وڵاتی خۆر ، شوێنی زه‌رده‌شت و جێگه‌ی ئه‌هوورا هاوچه‌رخه‌کان، وێستگه‌ی خۆڕاگری و به‌رخۆدان، وا زاگرۆس شانازی پێوه ده‌کا و وه‌ک ڕۆڵه‌ی باوه‌فای خۆی سه‌یری ئه‌کا ، نه‌یاران زۆر جار به‌گژی داهاتوون ، کیمیاباران ، کۆمه‌ڵکووژی و ئه‌نفال .وا ئێستاکه‌ش به سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌و قڕکردنی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێران به‌ره‌و ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام سه‌رده‌شت وا ڕۆڵه به نه‌رخه‌کانی وه‌ک زیلان ، هیوا ،سیروان،مه‌تین ،ئاگر ،سه‌نگه‌ر و دڵۆڤانه‌کانی پێگه‌یاندووه ، دار به‌ڕوه‌کانی به خوێنی سووری عه‌گید ،ساریا ،شاهین و مانییهكان ئاودراوه . هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕێچکه‌یه نابڕێته‌وه‌و شووناسی ئه‌و ئاو و خاکه ناسڕێته‌وه.سه‌رده‌شت به‌ڵێنی دا وه و به‌خوێنی ڕۆله‌کانی سوێندی خواردووه ،ببێته گۆڕستانی دووژمنان و لانکه‌ی به هه‌یبه‌تی شۆڕشگێران، وا وه‌ک دار به‌ڕوو به گژ ته‌وری نه‌یار دا بچێته‌وه .
لە نێو هاواری گەلێکی عەگید دا و له بەردەوامی پێگه‌یاندنی ئه‌و رۆڵه جوامێرانه‌ی مۆرکی خۆیان له مێژوو ده‌ده‌ن ، لە گووندی شەمۆڵەی نه‌زیک شاری ڕه‌به‌ت ، لە ئامێزی تەرخان و شابانان دا رۆڵەیەک، دلۆڤانێك، فەداییەک چاوی به ڕووی دوونیادا هه‌ڵهێنا و مزگێنیه‌که‌ی برا بۆ که‌پری ،ئه‌ویش به ئاوی کانیاوی ڕوون ئاوی دا و وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کی بێگه‌رد ناوی نا شه‌ریف.
شەریف ئەمینی لە نێو بنەماڵەیەکی هەژار دا پێده‌گرێ، به زمانی شیرینی دایکی ده‌دوێ و به کلتووری کورده‌واریه‌وه گه‌وره ده‌بێ ، شەریف لە منداڵیەوە یەکەم وانه‌کانی پەروەردەی وه‌ڵاتپارێزی و نیشتمان دۆستی ، لە دایکیەوە فێر دەبێت. شەوانی بێداری که کۆرپه‌ی ساوا ئوقره ناگرێ ، بە دەم لایە لایەوە دایکی چیرۆکی قارەمانیەتی گه‌له‌که‌ی بۆ دەگێڕێتەوە و ده‌ی لاوێنێته‌وه. هه‌ژاری خۆیانی بۆ ده‌کات به وانه‌یه‌ک و فێری ده‌کا چۆن به شه‌ڕه‌ف بژی . بۆی باس دەکات کە ئەوان هه‌ڵگری میراتێکی کۆنی خۆڕاگرین ، کە بۆ چرکه ساتێکیش بووبێت خۆیان ڕاده‌ستی ژیانی قیزه‌ون و له ڕوو دا ڕازاوه به ده‌ستی دووژمن ، نەکردووه و له سه‌ر نه‌ریتی ڕاست، پارێزوانی ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و ژیانی بهشهڕف بوونه و ساتێکیان لەو ژیانە سادە و ساکاره‌ی ئامێزی دووپەزە ، بە سەدان ساڵ ژیانی کۆیلاییهتی شار ناگۆڕنەوە. کۆرپه‌ی ساوا وه‌ها پێده‌گرێ و وانه‌کانی به ئه‌وینداریه‌وه له دڵ و مێشکی دا ده‌نووسێته‌وه . چیرۆکه‌کانی وڵاتی خۆر بۆی ده‌بنه به مۆمی ڕوون که‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاستی ژیان. شه‌ریف به پاکی و شه‌ریف بوونی خۆی شیری دایکی له سه‌ر خۆ حه‌ڵاڵ کرد و بۆ جارێکیش بێ خیانه‌تی لێنه‌کرد.
