گۆڤاری ئایدیۆلوژیک، سیاسی، کلتوری و کۆمەڵایەتی ژیلەمۆ ژمارەی بیستەم بڵاو کرایەوە.

گۆڤاری ژیلەمۆ، ژمارەی بیستەم، ئورگانی فەرمی کۆمەڵگای جەوانانی رؤژهەڵاتی کوردستان (KCR) و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان (YJCR) بڵاو کرایەوە. لە ئەو ژمارەیەدا بابەتەکانی وەکوو : پرسپێکتیڤی رێبەرتی، وتووێژ لەگەڵ کوردیناسیۆنی KCRوYJCR، کوردستان وڵاتی قارەمانێتی، بەهاری ئازادی، نەورۆز هێمای سەرکەوتنە، نەورۆز چرۆی خەیاڵ و بڕیار، ژێنۆساید ئەنفاڵ و کیمیاباران بەرهەمی دەسەڵاتداران، بابەت لەسەر شەهید دێرسیم تۆلهەڵدان، شەهید مانی کیاکسار و شەهید چەکدار گڕاوی، ئاڵبۆمی شەهیدان و چەندین بابەتی دیکە ئامادە کراون. ئەو گۆڤارە بە دوو زمانی کوردی (به دوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی) و زمانی فارسی بڵاو دەبێتەوە.

ئەو ژمارەیە وەکو نەورۆزانە پێشکەش دەکەین بە هەموو جەوانان، و نەورۆزی بەرخۆدان و سەرهەڵدان لە گەلی کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین پیرۆزبایی دەکەین.

بۆ داگرتنی ئەو گۆڤارە سەردانی سایتی www.pjak.eu بکەن. ئیرە کلیک بکه ن