دوو چیرۆک، یه‌ک هه‌ڵوێست
له کاتی جیادا و به ناوی جیا ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی گیراو به‌رامبه‌ر داگیرکاری یه‌که.دوو ژنی کورد ، هه‌ر دوو به خۆڕاگری خۆیان مۆرکیان له مێژوو داوه ؛ یه‌ک ڕندێخان و ئه‌وی دیش زه‌لال سیدهم.زه‌لال و ڕندێخان چۆن وا به هه‌ڵوێستێک که گرتیان بوون به هاوڕێی یه‌کتر؟قۆناغ به قۆناغ چیرۆکی ڕندێخان و زه‌لال به‌و شێوه‌یه ؛
ته‌سلیمی نه‌یار نابم…
پشتی تێک چوونی سه‌رهه‌ڵدانی شێخ سه‌عید،له ساڵی ١٩٢٦ دا مه‌لا عه‌لی یوونس له به‌رامبه‌ر کۆماری تورکیه سه‌رهه‌ڵده‌دا ، به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌واییان پێنادا و باجیشیان ناداتێ .له ساڵی ١٩٣٥ دا قۆڵێک له‌شکه‌ری کۆمار گرێدراوی ئامه‌د دێنه سه‌ر هه‌رێمه‌که. له به‌رامبه‌ری ئه‌و هێرشانه به ساڵان ژنان و پیاوانی جێگرتوو له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی مه‌لا عه‌لی یوونس ، ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک به‌رامبه‌ری داگیرکه‌ران شه‌ڕ ده‌که‌ن .یه‌ک له‌وانه کچه‌که‌ی محه‌ممه‌دی عه‌لی، ڕندێخانه. جوانی و ئازایه‌تی ڕندێخان له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه و بهشهڕکهری خۆی ده‌بێته ئه‌فسانه‌یه‌ک.له‌و ماوه‌دا هه‌ر ده‌چێ شه‌ڕ قورس‌تر ده‌بێ.
قڕ کردنێک پێک دی و ئه‌گه هه‌ژماره‌که‌ی دیاریش نه‌بێ وا له ده هه‌زار که‌س زیاتر ده‌کووژرێن.ڕندێخانیش له ده‌ستپێک تا دوا ساته‌کانی شه‌ڕ له ڕیزی پێشه‌وه‌دا شه‌ڕ ده‌کا و بۆخۆی پێشه‌نگایه‌تی شه‌ڕه‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ.له ناو شه‌ڕ دا ڕندێخان به برینداری ده‌که‌وێته ده‌ستی دووژمن.فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ره‌که‌ی کۆمار له به‌رامبه‌ر ناووده‌نگ و جوانیه‌که‌ی ڕندێخان ڕاده‌مێنێ .فه‌رمانده‌ی دووژمن ده‌یهه‌وێ ده‌ست درێژی ڕندێخان بکا، له به‌رامبه‌ر بێچاره‌یی تووش هاتوو ، ڕندێخان وه‌ها بهفهرماندهکه ده‌ڵێت؛ “من دیلم و ئه‌وه ئێوه‌ن خاوه‌ن هه‌ر چه‌شنه تهسهرووفێک له سه‌ر جه‌سته‌ی من،ئه‌وکات من ناتوانم له سه‌ر خاکێک که له بن سه‌روه‌ری ماڵه بابانم دایه له گه‌ڵ ئێوه بم.ئه‌گه‌ر ئێوه له ناو ئه‌و سنووره دیاره‌دا ده‌ست درێژی من بکه‌ن وا خۆ ده‌کووژم” .فه‌رمانده‌ی دووژمن ده‌پرسێ سنووری زه‌ویه‌کانی ماڵی بابت تا کوێ درێژ ده‌بێته‌وه؟ ڕندێخان وها وه‌ڵامی ده‌داته‌وه:”چۆمی باتمان سنووره‌که‌یه.”پاشان فه‌رمانده‌که ڕازی ده‌بێ و تا پردی مالابادێ دێن. کاتێک که ده‌گه‌نه پرده‌که ،ڕندێخان ده‌ڵێت بۆ دواجار ده‌مهه‌وێ له مه‌ڵبه‌ندی بابانم بڕوانم و ده‌ستووری چوونه سه‌ر پرده‌که ده‌خوازێ.