گۆلان فەهیم
ئه‌و قۆناخه‌ی كه ئێمه هه‌نووكه تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین، قۆناخێكی زۆر هه‌ستیاره و پێویسته كه به شێوه‌یه‌كی باش و قووڵ شرۆڤه‌ی بكه‌ین و لێی تێبگه‌ین. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاستی تێگه‌یشتن، پێویستی به هه‌ڵوێستێكی تێكۆشه‌رانه هه‌یه. سه‌رده‌مێكی وه‌هایه كه سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی كاپیتالیستی كه‌وتووه‌ته ناو قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌وه. ئه‌م قه‌یرانه كه زۆر قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، لاقی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتپارێز و پاوانخوازی له‌رزۆك و سست كردووه و به‌ر به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌بات. كامه هێز و لایه‌ن به‌م سیسته‌مه‌وه تێوه‌گلا بێت، مومكن نیه كه بتوانێت خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه قوتار بكات. هه‌ركات سیسته‌م ده‌كه‌وێته ناو ته‌نگاوی و ئاڵۆزی وه‌ها، بۆ خۆ رزگار كردن په‌نا ده‌باته رێ و ڕێبازگه‌لێكی جیاواز. زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونانه‌ش كه دێنه ئاراوه، به‌شێكن له‌و رێ و ڕێبازانه‌ی كه سیسته‌م به‌كاریان ده‌هێنێت. به‌شێك له‌م شه‌ڕانه به‌هۆی لاوازی و چه‌قبه‌ستووی سیسته‌م له‌بواری به‌ڕێوه‌بردندا رووده‌ده‌ن، كاتێكیش مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له ئارادا بێت، هێزه‌كانی سیسته‌می كاپیتالیستی به‌زانابوون و به به‌رنامه، شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه خۆیان سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بن و قسه‌ی یه‌كه‌م بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌پێناو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سوود له‌و شه‌ڕانه بگرن كه ئێستاكه له نێوان هێزه هژمونیكه‌كاندا له ئارادایه. هه‌موو جارێك كۆمه‌ڵگا به هۆی زهنییه‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتپارێزه‌وه به‌ناچار تووشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه. لێكه‌وته‌و و ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش، كۆمه‌ڵگایه‌كی رووخا‌و و كاوله، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه هێز و هازی تیا نه‌ماوه. به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگا و گه‌ل له لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه، ده‌بنه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین زیانبه‌ركه‌وتوو و قوربانی. ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه هه‌نووكه له ئارادایه و وه‌ك شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی پێناسه ده‌كرێت، كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو كه‌س و هه‌رێمێك ده‌كات؛ به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌نده‌كه‌ی كه كوردستانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به ساڵانه نه‌یانهێشتووه گه‌لی كورد ببێت به‌خاوه‌ن پێگه و كیانێكی فه‌رمی، له دۆخی شه‌ڕیشدا، هه‌ر ئه‌م گه‌له ده‌كه‌نه قوربانیی ده‌سپێك. له‌م شه‌ڕه نوێیه‌دا، هه‌موو ئه‌و هاوسه‌نگیانه كه پێشتر درووست كرابوون، جارێكی دیكه ده‌گۆڕدرێن، واته هه‌وڵی دیزاین كردنێكی نوێ له ئارادایه. له‌م دیزاینه نوێیه‌شدا، هیچ هێز و لایه‌نێكیش رازی نیه و قه‌بووڵ ناكات كه گه‌لی كورد وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی رۆڵ بگێڕێت و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت بێت. له‌م پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌دا، كامه هێز بتوانێت له هه‌موو بوارێكدا سه‌ركه‌وتوو و چالاك بێت، ده‌توانێ له دیزاینی نوێ‌دا خاوه‌ن پێگه و ده‌ستكه‌وت بێت. هه‌روه‌ها كامه لایه‌ن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه هژمونیكه‌كان بجووڵێته‌وه، هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێكی بۆ دابین ده‌كرێت. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ كات به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م هێزانه كاری نه‌كردووه و به‌رده‌وام به‌رژه‌وندی گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئازادیخوازی به بنه‌ما وه‌رگرتووه، بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیسته‌می كاپیتالیستی وئه‌م هێزانه. بزووتنه‌وه‌كه‌مان به تێكۆشان و خه‌باتی ئازادیخوازانه، ده‌مامكی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی لادا و بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش شتێك له‌مه خراپتر نیه. كۆمه‌ڵگایان هێنابووه دۆخێكی وه‌ها كه له‌حاڵێكدا پاشا جلوبه‌رگی له‌به‌ر نه‌بوو و ده‌یگوت كه جلێك له‌به‌ر منه كه كه‌س ناتوانێت بیبینێت، كه‌س نه‌ده‌وێرا بڵێت كه پاشا تۆ رووتی و جلت له‌به‌ر نیه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكارا گوتی كه پاشا رووته. