ئاڤان سیلوانا/ سلێمانی
ئێواره‌ی رۆژی 17/7/ 2022 به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كومیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پ.ك.ك له باشوری كوردستان و نوێنه‌ری كومیته‌ی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك، شه‌هید ئێقباڵ مورادی له چواره‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی وه‌بیرهێنرایه‌وه.
مه‌راسمه‌كه به راگرتنی ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌ستیپێكرد. لهمهراسمهكهدا، سه‌ره‌تا هاوژینی شه‌هید ئێقباڵ مورادی “ئامینه مورادی” سه‌باره‌ت به ژیان و تێكۆشانی شه‌هید ئێقباڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.” ئامینه مورادی رایگه‌یاند كه؛ شه هید ئێقبال هه‌رله‌ته‌مه‌نی جه‌وانییه‌وه هه‌ستی به ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی كرد، ئه‌و بۆ نه‌هێشتنی داگیركاری و رزگاری گه‌ل، رێگای خه‌بات و تێكۆشانی گرته‌به‌ر. شه‌هید ئێقباڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه داهاتوویه‌كی ئازاد و روون بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، هیچ كات له خه‌بات و تێكۆشان رانه‌وه‌ستا و هه‌تا دوایین هه‌ناسه دلسۆزی خاك و خه‌ڵك بوو و له‌و پێناوه‌شدا گیانی فیدا كرد.”
له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا نوێنه‌ری كومیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پ.ك.ك له باشور “به‌یان فه‌ره‌ج” سه‌باره‌ت به شه‌هید بوونی ئێقباڵ مورادی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، به‌یان فه‌رج رایگه‌یاند:” به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هێشتا تیرۆر و ئازاردانی تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازان به‌رده‌وامه و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م حكومه‌ته خۆیان خستۆته باوه‌شی داگیركه‌رانی كوردستان. به‌ڵام بە خوشحالیەوە هەروەک چوون شەهید ئێقبال سلماندی گەلی کورد هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت و ئاگری خەبات بەتین و گوورتر دەکات.
دواتر لێدوانی کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەلایەن “فەرهاد پاوە” وە خۆێندرایەوە. دەقی لێداوانەکەی کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بەم شیوەیەیەی:”
شه‌هید ئێقباڵ؛ هێمای خه‌بات و خۆڕاگریی ئاپۆیی
گه‌لی كورد یه‌ك له‌و گه‌لانه‌ی جیهانه كه به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی زیاترین هێرش و داگیركاری بۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كات كۆڵی نه‌داوه و وازی له خه‌یاڵ و خواستی ئازادی، ئاشتی و ئارامی نه‌هێناوه. هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تی داگیركه‌ران ته‌نیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی ماددی كورد و كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكوو ئارمانجی ده‌سپێك و گرنگی ئه‌وان، نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی هزر و هێز و هه‌وڵی ئازادیخوازیی له‌ناو ئه‌م گه‌له و وڵاته‌دا بووه و هه‌یه. هه‌ربۆیه، نه‌یاران و داگیركه‌رانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و سه‌ره‌ڕۆی زاڵ به‌سه‌ر ئێران و كوردستان، به توندترین و قیزه‌ونترین شێوه رووبه‌ڕووی شۆڕشگێڕان و پێشه‌نگانی تێكۆشانی ئازادی ده‌بنه‌وه. یه‌ك له‌و پێشه‌نگه كۆڵنهدهرانی گه‌له‌كه‌مان كه كه‌وته به‌ر ره‌ق و كینی رژێمی ناحه‌ز و داگیركه‌ری ئێران، هه‌ڤاڵ ئێقباڵ مورادی یه. له چواره‌مین ساڵیادی شه‌هاده‌تی ئه‌م هه‌ڤاڵه قاره‌مانه‌دا، سه‌ری رێز و نوازش له‌به‌ر باڵای به‌رزی داده‌نه‌وێنین و له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا، یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی و دیمۆكراسی به‌رز و پیرۆز راده‌گه‌رین.
