ژمارەی ٩٦ی گۆڤاری ئاڵترناتیڤ، ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک دەرکەوت. پژاک لەم ژمارەدا، دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها هێرشە بێ ئامانەکانی دوژمنی گەلی کوردی بۆ سەر بزوتنەوەێ ئازادی، هەڵسەنگاندوە. لە بەر نزیک بونەوەی پرۆسەی هەڵبژارتنەکانی ئێران، لە سەر پێکهاتەی هەڵبژارتن، دۆخی سیاسی – کۆمەڵایەتی لە ئێران و  کاریگەری قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان لەم پرۆسەیەدا، بە درێژایی گوتارەکانی ئەم ژمارە کەوتونە بەر باسەوە. لە بەشێکیتری ئەم فایلەدا ڕۆل و کاریگەری شورای نگابان و دەوڵەتی پارالێل هەڵسەنگێندراوە. هەروەها بەشی کۆتائی گۆڤارەکە بۆ سیستێمی خۆڕێوەبەری دێمۆکراتیک لە پێناو تێپەڕاندنی سیستێمی دەوڵەت و گرینگی رۆڵی گەل لە ڕێوەبەری کۆمەڵگادا تەرخان کراوە.

بۆ وەرگرتنی ئاڵترناتیڤی ژمارەی ٩٦ لێرە کلیک بکەن