دەرکەوتنی گوڵێک لە دڵی گاشەبەردە رەشەکان
کاویان کامدین
له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا قاره‌مانگه‌لێك هه‌ن كه ره‌وت و ئاراسته‌ی مێژووی ئه‌و گه‌له‌یان له كۆیلایه‌تی و ناهۆمێدیه‌وه، گواستۆتەوە بۆ ئازادی و سه‌رفه‌رازی. ده‌ركه‌وتنی ئه‌م قاره‌مانانه، هەردەم له قۆناخێكی مێژوویی‌دا بووە كه هه‌وری ره‌ش و تاریكی، ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی داگرتوە. له‌وه‌ها قۆناخگه‌لێكی مێژوویدا، زۆربه‌ی كات ناهومێدی و دڵشكان به شێوه‌یه‌كی شه‌رم هێنه‌ر و ناحه‌ز، باری ده‌رونی كۆمه‌ڵگا داگیركراو و زوڵم لێكراوه‌كان داده‌گرێت. بێده‌نگییه‌كی مه‌رگ هێنەر و كوژه‌ر، چاوه‌ڕوانییه‌كی ناهۆمێدانه و ترسێكی زۆر، ده‌نیشێته سه‌ر دڵی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌و چاره‌نووسه‌ی كه زاڵمان بۆ كۆمه‌ڵگا داگیركراوه‌كانیان ده‌ستنیشان كردووه، له لایه‌ن هه‌ركه‌سه‌وه به چه‌شنه‌ی چاره‌نووسێكی خوایی و نه‌گۆڕ، قه‌بووڵ كراوه و راست له وه‌ها دۆخێك‌دا، كه‌س یان كه‌سانێك به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی مێژوو، رێگایه‌كی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر و به‌م شێوه‌یه‌ی ئاراسته‌ی مێژوو ده‌گۆڕن.
وه‌ك وتنه‌وه‌ی گۆرانی ژیان له قڕوقه‌پی ره‌های مه‌رگ، وه‌ك گیركه‌وتن له زه‌لكاوی له‌خۆبیانی بوون، گیركه‌وتن له مۆته‌كی نیوه شه‌و و كه‌وتنه خه‌وی مه‌رگ! هه‌موو ده‌ڵێن كه ئه‌مه رێگایه‌كی مه‌رگ هێنه‌ر و كوژه‌ره، به‌ڵام ئه‌و له دڵی شه‌وه‌زه‌نگدا، له‌دووره‌وه رۆژنه‌ی رووناكی و ژیان ده‌بینێت. رێگای قوتاربوون له نێو تاریكه‌سه‌ڵات و ته‌مومژدا ده‌دۆزێته‌وه. به‌چه‌شنی راپه‌ڕینی حه‌زره‌تی عیسا له بێده‌نگی مه‌رگ هێنه‌ری كۆیلایه‌تی له دژی خواكانی رووم، به چه‌شنی سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ركێشیی تووڕه‌یی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له دژی نه‌مروود و بته به‌ردینه‌كان و بت په‌ره‌ستی!
رۆژی ۱۴‌ی ته‌مووزی ۱۹۸۲ له مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان، هه‌ڵوێست و هه‌ڵمه‌تێكی وه‌ها پێغه‌مبه‌رانه‌یه له لایه‌ن شۆڕشگێڕانی جه‌وانی كوردستانه‌وه له گرتووخانه‌ی ئامه‌د، له دژی چه‌وسێنه‌ری و فاشیزمی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا پیشاندرا. رێبه‌ر ئاپۆ، رێبه‌ری ئه‌م رابوون و هه‌ڵمه‌ته‌یه و خه‌یری دوورمووش، كه‌ماڵ پیر، عاكف یڵماز و عه‌لی چیچه‌ك یش، حه‌وارییه‌كانی هاوچه‌رخی ئه‌ون. ساڵی 1982 هێشتا بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و شه‌ڕی گه‌ریلایه‌تی له شاخه‌كانی كوردستان به‌رێكخستن نه‌كرابوو، پ.ك.ك هێشتا نه‌بوو به خاوه‌ن رێكخستنێكی تۆكمه و پته‌وی جه‌ماوه‌ری، رێبه‌ران و حزبه چه‌په‌كانی توركیا، سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و یان شه‌هید ببوون. گلادیۆ (واته: رێكخراوی نهێنی ناتۆ) له رێگه‌ی ئه‌رته‌ش و فه‌رمانده‌ی گشتی؛ واتا كه‌نعان ئه‌وره‌ن، له ساڵی ۱۹۸۰ كووده‌تایه‌كی سه‌ربازی له دژی سه‌رجه‌م پارته چه‌په‌كانی توركیا پێكهێنابوو و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرتبووه ده‌ست. حكوومه‌تی سه‌ربازی، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و فاشیزم به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك گه‌یشتبووه لووتكه و به‌ته‌واویی زاڵ ببوو. گیراوانی سیاسی چه‌پ به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌كران. ده‌یانویست كه به‌زۆره‌ملێ شوناسی تورك و تورك بوون به سه‌ر زیندانیانی كوردا بسه‌پێنن. تاقه رێگای رزگاری و ژیان بۆ گیراوانی سیاسی، نكۆڵی كردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، واتا؛ «كورد بوون» و په‌سه‌ند كردنی «تورك