥‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ی تەباخ، تێکۆشانێک کە لە بەرامبەر رژیمی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی ئێران دەیانکرد، لە ١٥‌ی تەباخی ساڵی ٢٠٠٦‌دا خۆیان بە رێخستن کرد و یەکەمین کۆنفڕانسی خۆیان، ک.ج.ر(کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان) یان دامەزراند. بەو بۆنەیەوە ئێمە ١٦‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی تەڤگەری جەوانانی ئاپۆیی ک.ج.ر لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ژن و جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین. سوێندی بەسەرخستنی ئامانجی شەهیدانی شۆڕش دوبارە دەکەینەوە. لەکاتێکدا ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەجەڕە و هەنگاوی ١٥ی ئاب بەرز رادەگرین، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار و ئەندامی بەڕێوەبەری پەژاک هەڤاڵ رێزان جاوید (یوسف ربانی) لەشاری قامیشلۆ دەکرێتە ئامانجی هێڕش و پەلاماری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و شەهید دەکرێت. بۆیە شەهادەتی هەڤاڵی پێشەنگ و فەرماندەی نەبەزمان بە خەسارێکی مەزن بۆ جەوانانی ئاپۆیی رۆژهەڵات لەقەڵەم دەدەین و داوا لەگەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە رۆحی بەرخودان و تێکۆشانی شەهید عەگید خاوەندارێتی لەرێچکەی تێکۆشانی شەهید رێزان بکەن و بە بەشداریی یان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تۆڵە لەرژێمی داگیرکەری تورکیا و ئێڕان وەربگرن. بەم بۆنەیەوە لەسەر ناوی تەڤگەری جوانان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی رەبانی و گەلی کورد و تایبەت گەنجان دەکەین و ئەو هێرشە داگیرکەرییە ئیدانە دەکەین.

هەر وەکوو دەزانن رژیمی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی ئێرانێ، ساڵانێکی دوور و درێژە لە سەر قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد و گەلانی ئێرانێ بەردەوامی بە هەبوونی خۆی دەدات. لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنی داگیرکەر و قڕکەر، جەوانانی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بازنەیێکی بەرخۆدانیان ساز کرد. ئەو بازنەی بەرخۆدانێ لە یەکەمین فیشەکی فەرماندار عەگید دەستپێدەکا و هەتا ئەوڕۆ لە زاپ، ئاواشین، مەتینا و شاهۆ  لە چوار لای کوردستان بەردەوامە. لە ناو ئەو بازنەی بەرخۆدانێ بە دەیان رێ‌هەواڵی ئێمە گەیشتنە ئاستی شەهادەتێ. بەو بۆنەیەوە لە کەسایەتی یەکەمین شەهیدی تەڤگەری جەوانانی ئاپۆیی رۆژهەڵاتی کوردستانێ شەهید هێڕش کارزان‌دا هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستانێ وەبیر دێنینەوە. هەروەها پێشەنگانی تەڤگەری ژنانی جەوانی ئاپۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان رێ‌هەواڵ فەراشین جیلباکۆ و مادۆرا ئازاد وەبیر دێنینەوە و سوێندی خۆمان لە بەرامبەر ئەوان دوبارە دەکەینەوە. دوژمنانی ئێمە کە کوردستانیان کرد بە چوار پارچە و لە سەر هەر پارچێکی بە ئامانجی لەناوبردن و پاکتاوکردن سیاسەتی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن. وەکوو لەبەر چاوە بە ئامانجی لەناوبردن و پاکتاوکردنی گەلی کورددا پێکەوە کار دەکەن. لە ئێستا‌دا دوژمن لە چوارپارچەی کورستانێ وەکوو جاران بەهێز نیە و لەناو خۆیدا لە گەندەڵی دا ژیان دەکات. بەڵام دیسانیش لە ئامانجی خۆی وەکوو لەناوبردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد نەهاتۆتە خوار. دەیانهەوێت لە سەدەی ٢١مینیش‌دا کوردستانێ لەبن دەسەڵاتی خۆیدا بهێڵیتەوە. بەو ئامانجەی هەم لە بواری سەربازیەوە وەڵاتی ئێمە داگیردەکەن، تاڵان دەکەن و هەم لە رێگای شەڕی تایبەت، پاکتاوکردنی چاندی، پاکتاوکردنی زەوی ناسی، پاکتاوکردنی ئابوری، پاکتاوکردنی کۆمەڵگا و دەستدرێژی دەیانهەوێت کۆمەڵگای ئێمە لەناو ببەن. رژیمی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی ئێرانێ  لە ناو ئەو سیاسەتانەی خۆیدا لەگەڵ داگیرکەری تورکیە، سوریە و ئێراق بە هاوکارانە دەجوڵێتەوە و بە شیوازێکی هەری دڕندانە ئەو سیاسەتانەی پێک دەهێنێت. ئەو هێرشانەی کە لە سەر ژن، جەوان و هەموو کۆمەڵگا دەیکات لە ناو ئەو پیلانەی‌دا پێک دێن.

