ئاگری زەردەشت گەشە دەکا

قێڕین جودی

وەکوو دیارە و لە ئامۆژگاری و پەیامەکانی زەردەشت دا دەردەکەوێت، ئەو هەوڵیداوە ئەو لادانەی لە میتراییدا ڕوویداوە، ڕاستی بکاتەوە و بە پێی سەردەم باوەڕی و سروشت لێکتر نزیک بکاتەوە. لە دیارترین ڕێفۆرمەکانیش ئەوە بوو کە هەوڵیداوە مرۆڤ و خوداوەندی خۆی زیاتر لێک نزیک بکاتەوە. لای زەردەشت مرۆڤ بەندەی خۆدا نییە. بەڵکوو هاوڕێ و هاودەمی خۆدایە. زەردەشت مافی داوە بە هەموو مرۆڤەکان هۆرە بۆ خۆیان بخوێنن و جیاوازی لە نێوان بەشەکانی کۆمەڵگا نەهێڵێت. هەروەها هەوڵیداوە مرۆڤ و ئاژەڵ. مرۆڤ و سروشت لێک نزیک بکاتەوە. جەستە بە بۆچوونی زەردەشت پیسە و دەبێت نەخرێتە ناو خاکەوە، چۆنکە خاک پیس دەکات. دەبێت نەسووتێندرێت بۆ ئەوەی پیرۆزی ئاگر کەم نەکاتەوە. هەر بۆیە جەستەیان لە جێگەیەکی بڵند لە سەر تاشە بەردێک دادەنا، دوای ئەوەی داڵ و گیانەوەر گۆشتەکەیان خوارد و ئێسکەکانیان دەخستە ناو چاڵێک کە لە ناو بەرد دا دروستیان دەکرد. بە کورتاسی ئاگر بۆ مرۆڤی کورد پیرۆزە و مزگینی کۆتایی تاریکی و دەست خستنی ڕووناکییە. گەرمایی ئاگر هەموو ئێش و برینی ساڵانی درێژمەودای کوردستان ناو خۆدا دەحەوێنێ و دەیپژێنێ. پێخستنی ئاگر لە سەرەتای وەرزی بەهار، بە واتای خاترخوازی لە گەڵ ساردی و سڕی زستان و موژدەی هاتنی وەرزی شۆڕش و گۆڕانکاری پیرۆزە. هەر لە بەر ئەوەیشە لەم کاتە بارانی بەخێر و بەڕەکەت بە سەر زەویدا دەبارن، گیا شین دەبن و شکۆفەی سەر دارەکان دەتەقن. شاخ پشت و پنای ئەم هەڵوێستە سروشتیە و یاریدەری گۆڕانکاری بارودۆخە چارەنووس دیارکەرەکان بووە. کاریگەری چیاکانی کوردستان لە سەر دیار کردنی دوا ڕۆژی ئەم ئاو و خاکە بە درێژایی مێژوو دا خاڵێکی بەرچاوانە. هەر لە بەر ئەوەیشە دەرکەوتنی سەرۆک ئاپۆ بە بۆنیادنانی پارتی کارکەرانی کوردستان بەرەی گەریلای رزگاری کوردستان دەداتە سەر چیاکان. لە سەر ڕێگای هەموو قارەمانانی مێژووی کوردستان و لە جێپێ واندا جەنگاوەرە فیداییە کانی سەرۆک ئاپۆ گەریلایەتی شاخ و داخ یان گرتەبەر. ئارمانج خاوەنداری کردن و تۆڵە ستاندنی خوێنی ڕژاوی درێژمەودای هەزاران ساڵەیە.

