بۆ ڕای گشتی

ئێمە وەک خەڵکی کوردستان بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕین، لەم قۆناخە گرنگەدا هێرشی هێزە پیلانگێڕەکان و داگیرکەران و خائینان بۆ سەر بزووتنەوە و گەلی ئێمە ئەنجام دەدرێت و بەرخۆدانێکی بێوێنە بەرامبەر بەو هێرشانە بە پلەی سەرەکی لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆ و گەل  و تەڤگەری ئازادی و تەڤگەری ئاپۆجی ئەنجامدەدرێت. هەرچەندە ئەم تێکۆشانە زۆر زەحمەتی هەیە، بەڵام هەمو گەلەکەمان و هەمو تەڤگەری ئاپۆچی بە ڕۆحیەتێکی فیداییانە بۆ ئازادی گەل و ڕێبەری خۆیان و خاکەکەیان لە تێکۆشان بەردەوامن و لەو ڕووەوە باجێکی زۆر دەدەن. لەم دواییەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕژێمی فاشیست و بکوژی ئاکەپە – مەهەپە، جارێکی دیکە ڕووی پیسی خۆی نیشانداوە و هێرشی سەرتاسەریی لە چوار پارچەی کوردستان ئەنجامداوە. لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرش کرایە سەر شەنگال و ڕۆژئاوا و داگیرکردنی لە باشوور روویدا. لەم قۆناخەدا بە پلەی سەرەکی هێرشکرایە سەر شەنگال، سەرەخۆشی لە گەلی ئێزدیمان دەکەین، سەری خۆمان لەبەرانبەر ڕێبەران و شەهیدانی گەلی ئێزدی دەنوێنین، تا کۆتایی لەسەر ڕێبازیان بەردەوام دەبین و پشتگیری لە تێکۆشانیان دەکەین.

هەروەها هێرشەکانی سەر باشور دەبینین کە هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان هەپەگە و یەژاستار تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێوێنە ئەنجام دەدەن. هەموو ڕۆژێک هێرش دەکرێتە سەر داگیرکەران. سڵاو و پیرۆزبایی لە تێکۆشانیان دەکەین و لەم خەباتە بێوێنەیەدا ئەو هەڤاڵانەی کە شەهید بوون،سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەکانیان دەکەین و و بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان بەرز بکەینەوە. سود لە ئەو گەریلایەتیە نوێیە وەردەگرین کە لە پرۆسەی نوێدا و لە چوارچێوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بەڕێوەدەچێت، ئەنجامی لێ بەدەستدەهێنین، بۆیە تێکۆشانیان ئێمە ڕووناک دەکاتەوە و ئێمە شوێنکەوتووی شەهیدە قارەمانەکانمان و میراتی ئەوان لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین. میراتی ئەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو گەلەکەماندا و بە ئامانجی دیموکراتکردنی ئێران سودی لێوەردەگرین و شایەنیان دەبین.