وەك هەموو مناڵه چاو گه‌شه‌کانی وڵاته‌که‌ی پێخواس و ڕوو گه‌ش دەستی دایه ده‌ستی ژیان ، وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی شه‌یدا که‌ژ و هه‌ردی پێوا و شاخ و کێو ببوونه جێگه‌ێ حه‌سانه‌وه‌ی . بێ گه‌ردی له ئاسمانی ساماڵ و خه‌یاڵی فڕین له هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ و دڵنزمی له گوڵی پشکه‌وتووی ڕوو گه‌ش به ڕووی هه‌نگ دا فێر بوو. له ناو سرووشتی پاک و گه‌لی بێ فر و فێڵی هه‌رێمی گه‌ورکایه‌تی گه‌وره بوو.
سەرکەش بوو وەك ئەو ته‌یرانه‌ی ژیانی سەڕشۆڕانە نه‌فره‌ت ده‌که‌ن و هەر لە منداڵیەوە تەنیاا لەو کانیاوانە ئاوی خواردەوە کە پلوسکەکانیان لە تەڵاشەی گوێزن . شه‌ریف به هه‌ستی جوانی مناڵیه‌وه له گه‌ڵ سرووشت ده‌دوا و سرووشتیی ڕازاوه‌ش ده‌یلاوانده‌وه. ئاوێتەی ژیانی گووند و هه‌موو ساته‌کانی بوو ، لە سەر بەردە سارد و بەفراویەکانی شاخی شه‌وری و کانیلۆکێ نەبا ،ئارامی نەدەگرت، ئه‌و بۆ سرووشت و سرووشتیش بۆ ئه‌و هاوڕێی گیانی گیانی بوون .
هەر لە منداڵیەوە ئه‌وینداری شاخ بوو، ئه‌و کات که مێر مناڵێک بوو چیاکان ئه‌ویان به شاهید گرتبوو و سوێندیان بۆ خواردبوو که لانکە و هێلانەی هێمنی گه‌له‌که‌ی بن.
هەر لەو تەمەنە دا هەڤاڵ دلۆڤان ڕەقی لەو شارانه هه‌ڵگرتبوو کە کەلتووری ڕاستەقینەی مرۆڤه‌کان دەخنکێنن و لە نێو گێژاوی ژیانی ساخته‌ی پلاستیکی دا نووقمیان دەکه‌ن، هەڤاڵ دلۆڤان چەند ساڵێك لە مەکتەبی داگیرکاری ئێران دا دەرس دەخوێنێت و بەهۆی فەقیری و هەژاری دۆخی بنەماڵەکەیەوە واز لە دەرس خوێندن دێنێت، جیاوازی چینایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگای پارچه کراو و لێک دابڕاو ، به‌شێکی هه‌ژار و به‌شه‌که‌ی تر ده‌وڵه‌مه‌ند ، بۆی ده‌بێته جێگه‌ی ناکۆکی و حه‌ول ده‌دا له‌و چاره‌نووسه داسه‌پێندراوه ڕاست تێ‌بگا و بتوانێ تێکی بدا ،لێره‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی لێگه‌رین و ڕێبواریه‌تی ڕێگه‌ی حه‌قیقه‌ت به دوای یه‌کسانی و ئازادی دا ده‌ست پێده‌کا…