ڕندێخان ده‌چته سه‌ر پرده‌که و به قورسی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ ،له به‌ر هاژه‌ی چۆمی باتمان له‌به‌رامبه‌ر مێژووی بێبه‌خت ، خیانه‌ت و ڕاستی دووژمن،بۆ وه‌ی که نه‌بێته دیلی دووژمن ، به‌وێنه‌ی ته‌یری بریندار له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌دا و خۆی له سه‌ر پردی مالابادێ ڕا داوێته ئامێزی چۆمی باتمان. به گوێره‌ی به‌یت و حه‌یرانی ده‌نگبێژان گوتنه‌کانی دوا ساتی ڕندێخان ئه‌ون؛
منم ڕندێخان
کچی میر و ئاغا و چیاکان
ئه‌ی تورکی تاجیک
کاری ئێوه چیه له سه‌ر وان چیایان
ڕندێ بوویه ناودار
من وا ده‌مرم،بریندار و بێزار
ته‌سلیمی نه‌یار نابم و ناچم بێ عار…
به بوێری و خۆبه‌خشیم هێز ده‌ده‌مه هاوڕێیانم
ساڵ و زه‌مان تێپه‌ڕ بوو. ساڵ چوو و بوو به ٢٠٢٠ ، نه‌وه‌ی توورانیان وا دیسان له‌سه‌ر چیاکانی کوردستانن، ئه‌وجاره‌ش له به‌رامبه‌ریان ڕندێخانی سه‌رده‌م هه‌نه.له ده‌ستپێکی شه‌ڕی حه‌فتانین تا ئه‌وڕۆکه گه‌ریلا ژنه‌کان مۆرکی خۆیان له‌و شه‌ڕه داوه و به وه‌ڵاتپارێزی ڕندیخانهەوه شه‌ڕیان کردووه .به ئیراده،به هێز و به شه‌ڕی خۆ وا شه‌ڕیان ئاراسته کرد و تینیان دا .یه‌ک له‌و گه‌ریلایانه‌ش فه‌رمانده زه‌لاله .زه‌لال سیدهم به ناوی ڕاست ڕۆژبین وارله له ساڵی ١٩٩٢ له ئامه‌د له بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌ڵاتپارێز چاوی به ڕووی دوونیا هه‌ڵهێنا. ساڵه‌کانی ٩٠ یه‌ک له‌و شوێنانه‌ی که قڕکردنی ڕژێمی داگیرکه‌ری تورک کاریگه‌ری لێ کرد ئامه‌د بوو.کووشتنهکانی بکه‌ری نادیار،حیزبووڵڵا،کۆچبه‌ر کردن ،چوونه سه‌ر ماڵان و یه‌ک له‌و شوێنانه‌ی که هه‌ری زۆر دووژمن گرانی دابوویه ،ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بوو. زۆر جار له ئامه‌د ته‌نیا له ڕۆژێک دا هه‌موو چه‌شنه هێرشێکی ده‌وڵه‌تی تورک پێک ده‌هات.هاوکات جموجۆڵی گه‌نجانی خوێنگه‌رم و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی ئامه‌دیش به‌رده‌وام هه‌بوو.له لایه‌نی سیاسیه‌وه وه‌ک ڕۆژانی تاریک و ئالۆز پێناسه‌ی بۆ ده‌کرێ.مناڵی زه‌لال سیدهم به بارودۆخێکی وه‌هادا تێپه‌ڕ بوو.به بۆنه‌ی وه‌ڵاتپارێزی بنه‌ماڵه‌که‌ی یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشگه‌ری له‌وان وه‌رده‌گرێ .شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ساڵی ٢٠٠٦ ده‌بێ ،سه‌ره‌ڕای وه‌ی که ئێستا مێر مناڵێکه تێده‌گا که چیتر ناتوانی بینه‌ری ئێش کێشانی گه‌له‌که‌ی بێ .