کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی بوو بە مایەی غەمگینیمان
کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی وەک وڵاتپارێزێکی دڵسۆز و خەباتکارێکی چالاک و زحمتکێشی رێکخستنەکانمان لە ئوروپا بوو بە مایەی غەمگینیمان. هەڤاڵ مەولود بەهمەنی بەردەوام خاوەن ژیانێکی تێکەڵاو لە زەحمەتکێشی و وڵاتپارێزی بووە و ئەو تایبەتمەندیەش لە پەیوەندیەکان و چالاکییەکانی لەناو رێکخستەکانماندا بەردەوام بەرجەستە بووە و هەربەو هۆیشەوە بەردەوام لەلایەن هەڤاڵانیدا کەسێکی خۆشەویست و پەسەندکراو بووە.
هەڤاڵ مەولوود هەر لەسەرەتای جوانیدا لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد تێکەڵاو بووە و خۆی و بنەمالەکەیشی بەرەو ئەو تێکۆشانە ئاراستە کردووە. هەر لەو چوارچێوەدا دوای ناسینی پارتیمان ـ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک، بۆ بەردەوامی تێکۆشان و بە تێگەیشتن لەوەی کە پژاک بەردەوامیدەر و شوێنی گونجاوە بۆ کرداری کردنی خەیاڵەکانی و خاوەنداری لەو رەنج و ماندووبوونەی کە خۆی و هزاران کەسیتر وەک خۆی پێشتر داویانە، ساڵی ٢٠١٥ لە ئوروپا بەشداری رێکخستنەکانی پژاک بوو. دواتر لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری فرانکفورت لە کومیتەی پژاک دا ئەرکی گرتە ئەستۆ و تا ٨/٥/٢٠٢٢ کە بە داخ و کەسەرێکی گەورەوە کۆچی دوایی کرد، بەردەوام لە خبات و چالاکیدا بووە.
لە کۆتایی دا جارێکیتر یادی هەڤاڵ مەولوود بەهمەنی، وەک وڵاتپارێزێکی دڵسۆز و خەباتکارێکی زەحمەتکێش بەرز رادەگرین. هاوکات سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو هەڤاڵانی رێکخسنەکانمان لە ئوروپا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
دڵنیان بەردەوامی تێکۆشان تا ئازادی کوردستان و رێبەر ئاپۆ ئاواتی تێکۆشەرانێک وەک هەڤاڵ مەولوود بوو و ئێمەش وەک هەڤاڵانی هەڤاڵ مەولود تا مسۆگەر بوونی ئەو ئاواتانە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.
بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی ـ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک لە ئوروپا
11/5/2022