لە ئاستی چوار پارچەی کوردستاندا ئەوانەی کە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی دوژمن بەرخۆدانی دەکات و لە ناو هەوڵدانی بێکاریگەرکردنی ئەو سیاسەتانەی دوژمن دایە، تەڤگەری ئاپۆییە. تەڤگەری ئاپۆیی کۆمەڵگا، ژنان و جەوانان وریایان دەکا، دەیان کات بە ئیرادە و دەیانکات بە هێز. دیسان گەریلاکانی کوردستانیش ئەوڕۆکە لە زاپ، ئاواشین، مەتینا و لە تەواوی چیاکانی کوردستان لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشی دوژمن بە قەهرەمانی و فەدایانە شەڕ دەکەن و وەڵاتی ئێمە، کوردستان لە بەرامبەر دوژمنان دەپارێزن. دوژمنیش بەو راستیەوە دەجوڵێتەوە و هێڕشی هەری گەورەی خۆی سەرەتا لە سەر رێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی کوردستان، خەتی ئازادی ژن و جەوانان دەکات. لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ گۆشەگیری بەڕێوە دەبات، ئەشکەنجە و بيدەنگ کردن دەکات، لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستانێ کە لە چوار پارچەی کوردستاندا هەبوونی گەلی کورد دەپارێزێت، ئۆپەراسیۆنی لەناوبردن بەڕێوەدەبات، لە بەرامبەر خەتی ئازادی ژن کە لە جیهان‌دا وەکوو ئیدئۆلۆژی ئازادی دەناسرێت، سیاسەتی کوشتن، دەستدرێژی و کۆیلەکردن بەڕێوە دەبات و لە بەرامبەر جەوانان کە پێشەنگی بونیادنانی کۆمەڵگای ئازادن و هێزی پاراستنی کۆمەڵگای خۆیانن سیاسەتی بێئیرادە کردن، لە سێدارەدان، موعتادکردن، کۆچبەرکردن، بێ حافزە کردن و لە کۆمەڵگا دورخستنەوە بەڕێوە دەبات.

جەوانانی وەڵات پارێز و شۆڕشگێڕ؛

وەکوو ک.ج.ر لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی دوژمن ساڵانێکی دوور و درێژە تێکۆشینی ئێمە بەردەوامە. لەو کات و ساتانەی تێکۆشین‌دا بە هەزاران رێ‌هەواڵی ئێمە بەشداری ناو رێزەکانی تێکۆشان بوون. گەلێک هەواڵیش گەیشتنە پلەی شەهادەت. لە شەهید هێڕش هەتا فەراشین و مادۆرایان، لە شەهید چالاک هەتا شەهید هێمنان و شەهید دەرسیمان لە شەهید زاڵ هەتا شەهید دلۆڤان و شەهید دەروێشان بازنەی بەرخۆدانێ هەتاکوو هات گەورەیان کردەوە و ئاڵای تێکۆشانی ئازادیان هەر شەکاوە هێشتەوە. ئەوڕۆش لە زاپ و ئاواشین گەلێک رێ‌هەواڵی ئێمە بۆ ئازادی کوردستان شەهید دەبن و دەبن بە قەڵای پاراستنی کوردستان. ئەوەش بۆ ئێمە بوو بە میراسێک کە ئێمە بتوانین بە ساڵان تێکۆشانی خۆمانی لە سەر بەردەوام بکەین. ئەوان بوون بە پێشەنگی شۆڕشی ئێمە.

