ژمارەی ٩٨ی گۆڤاری ئاڵترناتیو ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک چاپ و بڵاو کرایەوە.

لەم ژمارەدا رەهەندە جیاوازەکانی یەکێتی نەتەوەیی لەکوردستان شیکاری گرنگی لەسەر کراوە. هاوکات لەسەر رۆڵ و بەرپرسیاری پارت و لایەنە سیاسیەکان و گەنجان و ژنان لەسەر پێشخستنی یەکێتی نەتەوەیی لەم قۆناخە هەستیارەدا بە تێر و تەسەلی هەڵسەنگاندن کراوە. هاوکات مێژووی یەکێتی و یەکێتی نەتەوەیی و رۆڵی پەروەردە لەپێشخستنی ئەو بابەتە شیکاری کراوە. لەبەشی تری گۆڤارەکەدا ناڕەزایەتیەکانی دوایی لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، جیاوازیەکانی ئەم شەپۆلی ناڕەزایەتی بە نیسبەت ناڕەزایەتیەکانی رابردوو هەڵسەنگاندن کراوە. لە بەشی تری گۆڤارەکە پەردە لەسەر کۆمەڵکوژیەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران و بە تایبەت فیتوای ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی خومەینی لەدژی کوردان و دەرئەنجامەکانی ئەو فیتوایە تا بە ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن کراوە.

بۆ وەرگرتنی فایلی ئەم ژمارەیە دەتوانن کلیک لێبدەن.