چالاک جوانرو
رۆژی سەرهەڵدانی گەلی کوردستانە لە بەرامبەری داگیرکاری و دەسەڵات داری سەردەست. ژیانەوەیەک بوو لەسەر حەقیقەتی ئازادی کوردستان و گەلی کورد. لە وەها رۆژێک دا جەوانانی ئازادی خواز، بە هێزو ئیرادەیەکی بێ وێنە توانیان خۆ بەڕێخستن بکەن و تێکۆشانی خۆیان بگەیێننە بەرزترین ئاستی رۆژی سەرهەڵدانی گەلی کوردستانە لە بەرامبەری داگیرکاری و دەسەڵات داری سەردەست. ژیانەوەیەک بوو لەسەر حەقیقەتی ئازادی کوردستان و گەلی کورد. لە وەها رۆژێک دا جەوانانی ئازادی خواز، بە هێزو ئیرادەیەکی بێ وێنە توانیان خۆ بەڕێخستن بکەن و تێکۆشانی خۆیان بگەیێننە بەرزترین ئاستی خۆی و گەریلا بوونیان، وەک هێزی رزگاری کوردستان دەست پێکرد. 15ی تەباخ لە سەردەمێک دا کە دوژمنان بە خەیاڵی خۆیان کورد و کوردستانیان لە ناو بردوە و هەروەها پارچەبوون و کۆیلە بوونیان بەسەر گەلی کورد دا سەپاندوە، سەری هەڵدا. پارچەکەرانی کوردستان بێدەنگ کردن و سەرکوت کردنی تێکۆشان و سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد، بووبە هۆی دووربونەوەی گەلی کورد لە رێبازی راستی ئازادی کوردستان، هەر بۆیە داگیرکەران لایەن وابوو کە نە کوردێک ماوە و نە هەستێکی ئازادی خواز. کەچی قەڵەم بازی 15ی تەباخ خۆی لەخۆی دا تۆڵەستێندنەوەیەکی مێژۆیی لە پێچەوانەکردنەوەی دۆخەکەدا بەقازانجی گەلی کورد بوو. لەو رۆژەدا یەکەم چالاکی گەریلاکانی هێزی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەری تورکیەی فاشیست دەستی پێکرد. 15ی تەباخ بووبە سەرچاوەی هیوا و ژیانەوە بۆ گەلی کورد، بووبە هێزێک بۆ تێک شکاندنی سنووری داگیرکەران و پووچەل کردنەوەی پیلانی داگیرکەرانی کورستان. ئەو تێکۆشانە لە ناخی خۆی دا هەڵگری چاندوو میراسی هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادییە و بە بەرز کردنەوەی ئاستی تێکۆشان، گەریلایەتی بوو بە بنەمایی شۆڕشی کوردستان. 15ی تەباخ بووبە رووحێکی نیشتمان پەروەری و ئازادی خوازی و توانی ببێتە هێزێکی کوردستانی هەموو پارچەکانی کوردستان. بووبە تێگەییشتنێکی درووست بۆ خوێندنەوەی راستی مێژووی خەبات و تێکۆشانی کوردستان و توانی وەک هێزێکی تۆڵهەڵدانی مێژوویی خۆی بسەڵمێنێ.تێکۆشانی 15ی تەباخ، وەک یەکەم تێکۆشانی گەریلایەتی لەناو کوردستان دا رۆژ به رۆژ بەرەو هەڵکشاندن دەروا و خۆی بە جوانترین بیرو رێباز پتەوتر دەکات. ئەمە لە حاڵیک دایە کە تێکۆشانی کلاسیکی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان دا تا دێ لە وەلام دانەوەی داگیرکەران دا لاواز دەبن، ، کەچی گەریلایەتی لە شوێنێک کە کەس بیری لێ نەدەکردەوە روی لە هەلکشاندن کردو سەلماندی کە تەنیا رێگای سەرخستنی دۆزی رزگاری کوردستانه. هەر بەم شێوەیە بوو کە توانی لە هەموو کوردستان دەنگ بداتەوەو بناسرێت و ببێتە روگەی جوانانی ئازادیخوازی کوردستان و پۆل پۆل جوانانی کورد و نەتەوەی ئازادیخوازەکان رو لە چیا ئازادەکان بکەن و بیرو فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هەلبژێرن و لەناخی ئەو فەلسەفە دا بە عەگید بوون دەگەن. 15ی تەباخ بووبە هۆی ئاشنایی جوانانی رۆژهەلاتی وەلات لەگەل ئەم بیروو تێکۆشانە و بەشدار بوونیان ئیدی گەریلایەتی ئازادی کوردستان بووبه حەقیقەتێک کە زیندوو و چالاکه، خاوەن ئیرادەیە و ئەرکەکەشی خاوەندارێتی لە گەلی کوردو تەواوی گەلانی ئازادیخوازه.
تا دێت جەوانانی وەڵات زۆرتر لە راستی رێبەرایەتی ئازاد و تێکۆشانی ئازادی تێدەگەن. دەتوانن ئاستی نیشتمان پەروەری و خاوەندارێتی لە ولات بەرزتر رابگرن. هەروەها دەتوانن ئەو کەمو کورتیانه کە توشی تێکۆشانی گەلی کورد هاتوون ببن بە راستی.