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك ئامانجی یه‌كه‌م بكه‌وێته به‌ر په‌لامار و هێرشی پاوانخوازان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی و هه‌رێمی. بزووتنه‌وه‌كه‌مان به هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه و ئازادیخوازانه‌ی خۆی بوو به ئه‌كته‌رێكی وه‌ها كه هیچ هێز و لایه‌نێك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی، ناتوانێ شه‌ڕ و سیاسه‌ت بكات. له‌شه‌ڕی سێهه‌می جیهانیدا، هه‌موو هێز و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتپارێز و پاوانخوازه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ره‌یه‌ك و پێكه‌وه په‌لاماری ئێمه ده‌ده‌ن. واته بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی بووه‌ته هێمای پاراستنی هه‌موو نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگای كۆمیناڵ و به‌چه‌شنی به‌ره‌یه‌كی دیموكراسی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می كاپیتالیزم و زهنییه‌تی پیاوسالار خۆیان یه‌ك خستووه، شه‌ڕ و تێكۆشانی ئازادی ده‌كات. به‌م پێیه تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی ده‌بێته تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی. گه‌لی كورد به ساڵانه كه روبه‌ڕووی سیاسه‌تی پارچه‌كردن و قڕكردن بووه‌ته‌وه، پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر په‌یمانی لۆزان، داگیركه‌ران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له سه‌د ساڵی داهاتووشدا، جارێكی دیكه كورد به‌بێ كیان و ستاتۆیه‌ك بهێڵنه‌وه و هه‌روه‌ها كوردێكی ئازادیخواز نه‌هێڵن كه باسی ماف و ئازادی گه‌له‌كه‌ی بكات. ده‌یانهه‌وێت كورد بخه‌نه دۆخێكی خراپتر له كاتی ده‌ركه‌وتنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك). پێشتر هه‌ر بزووتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانێك كه ده‌رده‌كه‌وت به‌خێرایی سه‌ركوت و له‌ناویان ده‌برد و هیوای سه‌رخستنی خه‌بات و شۆڕ‌شیان نه‌ده‌هێشت، ئه‌مه‌شیان وه‌ك چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕدراو به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا ده‌سه‌پاند. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی ئه‌م هه‌وڵ و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌وانی تێك‌شكاند. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له‌سه‌ر ئه‌ساسی راستی و حه‌قیقه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ، زۆر شتی چه‌وت و به‌دوور له حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی له‌ناو گه‌لی كورددا خسته ده‌ره‌وه و نه‌یهێشتن. به‌ده‌ركه‌وتنی پ.ك.ك گه‌لی كورد فێر بوو كه كۆیله‌بوون، چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕدراو نیه، هه‌روه‌ها فێر بوو كه بۆ خۆی، به ئازادی تێكۆشان بكات و داگیركه‌ران بن بخات. پ.ك.ك راستی و حه‌قیقه‌تی چه‌ن هێڵ كه له‌ناو گه‌لی كورد و كوردستاندا هه‌یه، روون كرده‌وه و خستیه به‌رچاوی هه‌ركه‌س. به‌تایبه‌ت هێڵی ناپاكی و خیانه‌تی به‌جوانی رسواكرد و به‌هه‌ركه‌سی ناساند. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی باوڕبوون به تێكۆشانی له‌ناو گه‌لی كورددا به‌هێزتر كرد و په‌ره‌ی پێدا. بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه 50 ساڵه كه تێكۆشانێكی بێ وچان ئه‌نجام ده‌دا و زۆر ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ و پیرۆزی بۆ گه‌لی كورد و بگره بۆ مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستخستووه. له‌كاتێكدا كه هه‌موو داگیركه‌ران و پاوانخوازانی جیهانی و هه‌رێمی هه‌وڵیان ده‌دا شتێك به‌ناوی كورد و كوردستان نه‌هێڵن، به‌پێچه‌وانه‌وه بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌نووكه گه‌یشتووه به ئاستێك كه هه‌ڵوێست و تێكۆشانی چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیار ده‌كات. گه‌لی كورد له‌به‌رامبه‌ری ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی، به‌رده‌وام پشتی گه‌لانی بنده‌ست و ئازادیخوازی گرتووه و تێكۆشانی سه‌قامگیركردنی یه‌كسانی به‌ڕێوه بردووه. ره‌گ و ریشه‌ی نیشاندانی هه‌ڵوێستێكی وه‌هاش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگ و نرخانه‌ی كه ئه‌م گه‌له خولقاندوویه‌تی و به‌پێی ئه‌وه ژیانی كردووه. گه‌لی كورد له سه‌ر خاك و جوگرافیایه‌كی به‌پیت ژیاوه كه هه‌موو نرخه ره‌سه‌ن و پیرۆزه‌كانی مرۆڤایه‌تی سه‌رچاوه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وێ. گه‌لی كورد رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌ره‌كی و گرینگی له پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كۆمیناڵ هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانه‌كانی ئه‌خلاقی و سیاسی بونیادنراوه، واته رۆڵی لانكه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی گێڕاوه. له‌به‌ر ئه‌م یه‌كه‌یه كه كاتێك ره‌نگ و ده‌نگی كۆمه‌ڵگای كۆمیناڵ كاڵ و لاواز ده‌بێت، گه‌لی كورد وه‌ك ئه‌ركی خۆی ده‌بینێت كه خاوه‌نداریه‌تی لێ بكات و تێكۆشانی پاراستنی به‌هێزتر بكات.