هۆکارێک کە دوژمن ئەو هەڤاڵانەی ئێمەی شەهید کرد، ژیان و رێبازی گەریلایەتی بوو، پاراستنی کورد و کوردستان بوو.لە بەر ئەوەی کە گەریلا بوونی ئەو هەڤاڵانە بوو کە سەریان لە بەرامبەر دوژمن هەڵێنا و بە بوێرانە، بە فەداکاری و فەدایانە لە بەرامبەر دوژمن تێکۆشینیان کرد. ئەگەر لە بەرامبەر دوژمن تێکۆشان نەبوایە، ئەو کاتە ئەو شەهادەتانەش ساز نەدەبوون. ئەگەر شەهادەت نەبوایەن، ئەو دەم کەسێکیش باسی ئازادی نەدەکرد و نە باسی کوردستانیشی دەکرد. ئەوەی کە دەهێڵێت وشەی ئازادی و کوردستان زیندوو بمێنێتەوە گەریلاکانی کوردستانن. نرخی هەرە گەورەی ئێمەن کە لە کوردستانێ‌دا شەهید کەوتوون. لە بەر ئەوەشە کە دوژمنی ئێمە لە هەر جێگایەک دەبێ با ببێت، هێرشی خۆی بە شێوازێکی هەرە دژوار بە سەر گەریلا‌دا دەکات. بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە گەریلای کوردستان لە ناو ببات. ئەوڕۆکە لە چوار پارچەی کوردستان گەریلا بۆتە سەمبولی تێکۆشین لە بەرامبەری داگیرکەر، پاکتاوکردن و لەناوبردن. گەریلای کوردستان لە بەرامبەر هێزی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیست بۆتە، پارێزەری خاک، رومەت و گەلی کورد. ئەگەر گەریلای کوردستان لە ناوبچێت ئەوکاتە داگیرکەری، قڕکردن و زهنیەتی فاشیست و پیاوسالار هەمیشە لە سەر کوردستان و جیهان زیندوو بمێنێت و هەموو نرخەکانی ئێمە لە بن قڕکردن‌دا تێپەڕ بکەن.

لە رۆژهەڵاتی کوردستانێش‌دا گەریلاکانی کوردستانێ لە ماکۆ هەتا ئیلام و لوڕستان، لە بەرامبەری رژێمی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی ئێرانێ لە ناو بەرخۆدانی دان و روومەتی گەلی کورد دەپارێزن. هەروەها هیوای ئازادی و رزگاری دەدرەوشێننەوە و پێکی دەهێنن. داخوازی گەلی کورد کە کوردستانێکی ئازادە نزیکی دەکەنەوە. خەون و خەیاڵی ژنان و جەوانان بە هەبوونی گەریلایەتی زیندوو دەمێننەوە.

 جەوانانی وڵات پارێز و شۆڕشگێڕ؛

وەکوو ک.ج.ر لە سەر ئەو ئەساسە لە ١٦ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەڤگەری خۆتان‌دا، هەڵمەتی لە دژی خەیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی، بەشداربوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلامان دەست پێکردوە. بە دروشمی “کات کاتی گەریلایەتیە” بانگی هەر جەوانێکی وەڵات‌پارێز و شۆڕشگێڕ دەکەین کە ئیدی پێویستە لە بەرامبەر داگیرکەری و لەناوبردنی گەلی کورد و کوردستان، کۆیلە کردنی ژن، جەوان و بێ ئیرادە کردنیان بەرەو ریزەکانی گەریلا بچن و لە بەرامبەر دوژمنی خوێنخۆر کوژەر کۆمەڵگای خۆ و وەڵاتی خۆ بپارێزن. کوردستانێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئاوا بکەن.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران‌دا رێگای سەرکەوتن و شۆڕش بۆ جەوان و ژنانی جەوان گەریلا بوونە. گەریلابوون ئاستی پێوانی شۆڕشگێڕی بەرز دەکاتەوە و چۆکی دوژمن دێنێتە لەرزە. گەریلابوون بەو واتایەیە کە، ئازادی خۆی، شۆڕشی خۆی، بۆخۆی پێک هێنانە. جەوانانی زانکۆیەکان، دواناوەندیەکان، جەوانانی کارکەر و ژنانی جەوان بە بوون بە گەریلا دەتوانن پێشەنگایەتی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانێ پیک بێنن. جەوانانێک کە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببن، دەبن بە خاوەن رومەت و کەرامەتی کوردستان.

