رۆژی ۱۳ ی ته‌مووز (جولای) شانزه‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هاده‌تی ئه‌ندامی مه‌جلسی پارتی ژیانی ئازدی كوردستان (پژاك) «موحه‌مه‌د عه‌لی ئارگونه‌رهان» ناسراو به دڵخواز بینگول ه. به‌م بۆنه‌وه‌ی سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م باڵای به‌رزی ئه‌م شه‌هیده پێشه‌نگ و قاره‌مانه‌دا دا‌ده‌نه‌وێنین و یاد و بیره‌وه‌ری به‌رز و پیرۆز راده‌گرین.
هه‌ڤاڵ دڵخواز له شاری بینگول، له باكووری كوردستان له‌دایكبوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه به هۆی زوڵم و زۆری رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا، به‌ناچاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی رێگای ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته به‌ر. وێڕای ئه‌وه‌ی كه به ساڵان له كوردستان دوور بوو، به‌ڵام هیچ كات، مێژوو، فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆی له‌بیر نه‌كرد. خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتمان و هه‌ست و ویستی ئازادیخوازانه‌ی، بوو به هۆكار كه جارێكی دیكه، بۆ تێكۆشانی ئازادی بگه‌ڕێته‌وه وڵات. به‌م پێیه ساڵی ۱۹۹۱ به‌شداری ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ دڵخواز به ته‌واوه‌تی خزمت كردن به گه‌لی كوردی بۆ خۆی به بنه‌ما ده‌گرت. خاوه‌ن پێوان و هه‌ڵوێستێكی به‌رزی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی بوو. له پێویستیه‌كان و كێشه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كان، به‌باشی تێگه‌یشتبوو. له ژیاندا زۆر دڵنزم بوو، به شێوازی ژیان و دانوستاندنی خۆی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ركه‌س داده‌نا. كه‌سایه‌تییه‌كی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بوو كه له هه‌ر هه‌لومه‌رج و شوێنێكدا به باوه‌ڕ و ئیراده‌یه‌كه‌ی به‌رز و پۆڵایینه‌وه خه‌باتی كرد. به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه ببوو به سه‌رچاوه‌ی هیوا و هێز بۆ هه‌ڤاڵانی و هه‌روه‌ها هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌ل. به‌ساڵان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش خه‌بات و تێكۆشانی كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین جار بریندار بوو و كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بوو، به‌ڵام به هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ گه‌ل و باوه‌ڕبوونی به خه‌بات و ئازادی، هیچ كات رانه‌وه‌ستا و بگره به هێز و هه‌ستێكی به‌تین تره‌وه درێژه‌ی به تێكۆشان ده‌دا. به‌ئه‌وین و هیوایه‌كی به‌رزه‌وه رووی كرده رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌ساڵان له‌م به‌شه‌ی كوردستانیش خه‌باتێكی كاریگه‌ری به‌رێوه‌برد. ئه‌و شۆڕشگێڕێكی خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌ل بوو. له زۆر شوێنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، له خوراسان هه‌تا موكریان و شاهۆ و كۆساڵان به جۆش و خرۆشێكی كه‌م وێنه، ئاوێته‌ی گه‌ل بوو، لێكۆڵینی كرد و كۆمه‌ڵگای به‌رێكخستن كرد، به زانابوونێكی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه بیر و هزری رێبه‌ر ئاپۆی به گه‌ل ده‌ناساند. شه‌هید دڵخواز خاوه‌ن رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو بوو له پێشكه‌وتن و پێگه‌یشتنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان. دواجار له ۱۳/۷/۲۰۰۶ له چیای كۆساڵان له هه‌رێمی هه‌ورامان، به ده‌ستی جاش و چه‌ته‌كانی رژێمی داگیركه‌ری ئێران شه‌هید كرا و په‌یوه‌ست بوو به كاروانی نه‌مران. شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵ دڵخواز خه‌سار و له‌تمه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید دڵخواز و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی و دیمۆكراسی به‌رز و پیرۆز راده‌گرین. به‌ڵێنمان به شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجی ئه‌وان كه هه‌مان بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیكه، درێژه به خه‌بات بده‌ین.
كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)
۱۳/۷/۲۰۲۲