هه‌ڤاڵ ئێقباڵ مورادی، وڵاتپارێز و رۆشنبیرێكی راسته‌قینه بوو كه به‌باشی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی هه‌ست پێده‌كرد و لێی تێده‌گه‌یشت. خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و قووڵ بوو له بابه‌ت ره‌گ و ریشه‌ی كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌مان. ئه‌و هه‌روه‌ها، به‌باشی ناخ و ناوه‌رۆكی رژێمی داگیركه‌ری ئێرانی ده‌ناسی و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه تاقه رێگای گه‌یشتن به ئازادی و ئارامی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رخۆدان و تێكۆشانه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له‌سه‌ره‌تای جه‌وانییه‌وه رێگای پیرۆزی شۆڕش و گیانبازی هه‌ڵبژارد. شه‌هید ئێقباڵ، شۆڕشگێڕێكی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بوو كه به باوه‌ڕێكی قووڵ و ئیراده‌یه‌كی پته‌و و پۆڵایینه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئێش و ئازاره‌كان، هیچ كات ده‌ستی له خه‌بات و خۆڕاگری هه‌ڵنه‌گرت. مرۆڤێكی دڵنزم و دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاك بوو. هه‌ڤاڵ ئێقبال، هێمای كۆڵنه‌دان و تێكۆشان بوو له دژی چه‌وساندنه‌وه و زۆرداری. خه‌بات و هه‌ڵوێستی هێنده به‌كاریگه‌ر، وه‌ره‌به‌خش و وزه‌به‌خش بوو بۆ گه‌ڵ و هه‌ڤاڵانی، كه به‌جاران كه‌وته به‌ر په‌لاماری چه‌ته و چڵكاوخۆرانی كۆماری سێداره و تیرۆر، به‌ڵام، پاش هه‌ر هێرش و برینێك، به بڕیار و باوه‌ڕ، به تین و توانایه‌كی زیاتره‌وه درێژه‌ی به تێكۆشان دا. به‌تایبه‌ت به ناسینی بیر و هزری رێبه‌ر ئاپۆ و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، تێكۆشانی شه‌هید ئێقباڵ گه‌یشته لووتكه. ئه‌و زۆرجار ده‌یگوت كه به ناسینی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، رێگای راسته‌قینه‌ی خه‌باتم دۆزیوه‌ته‌وه. رژێمی داگیركه‌ری ئێران هه‌موو رێبازێكی نامرۆڤانه‌ی به‌كارهێنا تا رێگا له خه‌باتی شه‌هید ئێقباڵ بگرێت یان دڵساردی بكاته‌وه. له تیرۆر و ئه‌زیه‌ت و ئازار و زیندان و دورخستنه‌وه بگره، هه‌تا پیلانگێڕی له دژی خۆی و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری. به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئێقباڵ رۆژبه‌رۆژ سوورتر بوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستی و خه‌بات.
ئه‌و مرۆڤێكی خۆشناو و خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو، چالاكی مافه‌ی مرۆڤ و ئه‌ندامی رێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بوو كه تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خاوه‌نداری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرد. ئه‌و به شێوازی ژیانی به‌روومه‌ت و خه‌باتی بێ وچان و كاریگه‌ری خۆی، بوو به نموونه و ئیلهام به‌خشی هه‌موو رێبواران و تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی. ئه‌م خسڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی شه‌هید ئێقباڵ ببوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه سیخوڕ و جاشه‌كانی رژێم به‌رده‌وام بۆسه‌ی بۆ دابنێن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی بده‌ن. له ئاكامدا ئه‌م شۆڕشگێڕه له ۱۷\۷\۲۰۱۸ بوو به ئامانجی كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه و قیزه‌ونی به‌كرێگیراو و چه‌ته‌كانی رژێم و گه‌یشته پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت. رژێمی نگریسی سێداره به‌مه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستا و پاش ماوه‌یه‌كی كورت، كوڕی شه‌هید ئێقباڵ واته؛ شه‌هید زانیاری مورادی له‌سێداره دا. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ناحه‌زان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ناتوانن له‌ناوی ببه‌ن، خه‌بات و به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی شه‌هید ئێقباڵه، فكر و فه‌لسه‌فه و رێبازه‌كه‌یه. ئه‌وه‌تا ئێستاكه به‌هه‌زاران گه‌ریلا و شه‌ڕوانی كوڕ و كچی ئه‌م وڵاته له سایەی تێكۆشانی شه‌هید ئیقباڵهكانهوه، چه‌كی پارێزوانی له نرخ و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كیان له‌شانه و بوونه‌ته رێبوار و شه‌ڕوانی ئازادی.
له‌كۆتاییدا، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران، جارێكی دیكه راده‌گه‌یێنین كه گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شه‌هید ئێقباڵ و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندوویانه، هیچ كات له خه‌بات و خواستی ئازادی پاشگه‌ز نابن و رۆژبه‌رۆژ په‌ره به خۆڕاگری و گرم و گوڕتر كردنی تێكۆشان ده‌ده‌ن. هه‌ر شه‌هیدێك، هێز و هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌رده‌وامی دان به شۆڕش. له كۆتاییدا، جارێكی دیكه یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید ئێقباڵ مورادی و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی به‌رزو پیرۆز راده‌گرین، سوێند و په‌یمانمان به شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانیان، كه هه‌مان بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیكه، درێژه به خه‌بات و خۆڕاگری بده‌ین.
شه‌هید نامرن
كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان _ پژاك
۱۷\۷\۲۰۲۲”