بوون» بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیدئۆلۆژی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا، به خه‌یاڵی خۆی له ساڵی ۱۹۳۹ و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری، كێشه‌ی كوردی بۆ هه‌تا هه‌تا، چاره‌سه‌ر كردبوو. دوای سه‌ركوتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری، ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا ده‌یگوت: كوردستانی خه‌یاڵی له‌گۆڕ نراوه و سه‌ری چیمه‌نتۆش كراوه. بگره زۆربه‌ی كورده‌كانیش بۆخۆیان ئه‌مه‌یان وه‌ك چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕدراو، قه‌بووڵ كردبوو. به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه شۆڕشگێڕانه، جارێكی دیكه ئاگری شۆڕ‌شیان نه له چیاكان و نه له‌ناو شار و گوند، به‌ڵكوو له گرتووخانه و له‌نێو دڵی نه‌یاران، ئه‌ویش له دۆخێكی سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی ره‌هادا پێخستبوو. ئه‌مه شه‌ڕی دیاركه‌ر و كۆتایی بوو له نێوان گیراوانی شۆڕشگێڕی كورد و ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا، ده‌بووا كه لایه‌نێك به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا زاڵ بێت!
به‌م هۆیه‌شه‌وه به هۆڤانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌كران، له هیچ شوێنێكی جیهان نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م هێرشه هۆڤانه نه‌بینراوه و نابینرێت. بۆ تێكشكاندنی ئیراده و باوه‌ڕیی ئه‌م گه‌نجه شۆڕشگێڕانه، كه‌ڵكیان له هه‌موو رێ و ڕێبازێكی فاشیستی وه‌رده‌گرت. دۆخێكی وه‌ها بوو كه ئه‌و گه‌نجانه، بگره نه‌یانده‌توانی به خواستی خۆشیان بمرن. دوژمن بچووكترین ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی مردنێكی به‌شه‌ره‌فی نه‌هێشتبووو، ئێستراتژی ئه‌وه بوو كه: پێویسته ئه‌شكه‌نجه بكرێن، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه نه‌مرن. پێویسته زیندوو بمێنن و خۆبه‌ده‌سته‌وه به‌ن.
سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ها دۆخێك‌دا كه مافی مردن و هه‌ڵبژاردنی شێوازی، به ده‌ستی مرۆڤ بۆ خۆی نیه، سه‌ركه‌وتنی ئیراده بوو. وه‌ك ده‌ركه‌وتنی گوڵ له دڵی گاشه‌به‌رده ره‌شه‌كانداندا. له‌م شه‌ڕی ئیراده‌دا، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كوردستان، ئێراده‌ی دوژمنیان تێك‌شكاند.
۱۴ته‌مووز (ژوئیه)، رۆژی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌یه. ئه‌و دروشمه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كوردستان كه ده‌یانگوت: «به‌رخۆدان ژیانه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان خه‌یانه‌ته«، ببوو به نه‌خشه رێگای شۆڕشگێڕانی كوردستان و یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌باتی شۆڕشی دیمۆكراتیكی كوردستان.
گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كوردستان شه‌ڕیان له‌به‌رامبه‌ر دوژمن راگه‌یاند. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانگرتن له‌خواردنه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخیان به‌رێكخستن كرد. ئه‌م مانگرتن له‌خواردنه له لایه‌ن شه‌ش كه‌سه‌وه كه زۆربه‌یان له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پ.ك.ك بوون، ده‌ستیپێكرد. خه‌یری دوورمووش، كه‌ماڵ پیر، عاكف یڵماز و عه‌لی چیچه‌ك له پێشه‌نگانی ئه‌م شه‌ڕی ئێراده‌یه بوون. دواتر هه‌زاران گیراوی كورد به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بوون. ئه‌وان بڕیاڕیان دا كه به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی دوژمن گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر نیاراندا زاڵ بن. ئه‌وان به‌م شێوه‌یه، ماینده و سه‌ربه‌رزبوون. زۆربه‌یان له رۆژانی په‌نجا و شه‌ستی مانگرتندا، شه‌هید كه‌وتن.