بانگەوازی ئێمە بۆ جەونانی زانکۆ، دواناوەندی، کارکەر و جەوانانێک کە هیچ هیوایێکیان لە ناو ئەو سیستمە کوژەرەی ئێرانێ نەماوە ئەوەیە کە، لە ناو ریزەکانی بەرخۆدانی‌دا جێگا بگرن و ببن بە هێزەکانی پارێزەری خاکی خۆیان و کورد و کوردستان. دوژمن، بە مەزن بوونی هێزی جەوانان، جەوانانێک کە کۆمەڵگای خۆیان دەپارێزن، بۆ کوردستان شەڕ دەکەن، خۆیان بە رێخستن دەکەن و چالاک دەکەن، بە هێزی جەوانانی شۆڕشگەری کوردستانێ لە ناو دەچێت. هەر وەکوو دەزانن لە کوردستان و ئێراندا بەرپرسیاری هەر هێرشێکی کە لە بەرامبەر ژنان، جەوانان و بە گشتی کۆمەڵگا پێک دێت، لە پشت ئەو هێرشانە هێزە چەکدارەکانی ئێران (سپای پاسداران و جاش و بەسیج) هەن. لە هەمان کات‌دا هێزە چەکدارەکانی ئێرانێ بوون بە بنکەی داگیرکردن، تاڵان کردن و قڕکردنی کوردستان. ئەو هێزە چەکدارانە وەکوو مافیا دەجوڵینەوە و لە بەرامبەر گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران لە ناو هێرشکردن ‌دان و لە بەرامبەر هەر داخوازی و هەوڵدانی ئازادی کۆمەڵگا بە هێزی چەکداری خۆی، شەڕی ناحەز و پیسی خۆی بە کار دەهێنێت. ئەو هێزانە دژی کۆمەڵگان. لە کوردستانێ‌دا ئەو هێزە چەکدارانە داگیرکەرن و لە ئێرانێش‌دا ئەو هێزە چەکدارانە پارێزوانی رژیمی فاشیست و سێدارەن. لەبەر ئەو هۆکارەیە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو جەوانانی کوردستان و ئێران ئەوەیە کە خزمەتی هێزە چەکدارەکانی رژێم نەکەن و نەبن بە کۆیلە و نۆکەری ئەوان. خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران نەکەن و نەبن بە خائین و خۆفرۆش و جاسوس لە دژی گەلی کورد و کوردستان. لە بەرامبەر ئەوەی‌دا بەشداری ریزەکانی گەریلاکانی کوردستان کە ئەوڕۆکە بۆ ئازادی کوردستان و مرۆڤایەتی پێشەنگایەتی دەکەن ببن و بەرەی شۆڕشێ بەهێز بکەن. چون بە بەشداربوونیان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا خاوەندارێتی لەخەون و خەیاڵی شەهیدان دەکەن و تۆڵە لەنەیارانی کوردستان وەردەگرن.

گەریلابووین، تۆڵە ستاندنەوەی(تۆڵهەڵدان) سەدان ساڵەی دوژمنی خوێنخۆر و وڵاتی ئێمەی کردۆتە وێرانە.

گەریلابوون، تۆڵەستاندنەوەی منداڵ و ژنانێک کە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و قەتڵ دەکرێن.

گەریلابوون، تۆڵەستاندنەوەی منداڵانی کۆڵبەرە کە لە سەر سنورە دەستکردەکان دەکوژرێن.

گەریلابوون، تۆڵەستاندنەوەی بە هەزاران جەونانە کە لە سێدارە دراون.

گەریلابوون، رێگای ئازادی کوردستانێیە.

گەریلابوون، ژیان کردن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵگای دێموکڕاتیک، ئێکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنە.

گەریلابوون ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ پێک هێنانە.

لە دژی خیانەت و داگیرکاری، کات کاتی گەریلابوونە!

کۆردیناسیۆنی ک.ج.ر(کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان)

                                        

                                      ١٥/٠٨/ ٢٠٢٢