كاتێ ده‌بینێت كه كۆمه‌ڵگا ده‌فرۆشرێت و ته‌نیا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌مێنێ، ناتوانێت بێده‌نگ بێ و ئه‌م دۆخه قه‌بووڵ بكات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پاراستنی خۆیدایه. گه‌لی كورد ئێستاكه هێمای ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگای كۆمیناڵه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشتا زیندوو ماوه. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هێزه‌كان هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌یه. ئه‌وه‌ی كه بیهه‌وێت به ئازادی ژیان بكات، پێویسته ئاستی كۆمه‌ڵگابوون و ژیانی كۆمیناڵ به‌رز بكات، ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش له‌م یه‌كه زویر و ته‌نگاو ده‌بێت و خوازیاری كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆیله‌ن. سیسته‌می كاپیتالیستی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خاوه‌ن له مافی خۆی ده‌ركه‌وێت، قه‌بووڵ ناكات و له‌دژی راده‌وه‌ستێ. بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له ماف و ده‌ستكه‌و‌ته‌كانیش، كۆمه‌ڵگا پێویستی به زانابوون و تێگه‌یشتن هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدار و داگیركه‌ران گه‌لی كوردیان له‌م زانابوون و ناسنامه‌یه دوور ده‌خست، هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد بێ فه‌رهه‌نگ، بێ زمان و بێ ئیراده بكه‌ن تا به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر و راستینه‌ی خۆی نامۆ بێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش هه‌تا ئاستێك بێ كاریگه‌ر و پووچ كرایه‌وه. رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م پلان و سیاسه‌ته‌ی دوژمنانی به‌جوانی بینی و له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی ئازاد، تێكۆشانێكی گه‌وره و به‌شكۆی به‌ڕێوه‌برد و پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌شی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی كرد. پرۆژه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌ن ئه‌و هێز و ماته‌وزه‌یه كه ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بێ كاریگه‌ر بكات. ئه‌و تێكۆشان و به‌رخۆدانه‌ی كه ئێستاكه له‌ئارادایه، له‌م ئاراسته‌یه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ و پاراستنی نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگای كومیناڵ و ژیانێكی به‌پێوانه. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تی ئازاد، بنه‌ماڵه‌ی دیمۆكراتیك، نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌ناسنامه و یه‌كگرتووی گه‌لان دروست بكات، هه‌روه‌ها زانابوون و هۆشیاری كۆمه‌ڵگای ئیكۆلۆژیك پێشبخات و په‌ره‌ی پێبدات. گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆی تێكۆشانی بۆ ده‌كات و ده‌یهه‌وێت، بۆ گه‌لانی دیكه‌ش ده‌یهه‌وێت و تێكۆشانی بۆ ده‌كات. ئه‌وڕۆكه سیسته‌می ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتپارێز، ئه‌م راستیه ده‌بینن و هه‌وڵده‌ن كه به رێگای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه، پرۆژه و هه‌وڵه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ری بێ كاریگه‌ر و پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ شۆڕشێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی كرد، شۆڕشێكی زهنییه‌تی و ویژدانی كرد، داگیركه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی و هه‌رێمی له‌پێناو بێكاریگه‌ر كردنی ئه‌م شۆڕشه، له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ هێرشێكی زۆر دژوار و گران له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به‌درێژایی نیو سه‌ده تێكۆشان، هه‌میشه رووبه‌ڕووی په‌لامار و هێرش بۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو و به‌كاریگه‌ر بووه. ساڵی 1999 به گه‌له‌كۆمه هێرشیان كرد و كاتێك زانیان كه ناتوانن پ.ك.