گه‌لی كورد و وڵاتی كوردستان یه‌ك له‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی جیهانه كه به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی زیاترین هێرش و داگیركاری بۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كات كۆڵی نه‌داوه و وازی له خه‌یاڵ و خواستی ئازادی و پێكه‌وه ژیان نه‌هێناوه. هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تی داگیركه‌ران ته‌نیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی مادی ئه‌م وڵاته نه‌بووه، به‌ڵكوو ئارمانجی سه‌ره‌كی و گرینگی ئه‌وان نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی بیر و هزری ئازادیخوازی بووه و هه‌یه. وڵاتی كوردستان لانه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه و زۆرێك له نرخ و به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵقوڵاوی ناخی ئه‌م گه‌ل و وڵاته‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه خواست و خه‌یاڵی ژیانی ئازاد له‌ناو گه‌لی كورددا خاوه‌ن ره‌گ و ریشه‌یه‌كی وه‌ها قووڵ و پته‌و بێت كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو زوڵم و زۆرداریه، هێز و ئیراده‌ی خۆڕاگری هه‌بێت و درێژە به ژیانی بدات. به ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی نوێی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به رێبه‌رایه‌تی “رێبه‌ر ئاپۆ” نه‌ریتی به‌رخۆدان و تێكۆشان له‌پێناو ئازادی‌دا، له نێو گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی چه‌وساوه تێپه‌ڕی قۆناخێكی جیاوازتر بوو. ئێستاكه له سایه‌ی نیو سه‌ده تێكۆشان و خه‌باتی بێوچانی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، گه‌لی كورد بووه‌ته خاوه‌ن هێز و زانابوونێكی وه‌ها مێژوویی و به‌ناووده‌نگ كه ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی ژیانی ئازاد له هه‌ر لایه‌كی جیهانه‌وه روویان لێكردووه و ئیلهامی لێوه‌رده‌گرن. یه‌ك له خسڵه‌ت و خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رزڕاگرتن و به‌رده‌وامی دان به خه‌باتی شه‌هیدانه، هه‌ر شه‌هیدێك هێز و هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ گوڕتر كردنی ئاگری تێكۆشان و خۆڕاگری. پاش ئه‌وه‌ی كه فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ تێپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، گه‌له‌ی كورد به هه‌موو چین و توێژە‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ژنان، پۆل پۆل به‌شداری ناو رێزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیی بوون و ئاگری خه‌باتیان له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان جارێكی دیكه گه‌ش كرد. بێگومان ئه‌گه‌ر ئێستاكه گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌ن به‌هێزترین هێزی به‌رخۆدان و تێكۆشان له‌به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركه‌ری ئێرانه، به‌رهه‌م و ئاكامی گیانبازی و فیداكاری هه‌زاران ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مانه كه له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌ل، خوێنی خۆیان به‌خشی و په‌یوه‌ست بوون به كاروانی شه‌هیدان. تایبه‌ت له مانگی نیساندا و له كات و شوێنی جیاوازدا، زۆرێك له تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی گه‌یشتوون به پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت. له‌وانه شه‌هید سادق ده‌وڵه‌تخواه ناسراو به “ئازاد كورد”، ئه‌یله‌م راسكی ناسراو به “گوڵبه‌هار ماكوو”، سیابه‌ند كه‌سابیه‌نت ناسراو به “حه‌كیم فرات”، به‌همه‌ن مۆرته‌زایی ناسراو به ” چیا رووناهی”. بێگومان له سایه‌ی تێكۆشان و خۆڕاگری ئه‌م شه‌هیدانه و هه‌زاران شه‌هیدی دیكه‌ی قاره‌مانه كه گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌تە ئەم قۆناخه. هه‌ربۆیه زیندوو راگرتنی یاد و بیره‌وه‌رییان ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی كورده، به‌تایبه‌ت تێكۆشه‌رانی رێگای سه‌ربه‌ستی و دیمۆكراسی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م باڵای به‌رزیان داده‌نه‌وێنین و له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵانی شه‌هید؛ چیا، حه‌كیم، سیابه‌ند و ئه‌یله‌م، یادی هه‌موو شه‌هیدانی مانگی نیسان به‌رز و پیرۆز راده‌گرین. بێگومان باشترین رێزگرتن و وبیرهێنانه‌وه‌ش درێژەدان به رێ و رێبازیانه. به‌م پێیه، جارێكی سۆز و به‌ڵێنمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا پێكهێنانی خه‌یاڵ و خواستی ئه‌وان كه وڵات و ژیانێكی ئازاده، درێژە به رێباز و خه‌باتیان بده‌ین. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو چین و توێژە‌كانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شێوازی جیاواز و گونجاو، به‌رده‌وام یادی شه‌هیدان به‌رز و پیرۆز ڕابگرن.
تایبەت گەنجان بە بەشداربوونیان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا و بەڕەنگاربوونەوەیان لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا خاوەندارێتی لەخەون و خەیاڵ و رێ و رێبازی شەهیدانی کوردستان بکەن و بە تێکشکاندنی فاشیزم و داگیرکەری بەرپرسیارێتی مێژوویی یان لەبەرامبەر شەهیدان بەجێ بێنن.
كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك
۱۹/۴/ ۲۰۲۲
گوڵبه‌هار ماكوو
حه‌كیم فرات
چیا رووناهی
ئازاد كورد