هەڤاڵ دلۆڤان لە تەمەنی لاوی دا بەرپرسیاریەتی بنەماڵەکەی دەگرێتە ئەستۆ و وەك وه‌ک ڕۆڵه کوردێکی ڕه‌نجده‌ر بۆ بژیوی ژیان بێ‌وچان کار دەکات، ڕێبازی ده‌روێشانه ده‌گرێته به‌ر و له ماڵ و موڵکی دوونیا چاوپۆشی ده‌کا ، شوانی بۆ خۆ پیشه ده‌کا و ده‌بێته هاوڕازی گه‌ردوون. هەڤاڵ دلۆڤان به دیتنی توانه‌وه‌ی هاوڕێکانی له ناو ژیانی درۆینه‌ی شار و ڕاکه ڕاکه بۆ پاره و پشت له خۆزگه‌و ئاواته‌کانی مناڵی کردن ، زیاتر سوور ده‌بێ و پێ‌داگر بۆ لێگه‌رین . لە ڕێگه‌یێک دەگەڕێت کە چیتر نەیاران نەتوانن گه‌نجان بۆ ناو پیسایی ژیانێکی بێ‌نرخ په‌لکێش که‌ن و هانیان بده‌ن بۆ نکۆڵی کردن له ڕاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی هه‌بوونیان، لە ڕێگه‌یێک دەگەڕێت کە ببێتە به‌نداوێک لە پێش سوتاندن و کوشتنی ژنان و لە ڕێگهیێەک کە یه‌کسانی بگه‌ڕێنێته‌وه داوێنی ئەم وڵاته، هه‌ڤاڵ دڵۆڤان به هه‌ستی بێگه‌ردی تا سه‌ر ئێسقان هه‌ستی به ئێش و ئازاری دایکان ، خۆزگه‌ی به‌دی نه‌هاتووی مناڵان و هاواری به‌ش مه‌ینه‌تان ده‌کرد.
کورد بوونی تاڵ دیت و ڕاکردن لێی نامه‌ردی.
له ناو دڵی چیاکان ده‌نگێکی ئه‌فسووناوی دێت ،دایکی نیشتمان ڕۆڵه‌که‌ی خۆی ده‌خوازێت ،ڕاستی به گوێی دا ده‌چرپێنێت و ئه‌رکێکی مێژوویی پێ ده‌سپێرێت، بڕنووهکهی مه‌لاخه‌لیلی بۆ دێنێت و بوخچه‌یێکی له خۆڕاگری و تاڵی چێشتووی بۆ ده‌به‌ستێت. ده‌ڵێت ڕێبازی شاخ بگره و بڕۆ ، به‌ڵام له بیرت بێ به مێژوودا بچیته‌وه ،ڕاست و نه‌ڕاست لێک بکه‌یته‌وه . کاوه‌و چه‌کوچ و نه‌ورۆزه‌که‌ی تا ده‌گاته دوا سه‌ده‌ی خوێناوی له هه‌ر چوار لای ئه‌و وڵاته‌وه ، هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان به باش و نه‌باش به میرات بگری. شێخ سعید ، سه‌ید ڕه‌زا ،قازی، کاک فواد،قاسملوو و له‌یلا قاسمه‌کان بناسی و فێری تێکۆشان ببی.
خۆ تۆ دیتت ، زۆر لێته‌وه دوور نه‌بوو که وا سمکۆ و هه‌ڤاڵانی چ قاره‌مانیه‌تێکیان خوولقاند و لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ڕه‌شیان چۆن وه‌رچه‌رخاند. ڕێبازی وان بگره‌و بڕۆ ، تا بگه‌ی به سه‌ر چاوه‌که‌ی ، که گه‌یشتی هه‌ر زوو هه‌ستی پێده‌که‌ی که قه‌ت ئیشک نابێ و هه‌روا هه‌ڵده‌قوڵی و زیاد ئه‌کا و هاژه‌ی دێت .لێی بخۆوهو بیهێنه به دیاری بۆ گه‌له‌که‌ت با تینویه‌تی بشکێ . مزگێنی ڕۆژیان بده‌یه و بڵێ که سه‌رما و سه‌خڵه‌تی کۆتایی دێت، وا سه‌رۆک ئاپۆ له ئیمرالیه‌وه سڵاو ئه‌نێرێت.
هه‌ڤاڵ دڵۆڤان دەیزانی زامی گەورە نه ڕێگای بێ ڕێبواره بەڵکوو ڕێبواری بێ ڕێگایە .بۆیە دەبوایە ڕێگایەک بدۆزێتەوە کە بتوانێت ئەو ئاورەی لە جەستەی کوردستانی تاقانەیان بەرداوە بیکووژێنێتەوە.