پشتی سه‌رهه‌ڵدان به ماوه‌ی دوو ساڵ له ساڵی ٢٠٠٨ دا زه‌لال سیدهم له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی دا به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا ده‌بێ.یه‌که‌م قۆناغ و بنگه‌ی گه‌ریلایه‌تی له زاگرۆسی سه‌رسه‌خت دا ده‌بینێ.تا ٢٠١٣ له زاگرۆسان ده‌مێنێ و ده‌بێته ئه‌وینداری زاگرۆسان.له زۆر پێشهاتی مێژوویی دا جێگه‌ی خۆی ده‌گرێ . کاتێک هێرش ده‌کرێته سه‌ر که‌رکووک ،یه‌ک له‌و گه‌ریلایانه‌یه که له به‌رامبه‌ر داعهشدا ڕاده‌وه‌ستێ .له زۆر ئه‌رکی شۆڕشگه‌ری دا به سه‌رکه‌وتوویی جێگه‌ی خۆی ده‌گرێ و بۆ ماوه‌یه‌ک ڕه‌نج و زه‌حمه‌تی چاپه‌مه‌نی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.ڕێبواریه‌تی گه‌ریلا زه‌لال له ساڵی ٢٠١٨ دا به‌ره‌و حه‌فتانین ده‌ست پێده‌کا. بێ ئه‌وه‌ی که بزانێ به قه‌درای زاگرۆسان ئه‌ویندار و خوولیای حه‌فتانین ده‌بێ ،پێ ده‌نێته خاکی حه‌فتانین.له ماوه‌ی ٣ ساڵ مانه‌وه‌ی له حه‌فتانین گه‌لێک کار و خه‌بات ده‌کا و به‌قه‌درای ئه‌وینداری و خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ حه‌فتانین ، حه‌فتانینیش بێوه‌ڵام نایهێڵێ و وه‌ک فه‌رماندارێکی خۆ له ئامێزی ده‌گرێ.هاوکات زه‌لال سیدهم هه‌ڵبه‌ستوانێکی به هه‌ستیشه. له سایه‌ی پێنووسه‌که‌ی نه‌مری به‌خشی به هه‌ر ساتی ژیان.پێنووسهکهشی بوو به ئه‌وینداری حه‌فتانین.لاپه‌ڕه‌کانی به جوانی حه‌فتانین ڕازانده‌وه و خۆڕاگری و به‌رخۆدانی گه‌ریلای حه‌فتانینی نووسی.
له هه‌مان کات دا له ده‌ستپێکی ئۆپراسیۆن تا کاتی شه‌هید بوونی له هه‌ر چرکه ساتی ئۆپراسیۆنه‌که دا جێگه‌ی خۆی گرت .شه‌شدار یه‌ک له‌و شوێنانه بوو که شه‌ڕ تیایدا گران بوو،زه‌لال سیداریش له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌شدارێ پێشه‌نگایه‌تی شه‌ڕ کرد. به بوێری و له‌خۆبردوویی خۆی هێزی ده‌دا به هه‌ڤاڵانی.له زۆر تێکهه‌ڵچوونی دژوار دا جێگه‌ی خۆی گرت و شه‌ڕی کرد.ڕۆژی شه‌هید بوونیشی حه‌ولێکی زۆر ده‌دا به ساغی نه‌که‌وێته ده‌ستی دووژمن.له هه‌ر سات دا ئاماده بوو که بۆمبه‌که‌ی به خۆ دا بته‌قێنێ.وه‌ک چۆن ڕندێخان ده‌رسێکی مێژوویی دا به دووژمن ، هه‌مان هه‌ڵوێست له ساڵی٢٠٢٠ گه‌ریلا زه‌لال به‌رامبه‌ر دووژمن نیشانی دا و گیانی خۆی به‌خت کرد.ڕندێخان و زه‌لال وه‌ک دوو ژنی کوردستانی به جوانی و ئازایاتی خۆ له هه‌رێمێک که لێی بوون ده‌نگیاندایه‌وه و بوونه به ئه‌فسانه.کێ ده‌زانێت ده‌بێت که گوتنی دوایی زهلالیش وه‌ک ڕندێخان بووبێ؛
“ئه‌ی تورکی تاجیک ، له‌و چیایانه چ کارێکتان هه‌یه…
ته‌سلیمی نه‌یار نابم…”
سەرچاوە؛ گۆڤاری ژیلەمۆ