كاتێ به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه به هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ پیر ده‌ڵێت: كه‌ماڵ ده‌س له‌مانگرتن به‌رده، بۆچی خۆت ده‌ده‌یت به كوشتن؟ شه‌هید كه‌ماڵ پیر له وه‌ڵامدا؛ واته و په‌یامی ئه‌م چالاكییه‌ی خۆی و هه‌ڤاڵانی به كورتی به‌م شێوه‌یه ده‌هێنێته زمان: « ئێمه هێنده حه‌ز له ژیان ده‌كه‌ین كه ئاماده‌ین بۆی بمرین»!
ئه‌م مانگرتنه له مێژووی تێكۆشانه ئازادیخوازانه‌كانی جیهان، یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مانگرتنێكه كه سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها گه‌وره به‌ده‌ست ده‌خات. تێكۆشانی گه‌ریلایی و شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له گرتووخانه‌كانی دوژمن، هاته‌ئاراوه و مسۆگه‌ر بوو. ئه‌گه‌ر گه‌نجانی كورد و تورك ئیراده‌ی دوژمنیان تێكنه‌ده‌شكاند و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، ئێستاكه نه پ.ك.ك هه‌بوو و نه تێكۆشانێكی وه‌ها سه‌ركه‌وتووی گه‌ل. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ساڵانه، ساڵه‌كانی یه‌كه‌مینی تیكۆشان و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه شۆڕشگێڕانه‌كان بوو له كوردستان. ره‌وته رفۆرمیست و چه‌په‌كان رێگایه‌كی دیكه‌یان گرته‌به‌ر، ئه‌وان به‌بێ به‌رخۆدان، داخوازه‌كانی دوژمنیان قه‌بووڵ كرد، له‌وباوه‌ڕه‌دا بوون كه پێویسته به‌رخۆدان نه‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ی فاشیزم و داگیركاریه بن، دواتر، ده‌گه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانی تێكۆشان. ئه‌وان، ئاگایان له‌وه نه‌بوو كه گرتووخانه، گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی تێكۆشانه.
وێنا بكه‌ن: له وڵاتێك كه ناوی كورد و كوردستان قه‌ده‌غه‌یه و سزای مه‌رگی به‌دواوه‌یه، بونیادنانی كوردستانێكی ئازاد و دیمۆكراتیك تان كه له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌ت _ نه‌ته‌وه دابه‌ش كراوه، كردووه به ئارمانج. هیچ هێزێكی جیهانی و هه‌رێمی نه‌ته‌نیا له‌ئێوه پشتیوانی ناكه‌ن، به‌ڵكوو دژایه‌تیش ده‌كه‌ن. هێشتاش ئه‌رته‌شێكتان پێكنه‌هێناوه، جه‌ماوه‌ری وڵاته‌كه‌شتان به‌رێكخستن نه‌كردووه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه نیه و گیراوان له‌نێوخۆشیاندا په‌یوه‌ندییه‌كی رێكوپێكیان نیه. ده‌وڵه‌ت و ئیدئۆلۆژی فه‌رمی له‌باتی زیندوومانی فیزیكی، داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ره‌ها له‌ئێوه ده‌كات. ئێوه‌ش نوێنه‌ری گه‌لێكی داگیركراو و چه‌وسێنراون. ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بن، چۆن هه‌ڵوێست ده‌گرن و هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن؟
كه‌ماڵ پیر له رۆژانی كۆتایی مانگرتن، كه‌مه كه‌مه هێزی بینینی له‌ده‌ست ده‌دات، دوكتور پێی ده‌ڵێت: كه‌ماڵ، ده‌س له مانگرتن هه‌ڵگره، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ی به‌ته‌واوی كوێر ده‌بی. هه‌ڤاڵ كه‌ماڵ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: «من به بێ شه‌ره‌ف چی به چاو و بینایی بكه‌م؟»
له شۆڕشی دیمۆكراتیكی كوردستان هه‌ر گوڵێك غونچه ناكات، ئه‌گه‌ر غونچه‌ش بكات، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، ژاكاو و وشك ده‌بێ. گه‌لێك گوڵ له كوردستان شین بوون و دوای ماوه‌یه‌ك ژاكان و مردن. هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، مێژوویی و سیاسی كوردستانه. ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسیانه كه خوازیاری سه‌ركه‌وتن، ئازادی و دیمۆكراسی له كوردستانن، بێگومان ده‌بێ خاوه‌ن خسڵه‌تی پێغه‌مبه‌رانه بن. به بێ هێزی ئیمان و رێبازی فیدایی، ئارمانجه سیاسیه‌كان ده‌سته‌به‌ر نابن. رێبازی 14ی ژوئیه یان ته‌مووز، رێبازی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای فیدایی بوونه. بێگومان چاوگه‌ی ئه‌م رێبازه، رێبه‌ر ئاپۆ یه. رێبه‌رێكی فیدایی، له دۆخێك‌دا كه هیچ هیوایه‌ك به ژیانی به‌شه‌رف له‌ئارادا نه‌بوو، كادر و حزب و نه‌ته‌وه‌یه‌كی فیدایی دروست كرد. ئه‌گه‌ر هه‌نووكه پاش تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرشه فاشیستیه‌كان و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێشكه‌وتووترین ته‌كنیك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی و راگه‌یاندنی، رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی، گه‌ریلا له شاخ و گه‌لی كورد له شار و گوند، به‌رخۆدانێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كه‌ن، ئه‌وه به هۆی نوێنه‌رایه‌تی و پێشه‌نگایه‌تی راسته‌قینه‌ی رێبازی رێبه‌ر ئاپۆیه كه له زیندانی ئامه‌د سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستخست. هیچ هێزێك ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر هێزی ئیمان به حه‌قیقه‌ت، خۆڕاگری بكات. رژێمی فاشیستی سه‌دام حوسه‌ین به‌و ئه‌رته‌شه پۆشته‌وپه‌رداخه‌ی خۆیه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ن هه‌فته هه‌ڵوه‌شایه‌وه. رژێمی داگیركه‌ری ئێران له گرتووخانه‌ی ئێوین هه‌مان سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌به‌رامبه‌ر قوتابیانی مه‌زڵووم دۆغان په‌یڕه
كرد، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هه‌مان
وه‌ڵامی توند و مێژووی شۆڕشگێڕانی
كورد بوویه‌وه. رژێمی داگیركه‌ری ئێران
ئه‌گه‌ر ببێتت به خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی، ئه‌وه‌ش ناتوانێ پێش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بگرێت. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیداش زۆر نموونه‌مان بینیوه، هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك، نه نه‌مروود، نه حه‌موورابی، نه یه‌زید و نه ئیمپراتوورییه‌كانی عه‌باسی و اموی، توانای خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر هێزی ئازادی و حه‌قیقه‌تی نیه.
له چله‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی به‌رخۆدانی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كوردستان، گه‌لی كوری به پشت به‌ستن به‌و نرخانه‌ی كه ئه‌وان خوڵقاندوویانه، زیاتر له هه‌ركات نزیكی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی دیمۆكراتیكی كوردستان، ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆته‌وه.
ئه‌م شۆڕشه ته‌نیا به‌و گوڵانه ده‌پشكوێ كه بتواننن دڵی گاشه‌به‌رده ره‌شه‌كان بتڵیشێنن، ره‌گ و ریشه‌یان داچه‌قێنێنن و چرۆ بكه‌ن. له‌ق و پۆپی ئه‌م گوڵانه ئێستاكه له مه‌تینان، زاپ و ئاواشین له دژی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به‌رخۆدانێكی مێژووی به‌ڕێوه‌ده‌بن، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به هه‌موو چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی و پشتیوانیی ته‌واوی سیاسی، راگه‌یاندنی و ئابووری ناتۆ وه، تووشی چه‌قبه‌ستووی بووه. سه‌ربه‌خۆیی فكری و سیاسی كه‌وته ناو هه‌موو كاناڵه‌كانی رێكخستنی و ئه‌مه‌ش بوو به خاڵی جیاوازكه‌ره‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كورد له ئه‌وانی دیكه، ئه‌م خسڵه‌ت و خاڵه جیاوازه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی دروست كرد كه بڕیاری ژیانێكی ئازادی گرتووه و تێكناشكێت. پاش چڵ ساڵ ئێمه جارێكی دیكه، یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م قاره‌مانانه به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و پێویسته ئه‌م پیرۆز راگرتنه، لایقی په‌یام و هاواری ئه‌وان بێت. ئه‌مه تاقه شێواز و رێبازی تێكۆشانه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌یێنێت به وێستگه‌ی ئازادی و دیمۆكراسی.
ئێمه وه‌ك گه‌نجانی شۆڕشگێڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌ن وه‌ها ره‌گ و ریشه‌گه‌لێكی قووڵ و پته‌وین بۆ تێكۆشان له‌دژی داگیركاری. بێگومان به‌و رۆحه فیداكار و بوێره‌مانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هێزی هزر، رێكخستن بوون و خوڵقكاریه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرین، سه‌رده‌كه‌وین و هیچ نه‌یار و ناحه‌زێك، تین و توانای خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌رماندا نامێنێت.
بــه‌رخـۆدان ژیــــانـــه
سەرچاوە: گۆڤاری ژیلەمۆ ژمارە٢٢