کاتێک ئاماژە بە نەقشە ڕێگا و مێژووی تێکۆشانی 50 ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و  پ ک ک دەکرێت، یان بە زوانێکی سووتاو و بڕاو دەگوترێت و یان بە قەڵەمێکی ئاگرینە و خوێناڵی دەنووسرێت. دوای دەرکەوتنی سەرۆکایەتی واتای ژیان گۆڕدرا و لەم ڕێگایە بۆ پاراستنی سەرۆک ئاپۆ و دەسکەوتەکانی بە سەدان فیدایی لاشی خۆیان کردووە بە سپەری نیشتمان و لاشی خۆیان سووتاندووە. تێگەیشتن لە بڕیار و کردەوەی وان بۆ ئێمە لە گەڵ خۆی زەحمەتی دێنێ. بۆ ڕوون کردنی زۆر بەشی مێژوو و کەسایەتیەکانی کە ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە پرسیار دەتوانێت جیاوازییە کانمان بۆ دەرخات و وەڵامدەر بێت. دەستدرێژی سەر کۆردستان لە لایەن ئێمەو چۆن هەست دەکرێت؟ دەستدرێژی سەر داییک یان هاوژینێک چۆن؟ فیدایی ئەم ڕێگا عاشق، مەجنوون و شەیدای وەڵاتن. دەستدرێژی بۆ مەعشووقەی وان یا ڕاستەقینە قەبووڵ ناکرێت و لە هەمبەر ئەو خاوەن بڕیارن. بێ دەنگ مایین لە بەرامبەر کردەوە نامرۆڤیەکانی دوژمن وەکوو خیانەت بە عەشقی ڕاستەقینەی خۆ دەزانن. ناسینی ئارمانجی تێکۆشەرانی زەریای ئاپۆگەری پێویستی بە  قووڵ بوونێکی حەقێقی لە ڕیگای واتای ژیانی ئازاد و ڕاستەقینە هەیە.شەهید زیلان یەکێک لە سەمبۆل و میناکی هەرێ ڕاستی ئەم ڕێگایە. دوای پیلانگێڕیکی بێ ئەنجامی دوژمن لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی مرۆڤە بن و لە بەر ئەوەی کە دوژمن جسارەتی کردووە کارێکی وەها بکات بڕیاری چالاکی فیدایی دەدات و ساڵی 1996 لە دڵی دۆژمن دا خۆ دەتەقێنێ و بە سەدان لەشکەر و فەرمانداری تورکیەی فاشیست دەکوژێت. لە حەقی ئەم بڕیارە دا ئاماژە بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و خۆشەویستی و عەشقی بە ژیان دەکات. لە داوی نووسینی خۆی دا دەبێژێت بریا لە حەقی ئەم ژیانە دا شتێکی زیاترم هەبووایا بۆ پێشکەش کردن.

شەهید مەزڵووم دۆغان لە ناو بەندیخانەی ئامەد دا بە بڕیاری چالاکی فیدایی لە بەرامبەر کرداری نامرۆڤانەی ڕژیمی فاشیستی تورک ناو سلوولی زیندان دا تا چرکەی داوی بەرخۆدانیەکی مێژوونەناسانە دەکات و لە داویی دا لاشی خۆ دەسووتێنێت و درۆشمەی بەرخۆدان ژیانە، تەسلیمیەت خیانەتە دەخولقێنێت و دەبێتە دەرئەنجامی سەرکەوتنی پ ک ک لە خۆڕاگری و مقاومتی زیندانان دا. شەهیدان پێشەوای پ ک ک نەو، شەهید مەزڵووم دۆغانیش ژیانی خۆی مانیفستۆی بەرخۆدانی لە بیرکراوی کوردانی لە نوێ وە دا ژیان کردن و بوو بە کاوەی هەسنکاری هاوکات. ژیانی شەهیدان وەکوو پێشاهەنگی حەقێقەتی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و واتای ڕاستینەی ژیانی پ ک ک لە گەڵ ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ یە کن لە یەکتر جیا ناکرێنەوە. پێکەوتوو مایینی ئاگری نەورۆزیش لەم وڵاتەدا، دەبێتە بۆنەی گەشەی هیوا و هیوای دەسکەوتی ڕزگاری فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان و سووتاندنی نابەرابەری و زۆڵم و ستەم.

 

 

سەرچاوە: گۆڤار ژیلەمۆ تایبەت بە ٨ی ئادار