١١ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی رۆڵەی قارەمان و تێکۆشەرانی گەلی کورد و بە تایبەت پێشەنگی خەباتی جەوانان، هەڤاڵ هێمن بێکەس (حسێن خزری) و لە هەمانکاتدا ١٠ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی هەڤاڵ فەسیح یاسەمەنی و ١٢ ساڵ بە سەر شەهادەتی هەورام ژیان (فەرزاد قوبادی) تێپەر دەبێت. بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی پێشەنگی خەباتی جەوانان شەهید هێمن بێکەس و وڵاتپارێزی گەلەکەمان شەهید فەسیح یاسەمەنی و هەڤاڵ هەورام ژیان بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین و لە کەسایەتی هەر دوو هەڤاڵی تێکۆشەر و وڵاتپارێزی گیانفیدا، یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی وە بیر دێنینەوە .
رژێمی داگیرکەر و قڕکەری ئێران لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ هەڤاڵانی تێکۆشەر و پێشەنگی گەلەکەمان شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنیان لە زیندان لە سێدارە دا، رژێمی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەر گەلەکەمان بەردەوام بە ڕێبازی چەپەڵ و قیزەون سیاسەتی قڕ کردن و لە ناو بردن بە ڕێوە بردووە و دەبات. داگیرکەری ئێران بۆ بێ هەست کردن و لە ناو بردنی بیر و هزری کۆمەڵگا سیاسەتی لە سێدارەدان پەیڕەو دەکات و رۆژانە تێکۆشەرانی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی دیکە لە سێدارە دەدات، رژێمی داگیرکەری ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە سیاسەتی بێ بنەما و قڕ کردن لە بەرامبەر دەنگی ئازاد و کەسایەتیە سیاسیەکان بە ڕێوە دەبات و دەیهەوێت بەو شێوازە ئیرادەی گەلان تێکبشکێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نە سێدارە و نە هیچ رێبازێکی دژە مرۆییانە نەیتوانیوە ببێ بە بەربەست لە بەرامبەر دەنگی ئازادی و بە پێچەوانە دەنگی ئازادی رۆژلەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و درێژەپێدان بە رێگای شۆڕشگێڕان بە گوڕتر دەبێت و شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنی بوون بە پێشەنگی خەتی تێکۆشان و خەتی وڵاتپارێزی.
شەهید هێمن بێکەس وەک پێشەنگی خەباتی جەوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی پێشەنگایەتی گرتە ئەستۆ و بە بێ وچان کار و خەباتی بە رێوە برد. هەڤاڵ هێمن نموونەی خەتی بەرخودان و تێکۆشانی ئازادییەو بە پێشەنگایەتی خۆی رێنیشاندەری راستەقینەی تێکۆشانی ئازادیخوازی بۆ گەنجان بوو. لە کاتێکدا رژێم بە سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسێنەری گەل لەهەوڵی تێکشکاندنی ئیرادەو باوەڕی گەل بوو، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی تێکۆشانێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد و هەڤاڵ هێمن لەو قۆناغەدا وەک گەنجێکی تۆڵەسێنەر و خاوەن هەڵوێست روو لە تەڤگەری ئاپۆیی دەکات و دەبێتە یەكێک لەو گەنجانەی کە لە سەردەمی پیلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری تێکۆشان دەبێت و لەسەر رێچکە و فەلسەفەی خۆڕاگری و نموونەی کەسایەتی ئاپۆیی لێگەڕینی بە دوای ئازادی و دادپەروەری دەستپێدەکات و لەپێناو تێکشکاندنی سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێران کەسایەتی بەهێز و خۆڕاگر دەکات.
شەهید هێمن بێکەس لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان و لە زیندان بووە نموونەی خوراگری و وەفاداری و بە هەڵوێستی خۆی مۆری لە تێکۆشانی سەردەم دا و زیندانی کردە قەڵای خۆڕاگری و رۆڵی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیخوازی لەزیندان بە ئەستۆ گرت و ئەوەش بووە هۆکار کە لەپێناو خاوەندارێتی لە رێبازی تێکۆشانی هەڤآڵ هێمن بە سەدان گەنج روو لەسەنگەرەکانی تێکۆشان بکەن و ئەمڕۆ چەک و ناوی هێمن هەڵبگرن.
شەهید فەسیح یاسەمەنیش یەکێک لە وڵاتپارێزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو کە ئیرادەی پۆلاینی کوردی ئازادی بەرجەستە کرد، لە کاتێکدا ئەرکی ژیان و بنەماڵەی لە سەر شان بوو بە بێ دوو دڵی لەپێناو ئازادی گەلەکەمان رێگەی تێکۆشانی گرتە بەر و بوو بە نموونەی خەتی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی سەردەم، بۆیە لە زینداندا هیچ کاتێک سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێرانی قەبووڵ نەکرد و لەپێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و دادپەروەری چووە ژێر پەتی سێدارە و بەو هەڵوێستەی خاوەندارێتی لەئەرک و بەرپرسیاری مێژوویی سەرشانی خۆی کرد و رێچکەیەکی نوێ ژیان و تێکۆشانی خوڵقاند.
ئێمە وەک کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان – کەجەرە، پێشەنگی خەباتی جەوانان ڕێ هەڤاڵ شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنی و هەورام ژیان جارێکی دیکە وە بیر دێنینەوە و پابەند بوونی خۆمان بە رێ و رێبازی شەهیدان و هێڵی ئازادی دووپات دەکەینەوە و بە گوڕ و تینی شۆڕشگێڕانەوە خاوەندارێتی لەرێبازی تێکۆشانیان دەکەین . هەڤاڵ هێمن بە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی بووە نموونەی جەوانێکی ئازاد و تێکۆشەر بۆ گەنجان کە رۆژ لەدوای رۆژ بە بەشداری هێمنەکان بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشانی سەنگەرەکانی ئازادی و دیمۆکراسی بەهێزتر دەبێت و خاوەندارێتی لەرێچکەی ژیان و تێکۆشانیان ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە.
لەکۆتاییدا داوا لەسەرجەم گەنجانی جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان دەکەین کە بۆ لە ناو بردن و تێکشانی رژێمی داگیرکەری ئێران رێگای هێمنەکان بە بنەما بگرن و بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا درێژە پێدەری رێگای شەهید هێمن و شەهید فەسیح یاسەمەنی بن و تۆڵەی مێژوویی لەرژێمی داگیرکەی ئێران وەربگرن.
کۆردیناسیۆنی کەجەرە
٥\١\٢٠٢٢