به‌ره به‌یانیه‌کی زوو کە تیشکی ڕۆژ چیایان ڕامووسی ، بوولبوولی عاشق به کوڵ ده‌یخوێند و گووڵە بەیبوونەکان بە ڕاچڵەکان سەریان دەردێنا، لە تەکیانا ڕێبوارێکی ئەڤیندار بە ئاگا دێتەوە، ئەویش بە وێنەی تیشکی ڕۆژ سڵاوێکی یاخی دەداتە چیا و ڕێدەکەوێ بەرەو لانکەی کوردان ، هەڤاڵ دلۆڤان ساڵی ٢٠١٥ پشت ده‌کا له ژیانی کۆیلایه‌تی و بڕیاری ژیانێکی به‌شه‌ڕه‌ف دەگرێت . هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و ژیانی سه‌ر چیا وگەریلاتی. ماوەیەک لە قەندیل ده‌مێنی و له داوێنی پیرۆزی دا به فکر و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له شەڕڤانی نوێ یه‌که‌م وانه‌کای ژیانی شۆڕشگه‌ری دەبینێت ،هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانیه‌وه شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان و شه‌هید بێریوان ده‌ستی ده‌گرن و وه‌ک دوو هاوڕێ و هاوخه‌باتی تێکۆشان ئهلف و بێی شۆڕشی فێر ده‌که‌ن ،شه‌هید دڵۆڤان هه‌ر زوو گه‌ڵ ژیانی گه‌ریلایه‌تی ڕادێ و هه‌ڵده‌ستی به ناسینی زیاتری ڕاستی تێکۆشان و گه‌له‌که‌ی. له فه‌لسه‌فه و ڕامانی ڕێبه‌ڕ ئاپۆ دا قوڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته شه‌رڤانێکی شایسته بۆ ڕێکخستن و گه‌له‌که‌ی . تێپەری خەباتی جەوانانی ڕۆژهەڵات دەبێت و له یه‌که‌م ده‌وره‌ی ئاکاده‌می شه‌هید هێمن بێکه‌س دا جێگه ده‌گرێ .
شه‌هید دڵۆڤان لێگه‌ڕینی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات و هاوشانی هه‌ڤاڵانی زیاتر له خۆ په‌روه‌رده کردن دا قووڵ ده‌بێته‌وه .
له سه‌ر دیواری نایلۆن کراوی مه‌کته‌به‌که وێنه‌ی سه‌رۆک له ناوه‌ڕاست و هه‌ڤاڵانی شه‌هید ده‌وریان داوه ،هه‌ڤاڵ دڵۆڤان به‌رامبه‌ریان ڕاده‌وه‌ستێ و له گه‌ڵیان ده‌دوێ .ئه‌و شه‌هید هێمنه پێشه‌نگی خه‌باتی گه‌نجان له ڕۆژهه‌ڵات ،به خۆڕاگری خۆی له به‌رامبه‌ر ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێران ده‌ناسری .لای ڕاسته‌وه شه‌هید چالاکه، به‌ده‌ستی خیانه‌ت له مه‌ریوان شه‌هید ده‌که‌وێ. لای چه‌پی سه‌رۆک هه‌ڤاڵ شیرین وهه‌ڤاڵ باهۆزن ئه‌وانیش له شوێن و کاتی جیا دا به ده‌ستی گۆجی داگیر که‌ر شێوه‌ی هه‌ڤاڵ هێمن له سێداره ده‌درێن ؛هه‌ڤاڵ دڵۆڤان قورسایی ئه‌رکی سه‌ر شانی به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و شه‌هیدان هه‌ست ده‌کا و بۆ په‌ره پێدان به ڕێبازیان وا ئامۆژگاریان لێ وه‌ر ده‌گرێ و سۆزیان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌کاته‌وه.
له‌و کاته به دواوه هه‌ڤاڵ دلۆڤان چرکه چرکه‌ی ژیانی خۆی بۆ تۆڵه‌ێ شه‌هیدان و خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی ته‌رخان کرد ، هه‌ر ئێش و ئازاره‌ی کرده بیانوویه‌ک بۆ شۆڕش و وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرد؛ ده‌بێت شۆڕش بکه‌ین و وڵات ئازاد بکه‌ین ، به بڕیاری ڕێکخستن و ویست و خواستی هه‌ڤاڵ دڵۆڤان ، بۆ کار و خه‌بات ده‌ربازی ئیاله‌تی ورمێ ده‌بێ و له نه‌زیکه‌وه ده‌که‌وێته نێو گه‌ل وبه زوویی تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که ده‌گرێت و هه‌ڵده‌ستێت به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی خۆی . پاشی دوو ساڵ ساردی و گه‌رمی ئه‌و هه‌رێمه‌ی چێشت و بوو پاڵپشتی گه‌له‌که‌ی . بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێته‌وه باشوور و له ئاکاده‌می بیردۆزی شه‌هید عاکیف دا زیاتر و قووڵتر له جاران بۆ ناخی خۆی ده‌ڕوانێ ، لایه‌نی پیرۆزی که‌سایه‌ت به‌رجه‌سته ده‌کا وهه‌ڵده‌ستێت به شه‌ڕی به‌شی نه‌فره‌تیه‌که‌ی ،
ئیتر هه‌ڤاڵ دڵۆڤان لێوان لێوه له هه‌ستی تۆڵ گرتن و ئازادی، دڵی لێده‌دا بۆ خه‌بات و تێکۆشان له په‌نا گه‌له‌که‌ی ، سۆزی نوێ کردۆته‌وه له تێکۆشان کردن دا تا ئازادی فیزیکی سه‌رۆک نه‌سره‌وێ. ساڵی ٢٠١٨ ده‌ربازی هه‌رێمی ژاوه‌رۆ ده‌بێ و له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی زوو ده‌بنه جێگه‌ی باوه‌ڕی و هیوای گه‌لی وڵاتپارێزی هه‌رێمه‌که و ده‌که‌ونه نێو کار و خه‌بات ، دووژمن که ده‌بینێ گه‌ل ده‌وره‌ی لێداون و مزگێنی هاتنی ههڤاڵآن بۆ یه‌ک ده‌به‌نه‌وه، چاوی به‌رایی نادا و له ئه‌نجامی پیلانگێریه‌ک دا له ڕێکه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ٩٧ی هه‌تاوی هاوکات ٨ی ئه‌یلوونی ٢٠١٨ دا هه‌ڤاڵ دڵۆڤان فیدا، هه‌ڤاڵ تۆڵهه‌ڵدان سنه، هه‌ڤاڵ ئارگه‌ش کارزان و هه‌ڤاڵ ڕۆژهات شه‌ڕ شه‌هید ده‌که‌ون.
ئه‌و قافڵه‌یه نابڕێته‌وه و ده‌یان دڵۆڤان، تۆڵهه‌ڵدان، ئاڕگه‌ش و ڕۆژهات ده‌پشکوێن و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه . ڕێ و ڕێبازیان پڕ ڕێبواره و چه‌کیان له عه‌رز نامێنێته‌وه. چیاکان بانگ ده‌که‌ن و ڕۆڵه‌کانی نیشتمان پۆڵ پۆل به‌ره‌و ئه‌و بانگه ده‌چن ، دار به‌رووه‌کان پێشوازی ده‌که‌ن و گوڵاڵه و به‌یبوون گۆوه‌ند ده‌گێرن ،دیلان و گۆوه‌ندی کوردانه سه‌رچۆپی کێش ده‌خوازێ و کچان و کوڕانی وڵات وا چه‌ک له شان دیلانی ئازادی ده‌گرن. گه‌ڵ گه‌ل و سرووشت ، ڕێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان سوێند و په‌یمان نوێ ده‌که‌نه‌وه.
له ناو دڵی چیاکان ده‌نگێکی ئه‌فسووناوی دێت ،دایکی نیشتمان ڕۆڵه‌که‌ی خۆی ده‌خوازێت ،با تێکڕا به‌ره‌وپیلی ئه‌و بانگه بچین و به موژده‌ی ئازادیه‌وه بێینه‌وه.
سەرچاوە: گۆڤاری ژیلەمۆ18