ك له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مجاره كه‌وتنه هه‌وڵی پاكتاوكاری و لاوازكردنی بزووتنه‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه وه‌ك سێ به‌ش و قۆناخی جیا جیا شرۆڤه و راڤه بكات. قۆناخی یه‌كه‌م بێ كاریگه‌ر كردنی رێبه‌ر ئاپۆ بوو كه به پێشه‌نگی و سه‌ركێشی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و به گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك، رێبه‌ر ئاپۆ رفێندرا و دیل كه‌وته ده‌ست. ویستیان به‌یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام كاتێك «رێبه‌ر ئاپۆ» یان گرت، بینیان كه به میلیۆنان كورد سه‌رهه‌ڵدانیان كرد و لێی خاوه‌نده‌ركه‌وتن و هاواریان كرد كه رێبه‌ر ئاپۆ ئیراده‌ی ئێمه‌یه، تووشی سه‌رسوڕمان بوون. كورد و دۆستانی به‌جارێك رژانه سه‌رشه‌قام. له‌كاتێكدا داگیركه‌ران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ، بزووتنه‌وه و گه‌لی كورد بێكاریگه‌ر بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه پێواژۆكه به‌ته‌واوه‌تی گۆڕا و تێپه‌ڕی قۆناخێكی نوێ بوو كه رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك له‌دایكبوونی سێهه‌مین ناو‌زه‌دی ده‌كات. پێشخستن و پێشكه‌ش كردنی پارادیگمای كۆمه‌ڵگای ئێكۆلۆژیك_ دیمۆكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن، ده‌ستی رێكخستنی ئاوه‌ڵاتر و به‌هێزتر كرد.
له قۆناخی دووهه‌مین كه ئه‌ویش به سه‌ركێشی و پێشه‌نگی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان به‌ڕێوه‌چووه، ویستیان به په‌ره‌پێدانی ژیانێكی لیبراڵ و مارژیناڵ، زه‌خت له‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ر درووست بكه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن. له‌م هه‌نگاوه‌شدا هه‌رچه‌ن رێكخستن تووشی سه‌رئێشه و ته‌نگاوبوون بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی بێ كاریگه‌ری بكه‌ن. گه‌ریلاكانی ئازادی نه‌ته‌نیا به‌م یه‌كه كاریگه‌ر نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نی خۆنوێكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد. ئه‌م نوێ بوونه‌وه‌یه، هه‌م له‌شه‌ڕ و سیاسه‌تدا بوو و هه‌م له بواری زهنییه‌ت و ژیاندا. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی بوو به بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل و به‌هێزتر بوو.
له قۆناخی سێهه‌مین، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ڕ كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو تاكتیك و ته‌كنیكێكه‌وه، رێكخستن له‌ناو ببه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه و شه‌ڕه به‌رفراوان و به‌رینه‌دا، ئه‌و شۆڕش و شه‌ڕه‌ی كه له رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه چوو، رووی راسته‌قینه و هێزی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به رای گشتی جیهان نیشان دا. شۆڕشی رۆژئاوا وێڕای ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دانا، له ئاستی جیهانیشدا، بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به‌كاریگه‌رتر كرد و گه‌یشته ئاستێك كه هه‌موو گه‌لانی تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز ده‌رس و ئه‌زموون و ئیلهامی لێوه‌رده‌گرن. كاتێك ئه‌م راستیه بۆ هه‌ركه‌س روون بوویه‌وه و ده‌ركه‌وت كه بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له جیهاندا قه‌بووڵ ده‌كرێت، و بۆ هه‌موو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، له‌شكه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌كان خاوه‌ن رێگاچاره و پرۆژه‌یه و‌له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بووه به ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی، ئه‌م بابه‌ته‌یان وه‌ك زه‌نگی مه‌ترسی و هه‌رشه بۆسه‌رخۆیان بینی، به‌م پێیه ئه‌مجاره ده‌ستیان به قۆناخی پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه كرد. به‌ڵێنی زیندووكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی «میساقی مللی»یان به توركیا دا و له‌وپێناوه‌ش هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێكیان بۆ ره‌خساند. بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی به‌چۆكدا هێنانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی سه‌ربخه‌ن، په‌نایان برده هه‌موو رێ و رێبازێك، له‌شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونی بگره، هه‌تا شه‌ڕی له‌شكه‌ری، سیاسی، ئایدیۆلۆژی و هتد. چیان له‌ده‌ست ده‌هات كردیان.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ ئه‌م شه‌ڕه له‌ناو ئاماده‌كاری بوو، كاتێ شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراین هه‌ڵگیرسا، به داخستنی هه‌ندێك رێگای هاتوو چووین به‌سه‌ر رووسیادا، په‌یامی ئه‌رێنی دا به ئه‌مریكا و ئه‌وروپا. په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستان و میسر گۆڕیوه و بگره ده‌یهه‌وێت له‌گه‌ڵ سووریا نێوانی خۆش بكات. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باشتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له مژاری هێڵی گواستنه‌وه‌ی په‌تڕۆڵ و گازی سرووشتی. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی و پارتی دیموكراتی كوردستان عێراق (پ.د.ك) گه‌یشتن به سازان و په‌یمانی هاوكاریان مۆر كرد. ئامانجی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هاوكاری و پاڵپشتی ئه‌مریكا و ناتۆ ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچه‌ن ئامانجی سه‌ره‌كی، پاكتاوكردنی پ.ك.ك یه، به‌ڵام پلان و به‌رنامه‌ی گشتی له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌مین به‌ڕێوه‌ده‌چێ و سه‌رله‌نوێ دیزاین كردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه له ئارادایه.ده‌وڵه‌تی توركیاش له‌م دۆخه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، به‌م هۆیه‌ش هێرشی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاواشین و مه‌تینا كرد. هاوكات، پلانی داگیركردنی شه‌نگال و رۆژئاواش له ئارادایه كه هه‌وڵیان دا هه‌تا ئاستێك پێكی بێنن. توركیا به چاوساغی و هاوكاری پ.د.ك و عێراق، هه‌وڵی دا كه زۆر هه‌رێمی باشووری كوردستان داگیر بكات. ئه‌مریكا، توركیا و پ.د.ك گوشاریان له سه‌ر كازمی درووست كرد كه هێرشی سه‌ر شه‌نگال بكات و له‌و فكره‌دا بوون كه به هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا، ده‌توانن شه‌نگال به‌ته‌نیا بهێڵن و ئیراده‌ی تێكبشكێنن. به‌ڵام گه‌ل به هه‌ڵوێستی به‌جێ و رێكخستنیی خۆی، ئه‌م یه‌كه‌ی ره‌د كرده‌وه و به‌رخۆدانی كرد. پ.د.ك هه‌وڵده‌دات به داگیركردنی شه‌نگال، سه‌رپۆش به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی رابردووی له شه‌نگال دابنێت. واتا ده‌یهه‌وێت ئه‌و ناپاكییه‌ی كه له حه‌ق گه‌لی كورد و شه‌نگال كردوویه و به‌شێك له مێژووه، بیشارێته‌وه. به‌ڵام مێژووی پ.د.ك هێنده پڕه له كرده‌وه‌ی ناپاكی و خیانه‌ت، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناشاردرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێست و كرداره‌ی كه به‌پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له لایه‌ن گه‌له‌وه دیاركرا، باشتر و ئاشكراتر رووی راسته‌قینه‌ی پ.د.ك ی نیشانی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دا. ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هیوای ئه‌وه‌یه كه به له‌ناوبردنی هێزی گه‌ریلا، خه‌یاڵ و پرۆژه‌ی «میساقی میللی» پێكبێنێت. هه‌ربۆیه وه‌ها خه‌یاڵ ده‌كه‌ن كه پاش ئه‌وه‌ی كه هێزی گه‌ریلایان له چیاكانی كوردستان له‌ناو برد، ئه‌وجار باشووری كوردستان داگیر بكه‌ن. نه‌ته‌نیا موسڵ و كه‌ركوك، به‌ڵكوو، ده‌یانهه‌وێت به‌شێكی زۆر له باشوور و رۆژئاوا داگیر بكه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر توركیا و به‌م شێوه‌یه، سیاسه‌تی قڕكردن پێكبهێنن. ئامانج له‌ناوبردنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده. ئه‌م خه‌ون و خه‌یاڵه، چاوی توركیای كوێركردووه، بۆیه به‌هه‌موو شێواز و له‌هه‌موو شوێنێك په‌لاماری كوردان ده‌دات. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر زاپ و ئاواشین، په‌لاماری شه‌نگال و رۆژئاوای دا، هه‌روه‌ها به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. رژێمی فاشیست و قڕكه‌ری توركیا له هه‌ركوێ تێكۆشانێكی ئازادی به‌ناوی كورد و كوردستان هه‌بێ، به‌بێ جیاوازی په‌لاماری ده‌دات. گه‌لی كورد به‌گشتی ئه‌م راستیه‌یان بۆ روون بۆته‌وه و هاوكات هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه له ئارادایه. تاقه هێز كه ئاسته‌نگی درووست ده‌كات، پ.د.ك یه. چونكه له كاتێكی وه‌هادا كه چاره‌نووسی گه‌لی كورد دیار ده‌بێت، پ.د.ك ده‌چێته به‌ره‌ی نه‌یاران و به ئاشكرا شه‌ڕی كوردان ده‌كات. بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پ.د.ك له لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه په‌سند ناكرێت. هه‌روه‌ها كه پ.د.ك هاوكاری و چاوساغی بۆ توركیا ده‌كات كه پ.ك.ك له‌ناو ببات و خه‌یاڵه‌كانی پێكبێنێت، توركیاش به‌ڵێن و سۆزی به پ.د.ك داوه كه ده‌توانێ ده‌وڵه‌تێكی بچووك دروست بكات، به‌م شێوه‌یه توركیا پ.د.ك به‌كارده‌هێنێت. راستی ئه‌وه‌یه كه پ.د.ك جیا له به‌رژه‌وندی بنه‌ماڵه‌ییی شتی دیكه‌ی بۆ گرینگ نیه و ئاماده‌یه كه هه‌موو كوردستان بفرۆشێت به توركیا.
