بێریتان بۆتان – ئەندامی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان – YJCR

 

وەک دەزاندرێت لە رۆژی ئەمرۆدا باردۆخی منداڵان باش نیە هەموو جۆرە شەڕێکیان لەسەرە جا چ شەری دەروونی بێت یان جەستەیی، بە هەر شێوەیەک بێت  دەیانهەوێت چاو ترسێنیان بکەن. منداڵان لە تەمەنی بچووکی دا بێ هەست دەهێڵنەوە و بەناوی منداڵی ئاقل و ژیر ناهێڵن تێکەڵی زۆر شت بێت و دوور لە ناسینی زۆرشت دەبێت. زۆربەی شتە ئەساسییەکان کە منداڵێک دەبێ فێری ببێت و زانیاری لەسەر هەبێت. دەبێ بزانێت کە کووردە و چاند و کەلتووری خۆی بناسێت، خاک و وڵاتی خۆی بناسێت هەر لەمناڵیەوە هەستی خاوەن دەرکەوتن لە نیشتیمانەکەی هەبێت. بەڵام بەداخەوە منداڵی ئەمرۆ شەرێکی تایبەت کە لەسەریان بەرێوە دەچیت بێ ئاگابوونە لە باردۆخی چوار دەوریان یانیش فێری چاند و کلتوری بێگانەیان دەکەن بەهۆی ئەوەی کە سپەینێ کە لە نێو زانکۆکان دا دەرسی خوێند نەڵێن بێکلاسە یا خوود لەهجەی وی جیاوازە.

هێرشێک کە ئەمرۆ لەسەر گەلی کورد هەیە بۆ نەهێشتنی یەک کوردیش بێت دووژمنان هەموو توانای خۆیان دەخەنە گڕ هەر بۆیە بۆ ئەوان جیاوازی نییە چ پیر، گەنج یاخوود منداڵ بێت، تەنها کورد بێت بۆ ئەوان تەواوە هەموو جۆرە توندو تیژی نا مرۆڤانە بەکاردێنن. رۆژانە دەبیینین کە بە هەزاران مناڵی بێ تاوان دەبنە قوربانی کە زۆربەیان هێشتا فێری قسە کردن نەبوون و ئەوەندە بچووکن خەون بە خەیاڵ کانیانەوە دەبینن بەڵام دەکوژرێن. نموونەی هەری زیندوو لە ئەنجامی هێرش کردنە سەر گرێ‌سپی و سەرێ‌کانی دا کورێک بە ناوی محەممەد بە چەکی ژەهراوی هەموو جەستەی دەسووتێندرێت، مناڵیك کە خاکەکەی داگیر دەکرێ و خۆشی تێیدا لەشی دەسووتێت کە چارەسەری ئەست دەبێت، کوا داد پەروەری و مرۆڤایەتی. لە هەمان کات دا ئەو جۆرە سیلاحە قەدەغەیە، بەڵام لەسەر مناڵی کورد تاقی دەکرێتەوە، مناڵێکی دی بە ناوی سۆلین کە کۆمەڵێ ئاواتی هەیە لە ئەنجامی بۆردومان کردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گیان لەدەست دادات کە خەون وخەیاڵی ئەو مناڵە زۆر گەورەیە و داهاتووی گەلێک دەتوانێ بەدی بهێنێت. بەڵام داگیرکەر دەیهەوێت بەهەر جۆرێک بێت کورد نەمینێت. ئێمەش وەک مناڵی کورد بە دووژمن دەڵێین خەیاڵتان خاوە بمان کووژن ئەشکنجەمان بکەن ئێمە رۆڵەی کوردین تەواو نابیین لە دایک دەبینەوە، مناڵی کوردین دەس قەڵشاو هەژار و لێ قەوماوین بەڵام خەون بە داگیرکەرییەوە نابینین، وەک داگیرکەران سفرەمان پڕ لە گۆشتی ئینسان و شەراب و خوێنی هەژاران نیە، ئێمە ویژدانمان هەیە کە زۆر لەو شتانەی ئێوە هەتانە گرینگترە هەرچی بکەن کاریگەری نییە لەسەرمان و ئێمە منداڵی کوردین، نەسڵی داربەڕووین و تەواو نابیین.