قەلەم بازی 15ی تەباخ لە ناخی خۆی دا هەلگری میراسی تێکۆشانی ئازادیخوازی هەموو گەلانی دنیا بوو کە لە کوردستان دا دەرکەوتبو و گەورەتر دەبێ. ئیدی کوردستان دەژێتەوە، ئیدی هەموو گەلانی دونیا کوردستان دەناسن. لە شۆرشی ئازادی کوردستان دا جێ دەگرن. ئەم هێزو ورەیە که سەرچاوەی بۆ قەلەم بازی گریلایەتی دەگەرێتەوە، لە رۆژهەلاتی کوردستان و لەناو جەوانانی کورد خۆی بە رێخستن دەکات و ئەم رێخستنە دەخاتە خزمەت گەلی کورد و گەلی پێ دەژێنێتەوە. هەر ئەم رووحە بوو کە لە دژی پێلانگێری سالی 1999لە دژی رێبەر ئاپۆ توانی شاخ و شار بهەژێنێ و لەرزە بخاتە چۆکی داگیرکەران و هەموو پیلانگێریەکانیان پووچەڵ بکاتەوە. جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان لە دوای ئەم مێژووە توانیان گەریلایەتی بکەن بە بنگەیەک بۆ خەباتی رزگاری نەتەوەای. جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان ئەو تێکۆشانەیان رۆژ بە رۆژ زیاتر پێش دەخەن و تا لە 15ی تەباخی
سالی 2006 بە بنەما گرتنی بیروو فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، کۆمەلگای جوانانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە جە رە، دادەمەزرێنن تا بتوانن بە خاوەنداری کردن لە شوناسی جوانانی ئازادیخواز، وەک پێشەنگی شۆرشی ئاپۆیی لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران خۆ پێناسە بکەن و بەم هێزەوە بەردەوامی بە شۆرشی ئازادیخوازی کورد بدەن. هەروەها لە دژی سیستمی داگیرکاری سەرمایە داری لەم سالی داوی دا گریلایەتی بە بنەما بگرن و رێگە نەدەن جەوانان ببنە کۆیلەی سیستێمی دەسەڵات دار.
ئامانجی ئاوا کردنی کەجەرە، وەک رێخستنێکی پێشەنگی جەوانان لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران دا، خاوەن داری کردن لە میراسی شەهیدانی رێگەی ئازادیە کە لەسەر ئەساسی بیرو فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆی بە رێخستن کردۆو تا بتوانێ وەک هێزێکی جەوانانی پێشەنگ لە پێناوی ئازادی رزگاری نەتەوەیی، بە بنەما گرتنی نەتەوەی دێموکراتیک بۆ ئاوا کردنی کۆمەلگایەکی دێموکراتیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا تێکۆشان بکات. کەجەرە لە سەرهەڵدانی 1999 دا، لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە لە دژی رێبەر ئاپۆ وەک هێزێکی جەوانان تێکۆشان دەکات، بۆ شکاندنی زیندانی ئیمراڵی و ئازادی رێبەر ئاپۆ هەر لەسەر ئەم ئەساسە پەرە بە خەباتی تێکۆشانی خۆی دەدات. هەروەها لەم پێناوە دا بەردەوامی دان بە خەباتی شەهیدانی پێشەنگ وەک؛شەهید هێرش کارزان، شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی.
گەریلایەتی بە تەنیا رێگەی ئازادی دەبینێ و لەم پێناوەش دا بە حەملەی کات کاتی گەریلایەتییە دەس پیەدەکات. هەر وەک چۆن لە 15ی تەباخ دا بە گەریلا بووین، ترسو وەحشەتێک کە داگیرکەران دەستیان پێ کردبو، رێگەی هەناسە دەربرینیان لە گەلان دەر بریوە، وەک تەنیا چارەسەری سەرکەوتنی بە دوی خۆی دا هێناوەو خەیاڵە پووشاڵینەکەی داگیرکەرانی شکاند. لە ئێستاش دا لە وەڵامی ئەو هەموو زەخت و گرتن و لە سێدارە دان و ئێشکەنجە کردنانەی کە داگیرکەرانی ئێران لە دژی جەوانانی کورد و گەلانی تربەرێوەی دەبات، تەنیا رێگا چارەی گەریلایەتیە.
لە وەلاتێک دا کە هەناسە داکۆکی کردن لەسەر مافەرەواکانی گەل، بە توندترین شێوازی کۆمەڵگا سەرکوب دەکرێ و دەرفەتی بچوک ترین ژیان کردنیش نادرێ، تەنیا گەریلایەتی دەتوانێ ئازادی و رزگاری بەدی بێنێ.
گەریلایەتی کردن، خاوەنداریەتی کردن لە شەرەفوو کەرامەتی گەل و کۆمەلگایە.
هەر بۆیەش کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە جە رە، لە 36مین ساڵرۆژی 15ی تەباخ، هەروەها 14هومین سالوەگەری دامەزراندنی کەجەرە، حەملەی کات کاتی گەریلاتیەی راگە یاند، ئەو حەملەش تا رۆژی ئەمرۆش بەردەوامە بۆوەی بتوانێ گشتی جوانان لە باوەش خۆی بگرێ و هەموو جەوانانی کورد بۆ ئەوەی خاوەنی بریاری خۆی بێت، لە ولاتێکی ئازاد دا بژی، تەنیا رێگای تێکۆشانی لە ئەمرۆ دا گەریلایەتیە.
بە هێزی گەریلایەتی وەک جوانانی کورد، سنوری داگیرکەری دەشکێنین، داگیرکەری و قرکەری ئێران تێک دەشکێنین و سیستێمی دەسەڵات داری قرکەری جیهانی لەناو دەبەین.
وەرگیراو لە گۆڤاری ژیلەمۆ