پ.ك.ك 50 ساڵه كه له‌پێناو ئازادی گه‌لی كورد تێكۆشان ده‌كات و ده‌وڵه‌تی توركیا نزیكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌و رژیمه هه‌روا له‌سه‌ر سیاسه‌تی بێچاره‌یی، نكوڵی و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد پێداگری ده‌كات. چۆن ده‌بێت كه هێزێكی وه‌ك پ.د.ك كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌لی كوردی بۆ گرینگ نیه، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و وه‌ك نوێنه‌ری كوردان قه‌بووڵ بكات و كیان و ستاتۆیه‌ك بۆ كوردان په‌سند بكات؟ كێشه‌ی توركیا گه‌لی كورده، هه‌ربۆیه هه‌ر لایه‌ن و هێزێك كه بچێته پاڵ ده‌وڵه‌تی توركیا، ده‌كه‌وێته‌ی به‌ره‌ی له‌ناوبردن و نكوڵی كردن له گه‌لی كورد، واته ئه‌وه‌ی كه ئێستاكه پ.د.ك پێكی ده‌هێنێت. رێگا بۆ توركیا خۆش ده‌كات كه سیاسه‌تی نكوڵی و له‌ناو بردن به‌ڕێوه ببات، بگره مرۆڤ ده‌توانێ بڵێت پێشه‌نگایه‌تیشی بۆ ده‌كات. زۆر لایه‌ن و هێز به‌شداری پلانی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد بوونه و ده‌بن، به‌ڵام جاروبار هه‌ندێكیان به هۆی هاوسه‌نگی و بابه‌تی سیاسیه‌وه، نا‌وێرن به ئاشكرا وه‌ك پ.د.ك ئه‌م كاره بكه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان بهێننه زمان.
به‌هۆی ئه‌م راستییه‌یه كه رێبه‌ر ئاپۆ گوتوویه‌تی، گه‌ل و گه‌ریلا پێویسته هیچ كات پشتی خۆیان نه‌ده‌نه هیچ هێزێكه‌وه، ته‌نیا به پشت به‌ستن به هێزی جه‌وهه‌ری خۆیان ده‌توانن له‌سه‌ر پێ راوه‌ستن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبخه‌ن. رێبه‌ر ئاپۆ گرینگیه‌كی زۆر به په‌روه‌رده و به‌رێكخستن كردنی گه‌ل ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ببێت به هێزی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، سیسته‌مێكی دیموكراتیكی دامه‌زراند و پێشكه‌شی كرد، هاوكات زانابوون و شێوازی پاراستنی ئه‌م سیسته‌مه‌شی خسته‌ڕوو. هێزی پاراستن بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك گرینگه، گه‌لی كورد ئێستاكه له سایه‌ی تێكۆشان و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ، بووه به خاوه‌ن زانابوون و هێزی پاراستن، به‌تایبه‌ت به پێشه‌نگایه‌تی ژن و گه‌نج.
هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕیدا، تێكۆشان كردن زۆر گرینگه. كۆمه‌ڵگایه‌ك بیهه‌وێت سه‌ربكه‌وێت، ته‌نیا به چه‌ك ئه‌م كاره‌ی بۆ ناكرێت، نموونه‌ی ئه‌مه ئه‌فغانستانه كه له پێش چاوی هه‌ركه‌سه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری خۆی پێشنه‌خست، ئه‌مریكا كاتێ ویستی، به‌ته‌نیای هێشت و به‌م جۆره به‌ناچاری تووشی شكست بوویه‌وه. رێبه‌ر ئاپۆ له‌م بابه‌ته‌دا زۆر جار رێنموونی پێشكه‌ش كردووه و زۆر به‌رهه‌می هه‌یه. تێگه‌یشتن و هه‌نگاونانی پراكتیكی له‌م ئاراسته‌یه‌دا گرینگه، ته‌نیا گه‌لی كورد بۆ خۆیه‌تی كه ده‌توانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبخات، رێبه‌ر ئاپۆ وتی: «گه‌لی كورد له‌ناو چنگی قڕكردندایه«. ئێستاكه ئه‌م راستیه بۆ هه‌ركه‌س روون و ئاشكرا بووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه گه‌لی كورد مه‌حكوومی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕییه. له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دا پێویسته رۆڵی ژن و گه‌نج و چین و توێژه جیاوازه‌كانی گه‌ل به باشی پێناسه و ده‌ستنیشان بكرێت. هاوكات یه‌كیه‌تی گه‌لان له‌م بابه‌ته‌دا زۆر گرینگه. بوون به خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كرداری شۆڕشگێڕانه، ره‌نج و ماندووبوونی پێویسته، ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌یه كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بونیاد ده‌نێ. به هۆی ئه‌مه‌یه كه ده‌ڵێن شۆڕش به‌بێ ره‌نج سه‌رناگرێت. ناڕازی بوون و تێكۆشانی ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه، هه‌وڵدان و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی بو پێش‌گرتن و نه‌هێشتنی زهنییه‌تی ره‌گه‌زپارێزی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیه. شۆڕشی ئاپۆیی ئه‌و نرخه كۆمیناڵانه به‌بنه‌ما ده‌گرێت كه كۆمه‌ڵگا و به‌رژه‌وندییه‌كانی ئه‌ساس ده‌گرێت و ده‌یپارێزێت. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه گه‌یشتبێ به ئاستی خۆپاراستن، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، خاوه‌ن ئێنسیاتیف و چالاكه.
كورد نابێ هاوكاری داگیركه‌ران بكه‌ن، تایبه‌ت به بێده‌نگ بوون نابێ ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنن. هه‌ر كوردێك پێویسته له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنی كوردستان، به‌ره‌ی خۆی دیار بكات، به‌ره‌ی خۆڕاگری یان، به‌ره‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و كۆیلایه‌تی. هه‌ر مرۆڤێك پێویستی به خۆپاراستن هه‌یه، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی به‌لاوه بنرێت. گه‌لی كورد ئه‌گه‌ر ئێستا خاوه‌ن هه‌ڵوێست و چالاكی نه‌بێ، له‌وانه‌یه دره‌نگ بمێنێ و تووشی شكست و له‌ناوچوون بێت. نابێ ئیدی كه‌س بكه‌وێته شوێن شه‌ڕی ناوخۆیی. له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ئازادی گه‌لی كورد به‌هه‌زاران شه‌هید گیانی خۆیان فیدا كردووه.
رژێمی داگیركه‌ری ئێران له‌ناوخۆدا تووشی زۆر كێشه و قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و له‌شكه‌ری بۆته‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش زه‌ختێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، وڵاتانی زلهێزی جیهانی بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران، داوای راوه‌ستاندنی چالاكی و به‌رنامه‌ی ناوه‌كی رژێم ده‌كه‌ن كه به‌دوای دروست كردنی چه‌كی ناوه‌كییه. هاوكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی به‌رجام، زۆر شه‌رت و مه‌رجیان خستووه‌ته به‌رده‌م رژێمی ئێران، ئه‌مریكا ده‌یهه‌وێت له هه‌موو بوارێكه‌وه خه‌یاڵی له بابه‌ت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كانی رژێمی ئێران راحه‌ت بێت، واته به‌دوای ئیمتیاز و باج گرتن له ئێرانه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵیگیرساندووه، به‌شێوه‌یه‌كی جددی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێرانیش داده‌نێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و گه‌وره‌بوون و به‌هێزتر بوونی ، دێته واتای به‌رفراونتربوونی ناتۆ و مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ئێران. تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توركیا بتوانێت به‌شێك له باشووری كوردستان داگیربكات، ئه‌م مه‌ترسیه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێ و كاریگه‌ری گرینگ له‌سه‌ر دۆخی ئێران داده‌نێت. هه‌روه‌ها هندێك هه‌رێم كه هێزی ئێرانیان تێدایه و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی «میساقی میللی»، توركیا هه‌وڵده‌دات داگیریان بكات. ئه‌مریكاش بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌داهاتوودا ده‌ستی كراوه بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان له ئێران، یارمه‌تی توركیا ده‌دات. هه‌مان سیاسه‌ت له سووریا و عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێت. خاڵێك كه ده‌توانێ یارمه‌تی ئێران بدات و به‌هێزی بكات، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیكه. هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕێك هه‌ڵگیرسێت و جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگا تووشی زه‌ره‌ر و زیان بێت، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه پرۆژه‌ی ئێرانێكی دیموكراتیك و كوردستانێكی خۆسه‌رمان هه‌یه. له‌م بارودۆخه‌دا، ته‌نیا شتێك كه ده‌توانێ هێزه‌كان له سه‌ر لاق رابگرێت، یارمه‌تی و پشتیوانی گه‌له. ئه‌مه‌ش به ناسین و رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌ل جێبه‌جێ ده‌بێت.