مناڵە چاوگەشەکانی نیشتیمانەکەم ئێمە پاشەڕۆژی ئەو وڵاتەین و پێویستە نیشتیمانی خۆمان بپارێزین.

چاوەڕوانی مناڵی بە هێز و خاوەن هەڵوێست لە ئێمە دەکرێ پێویستە نەترس بیین و ئەو ترسەی کە دووژمن لای ئێمە درووستی کردوە بیشکێنین و هەنگاوی پۆڵایین بنێین بۆ ئەوەی چیتر دووژمن نە توانێت دەست بۆ خاکی ئێمە ببات. بۆ ئەوەش دەبێت دایک و باوکەکانیش پاڵپشتی مناڵەکانیان بکەن، هەر لە منداڵیەوە بە شیوازێکی رێک و پێک پەروەردەیان بکەن و فێری کوردایەتیان بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا بتوانن لەسەر پێی خۆیان راوەستن و داگیرکەران نەتوانن بندەست و چاوترسێنیان بکەن. بەم جۆرە دەبیینە منداڵی ئەو وڵاتە و کاتێک دووژمن هێرش بکات ئەگەر شەڕیشمان پێنەکرێ بە بێدەنگ نەبوونمان و هەڵوێستمان دووژمن بن دەخەین.

رۆڵەی ئەو گەلەین، خاوەنی ئەو نیشتیمانە ئێمەین، خاوەن شەهیدی ئەو وڵاتە هەرئێمە بووین، هەرچەند بە ئاوارە بوون و ئەنفال و کیمیاباران ویستیان قڕمان کەن بەڵام ئێمە نەتەوەی کورد، خاوەن هێزێکی پۆڵاین.

بۆ منداڵانی هەرچوارپارچەی کوردستان من وەک گریلایەک بۆ ئافڕاندنی ژیانێکی ئازاد بۆ منداڵانی نیشتیمانەکەم ئاشقی شاخەکانی کوردستان بووم، شەیدای لانکەی شۆڕشگێڕان بووم. هەموو هێز و توانای  خۆم خستەگڕ، بۆئەوەی چیتر نەبینم منداڵی پێخواس لە شەقامەکاندا کار بکەن و لێیان بدەن و گاڵتەیان پێبکەن. با چیتر نەبینم کوشتنی منداڵی کورد، چیتر نەبینم رفاندنی منداڵانی ئەم گەلە، با ئیتر بەس بێت ئەشکنجەی منداڵی کورد لەسەر قسە کردن بە زمانی  دایکی.

دەبێ ئەوانەی کە دووژمن پێمان دەرخوارد دەدات هیچیان وەرنەگرین و هەموان رەدکەینەوە ولە بەرامبەر هەموو ئەوانە چاوی خۆمان وەکەین و خاوەن هەڵوێست بین چوونکە خەون و خەیاڵێکی زۆرمان هەیە و ژیانێکی ئازادمان دەوێت وەک پەپوولەیەک شەیدای ژیانین وئارمانجی سەرەکیمان ئازاد کردنی کوردستانە و بۆ بونیاند نانی ژیانێکی سەربەخۆ بۆ نەجات دانی هەموو منداڵان تێبکۆشین چونکە منداڵان لە دوونیایەکی تاریک دان. هەر لەسەر ئەو ئەساسە سۆزی خۆم بەرامبەر هەموو منداڵان دووبارە دەکەمەوە و پێیان دەڵێم بۆ ئێوە ژیان دەکەم و ئێوە ئایندەی ئەو وڵاتەن.

ئێمە منداڵێکین کە لەبەر هەژاری چارەمان خۆ کوشتنە چوونکە ئەوەی دەترسێت سەیری چاومان بکات، دووژمنمانە بۆ ئەوەش ئێمە خەیاڵی منداڵێکم گەورە دەبین و دەچینە خەونی دووژمنان، لە کۆڵی نابینەوە و تێکی دەشکێنین

سەرچاوە: گۆڤاری ژیلەمۆ18