جارێکی دیکە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هاوکاری دەوڵەتانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا و شەهادەت دروست بوو. لەنێو ئەو شەهیدانەدا رۆڵەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فەرماندەی گەورەی ئێمە، هەڤاڵ رەناس ڕۆژ شەهید بوو. سەرەتا سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. وەک رۆڵەیەکی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەرماندە ڕێناس لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی کرد، بەم دواییانە خۆی بە بەرپرس زانی و بەشداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و دەستی بە کار کرد و فەرمانداریی کرد.  لە نێوان گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک فەرماندە و قارەمانان سمکۆ، هەورامان ئاویەر، شیرین ئەلەمهولی و ڕێناس ڕۆژ، ئێمە بە بۆنەیەکی گەورە و پیرۆز دەبینین. جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدانی قاڕەمان دەکەین و خەبات و تێکۆشانیان وەک نموونە وەردەگرین و تا کۆتاییش ڕێبازی ئەوان دەگرین. ئێمە هەرگیز کار و خەبات و رێبازی هەڤاڵ ڕێناس لەبیرناکەین و بەردەوامی بە رێبازەکەی دەدەین و تۆڵەی دەکەینەوە.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا ڕاپەڕینێکی بێوێنەیان ئەنجامدا و خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و سەدان گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بە بەرپرسیار زانی و بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ رێناسیش یەکێک بۆ لەو گەنجانە کە بۆ ئەوەی گەریلایەتی لە چوار پارچەی کوردستان بکات بەشداری کرد و ئازادیی سەرۆکایەتی شەڕی دۆستایەتی و دۆستایەتیی دروستی کرد و لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە هێڵی ڕاستدا ڕۆیشت و گەریلایەتیەکی بێوێنەی ئەنجامدا و چەندین ئەرکی جێبەجێ کرد. چووە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و بە سەرکەوتوویی ئەرکی گەورەی فەرماندەیی خۆی جێبەجێ کرد و بوو بە پێشەنگی سەدان گەریلا و شەڕڤان. لەم دواییەدا لە ئەنجامی هێرشی چەتەی فاشیست و داگیرکەر و تورکدا شەهید بوو. شەهیدبوونی هاوڕێیەکی لەو شێوەیە، خەسارێکی گەورە بوو بۆ کوردستان و بە هۆی شەهیدبوونیەوە زۆر دڵگران بووین. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەرماندەیی دەکرد، سەدان گەریلا بە پێشەنگایەتیی ئەو شەڕیان کرد و بوو بە هەڤاڵ و فەرماندەیەکی نموونەیی، ئەزموون و گەریلای ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی فێر کردین. فەرماندارێتی و هاوڕێیەتی و ژیان و بیر و باوەڕی خۆی لەگەڵ فەلسەفە و هزری ڕێبەر ئاپۆ ئاوێتە لرد، ئەو فەلسەفەیەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا شیدەکردەوە و پێکەوە رێگەیان گرتە بەر. ئێمە ڕێبەر ئاپۆمان لە کەسایەتی ئەودا ناسی و بیر و هزری ڕێبەر ئاپۆمان ناسی. لە ڕووی هێڵی سەربازییەوە، گەریلای ڕاست خەباتێکی گەورەی کرد، ئەزموونێکی گەورەیدروست کرد و پێشکەشی هاوڕێکانی کرد. رەنجی هەڤاڵ و قارەمان شەهید رێناس ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان رادەستی ئێمە کراوە و لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ، شۆڕشگێڕ و گەریلا و فەرماندارێتی کرد. هەرچەندە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید نەبوو، بەڵام زیانێکی گەورە بوو بۆ ئێمە. کار خەبات و رەنجی ئەم هەڤاڵە لە هەر چوار پارچەی کوردستان. هێزی گەورەی بە ئێمە بەخشی.

ئێمە وەک بزووتنەوەی ئاپۆجی، بزووتنەوەیەکی شەهیدانین، باج دەدەین، شەهیدبوون هەرگیز لاوازمان ناکات، بەهێزمان دەکات و گەشەمان پێدەدات. هەر وەک چۆن شەهیدە قارەمانەکانمان ئەم ڕۆژانەیان بۆ خوڵقاندین، شەهیدبوونی هاوڕێ قارەمانەکەمان ڕێناس ڕۆژ، تەنانەت ئەگەر بۆ ئێمە قورس بێت، بەڵام ئەنجامی دروست لە بیرەوەرییەکانیدا بەدەست دەهێنین. خۆمان دەکەینە سەرچاوەی هێز. بەرلە هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەموو کوردستان بەرپرسیارێتی لە دژی داگیرکەران و پیلانگێڕان و خائینان لە ئەستۆ دەگرین، هەر وەک چۆن فەرماندەکانمان شەڕیان کردووە، تێکۆشان زیاتر دەکەین و ئامانجەکانیان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادکردنی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و دیموکراتکردنی ئێران و رزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنین. ئێمە پەیوەست دەبین بە بیرەوەرییەکانی ئەو هەڤاڵانەوە. با هەموو هێزە پیلانگێڕەکان و داگیرکەرانی کوردستان و بکوژان و خائینانی کوردستان باش بزانن،  تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەسەر رێبازی ئەو فەرماندانە خەبات دەکەن. ئەو هێزە داگیرکەرانە باش ئاگادارن کە ئێمە دەیان، سەدان فەرماندەمان هەیە، لەسەر رێبازی هێڵی ڕێبەرمان و بەرخۆدانی گەلەکەمان و لە هەمووشی گرنگتر وەک هاوڕێمان ڕێناس ڕۆژ تێدەکۆشن؛ ئەم هێزەی کە ئەم فەرماندارانە دروستیان کردوون و بە ئێمەیان بەخشیوە، ئێمە بەردەوامی پێدەدەین و تا ئازادی گەلەکەمان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەسەر رێبازیان بەردەوان دەبین.

جارێکی دیکە بەڵێن بە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی دڵسۆزمان و گەلانی چەوساوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین، ئامانجی شەهیدەکانمان بەدیدەهێنین. ئێمە ئازادی گەلەکەمان و دیموکراتیزەکردنی گەلانی ئێران مسۆگەر دەکەین و لێپرسینەوەیان لێدەکەین .لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە و دەڵێین شەهید نامرن و بژی ڕێبەری ئاپۆ!

فەرمانده‌یی یەرەکە

٢٥ی تەباخی ٢٠٢١”