ساڵیادی لەدایک بوونی رێبەر ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پژاک پیرۆز کرا
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک، لە سەر چیا سەربەرزەکانی کوردستان، ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٨دەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکیان بە مەراسمێکی شکۆدار بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد.
مەراسیمەکە سەرەتا بە خولەکێک ڕێز گرتن بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و بە کۆمەڵێک بەرهەمی رەنگینی گەریلا رازێندرایەوە. سەرەتای مەراسیمەکە بە نەمام چاندن دەستپێدەکات و نەمام چاندن کە لەم ڕۆژەدا خاوەن گرنگیەکی زۆرە و نیشانەی ئاوا کردنی ژیانێکی نوێ و بە واتای گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ ئامێزی سرووشتە بە باشی لە لایەن گەریلاکانەوە بەڕێوە چوو و هەر گەریلایەک هەست و سۆزی خۆی بۆ ئەم رۆژە دەربڕیوە و سۆز و پەیمانی خۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەهێز کردنی خەباتی پەژاک دووپات کردوەتەوە.
لەبەردەوامی مەراسیمەکەدا زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک سەبارەت بە گرینگی ئەم ڕۆژە قسەی کرد و رایگەیاند؛ ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە، هاوکات لەم رۆژەدا پەژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراون. بەم بۆنەیەوە ٤ی نیسان لەسەرەتا لەرێبەر ئاپۆ، شەهیدانی رێگای ئازادی، دایکی شەهیدان، دایکانی ئاشتی، گەلانی ئێران و گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان، هەڤاڵان و بەرخودێرانی زیندان، دۆستانی کورد و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی پژاک پیرۆز دەکەم. ئەم رۆژە، رۆژی ژیانەوەی گەلی کوردی ئازاد و مرۆڤایەتییە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکانی خۆی دا گووتویەتی کە پەژاک لە سەر چیاکانی زاگرۆس و تۆروس دەتوانێ ببێت بە هێمای ئازادی و ئاشتی بۆ گەلانی ئەو جوگرافیایە. بۆیە پژاک ئەمڕۆ لەو پێناوەدا پەرە بە تێکۆشانی دەدات.
زیلان ڤەژین لە بەردەوامی قسەکانی دا سەرنجی ڕاکێشا سەر ئەوەی کە هەر پارتێک کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆخۆی بە بنەما بگرێت بێگومان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. خەباتی پەژاک لە ماکۆ هەتا لۆرستان و لە ناو زیندانەکان دا بە پێشەنگایەتی هەڤال شیرین عەلەمهولی و هەڤاڵانی کە ئەمڕۆ لە شەخسی هەڤال زەینەب جەلالیان دا بەردەوام دەکات، ئیرادە و هێزیکی نوێی بەخشی بە گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز.
زیلان ڤەژین لە کۆتایی دا تێکۆشانی گەل و گەریلای لە ساڵی ٢٧٢١ بە بێر هێناوە و سۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانی دووپات کردەوە و جارێکی دیکە ٤ی نیسانی لەگەل و گەریلا پیرۆز کرد.
لە بەردەوامی مەراسمەکەدا گەریلاکان بە شانۆ، کۆڕی گۆرانی و هەڵپەڕکێی مەراسیمەکەیان رازاندەوە و هەر کۆڕێک بە نۆبەی خۆی پەیامێکی بەنرخی بۆ ئەم ڕۆژە دەربڕیوە. دواتر گەریلاکان بە هەڵپەڕکێ مەراسیمەکەیان رازاندوەتەوە و بە گۆڤەندگێڕان کۆتایی بە مەراسیمەکە هاتووە.