ژمارەی ٩ی گۆڤاری ئالترناتیو چاپ و بڵاو کرایەوە
ژمارەی ٩ لەخولی سێهەمی گۆڤاری ئاڵترناتیو ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەم ژمارەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک ئەنجام دراوە و هاوکات بابەتێکی گرنگ لەسەر بەرنامەو ئامانجی پژاک لەپێناو بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بڵاو کراوەتەوەو پێشکەوتنەکانی رۆژ چ لەجیهان، رۆژهەڵآتی ناوین و کوردستان تاوتووێ کراوە. هاوکات لەبەشی دیکەی گۆڤارەکەدا لەچەند وتاری جیاجیا رەهەندە جیاوازەکانی گەشەدانی سیاسەتی دیمۆکراتیک خراوەتە بەر باس و گفتگۆ.
بۆ وەرگرتنی فایلی ژمارە ٩ی ئاڵترناتیو کلیک لێبدەن.