به‌ڵام رژێمی داگیركه‌ری ئێران بۆ خۆی سیسته‌مێكی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆره كه رێز له ئیراده‌ی گه‌ل ناگرێت. داخواز و مافی كۆمه‌ڵگا پشتگوێ ده‌خات و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌كات. ئێستاكه ئه‌وه‌ی كه زیاتر به‌رچاوه، كێشه و گرفتی ئابوورییه، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه گه‌لانی ئێران له زۆر بواره‌وه تووشی كێشه و ته‌نگاوی بوونه‌ته‌وه. كێشه و گرفتی گه‌لانی ئێران، كێشه‌ی ناسنامه، فه‌رهه‌نگ، زمان، ئابووری، سیاسی و…یه، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد زۆرترین پشكی به‌ركه‌وتووه. گه‌لی كورد به هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن كه‌لتوورێكی خۆڕاگرییه، ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یه، بێده‌نگ بێت. هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ده‌ست سیاستی رژێم و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه دروستی كردوون، وه زاڵه هاتوون و ناڕازاین و شاهیدی ئه‌وه‌ین كه رۆژانه ئه‌م ناڕازی بوون و ته‌نگاو بوونه‌یان نیشان ده‌ده‌ن. خۆپیشاندانی مامۆستایان ماوه‌یه‌كی درێژه كه به‌رده‌وام ده‌كات، له‌باتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیموكراتیك و دابینكردنی داخوازییه‌كانیان، رژێم رێبازی سه‌ركوت، گرتن و بێده‌نگ كردنیانی گرتووه‌ته به‌ر. له‌پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان، ناڕازی بوونێكی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی دۆخی ناله‌باری ئابووری له‌ئارادایه. گه‌ل به‌زاڵه هاتووه و بێزاره، ناتوانێت نان و پێویستی رۆژانه‌ی خۆی وه‌ده‌ستبخات. رژێم له‌هه‌ندێك شوێن به ترساندن و لێدان وه‌ڵامی گه‌ل ده‌داته‌وه و له‌هه‌ندێك شوێنیش وه‌ك ئه‌هواز و لوڕستان، به‌چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر گه‌ل و رایگه‌یاند كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌و هه‌ڵوێست و كردارانه، زیاتر رژێم تووشی لاوازی و شكست ده‌كات.
شارۆمه‌ندان و گه‌لانی ئێران، زیندوو و تێكۆشه‌رن. به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌قی و نایه‌كسانی راوه‌ستاون و سه‌رهه‌ڵدانیان كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر بۆ ئه‌م گه‌لانه پێویسته ئاڵترناتیوێكی كارامه و كاریگه‌ره. سیسته‌می كۆنفدرالیزمی دیموكراتیك ده‌توانێت ببێت به وه‌ڵامده‌ره‌وه و توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی هه‌یه. پێویستی به سیسته‌مێكی دیموكراتیك هه‌یه. گه‌ل ساڵی 1979 له‌دژی زهنییه‌تی شاهه‌نشاهی شۆڕشی كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وتبووه نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتی موحه‌مه‌د ره‌زاشاه، هه‌موو چین و توێژه‌كان كه‌وتنه به‌ره‌یه‌كه‌وه و دۆخه‌كه‌یان په‌سند نه‌كرد، تێكۆشانیان كرد هه‌تا ئه‌و سیسته‌مه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به‌ڵام به هاتنه‌سه‌ركاری رژێمی نوێ، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ره‌وشی كۆمه‌ڵگا درووست نه‌بوو، بگره خراپتریش بوو. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاڵترناتیوه‌ی كه دامه‌زرا و سه‌قامگیر بوو، ئاڵترناتیوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارامه نه‌بوو. نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك كه زهنییه‌ت و پارادیگمای كۆمه‌ڵگای ئیكۆلۆژیك _ دیموكراتیك و ئازادی ژن به‌بنه‌ما ده‌گرێت، ده‌توانێ پێش له‌هه‌موو جۆره زهنییه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بگرێ و خاوه‌ن هێزی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات پارێز و پاوانخوازیه.