سەرەتا بە ڕێزداریەوە سەری ڕێز و نەوازش لە پێشبەری تەواوی شەهیدانی ڕێگاێ ئازادی و شۆڕشی کوردستان دادەنوێنین. هەڤاڵ و هاوڕێمان شەهێن جەهانی بە نازناوی ڕێکخستنی نیشتمان پەیوەند کە بۆ ماوەێکی درێژ مەودا لە بەر نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەری پزیشکی دەکرا، لە ڕۆژی ٣ -٥-٢٠٢١دا پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوو. هەر بۆیە ئێمە وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد، بنەماڵەێ خۆشەویستی ئەو شەهیدە و هەموو گەلی وڵاتپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو هەڤاڵانمان دەکەین.
هەڤاڵ دایە نیشتمان ئاوێنە و نوێنەری ڕاستەقینەێ پێداگری ژنی کورد بوو لە ڕەنج و تێکۆشان بۆ ژیانی ئازاد لە سەر خاکی نیشتمان بوو و بۆ ئەم مەبەستەش، بێ دوو دڵی و بە بڕیاردایەکی بەهێزەوە ڕێی خەباتی لە چیاکانی کوردستان هەڵبژارد. لە کامە گۆڕەپانی خەباتدا پێویستی بە ڕۆڵ گێڕانی هەبوو بێ وچان و لە لووتکەدا پێشەنگایەتی خۆێ پێک هێنا. هەڤاڵ نیشتمان وەکوو دایکێکی کورد، بوو بە سیمبۆلی خۆڕاگری و تێکۆشان لە بەرانبەر داگیرکەری و چەوساندنەوەیەک کە لە سەر وڵاتەکەمان بەڕێوە دەچێ. بە پەروەردە و ئاکاری نیشتمانپەروەرانە و ئازادیخوازانەی خۆی لە نێو ماڵبات و کەس و کاریدا توانی شوێن و پێگەێکی بە نرخ و بەرز قازانج بکات. لە ساڵی ٢٠٠٩ بە ناسینی خەباتی پارتەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە شێوازێکی چالاک دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و وەک ژن و دایکێکی نیشتمان پەروەر، بنەماڵەی خۆیشی وەکوو ماڵباتێکی دیمۆکراتیک بە رێکخستن کرد و هاوکات ٢ کوڕ و هاوژینەکەیشی، بەشداری بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان کرد. هەڤاڵ نیشتمان بە سەکن و هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان، سەری دانەنەواند و بۆ دژایەتی لە بەرامبەریدا رێی تێکۆشانی هەڵبژارد. هەڤاڵ دایە نیشتمان نە تەنیا بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگایەتی کرد، بەڵکوو لە باشور و رۆژئاوای کوردستانیش لە بەرامبەر داگیرکاریەک کە لەسەر فەرهەنگ، ژیان و ناسنامەی گەلی کورد بەڕێوە دەچوو، بەرخۆدێری کرد و لە سەنگەری هەری پێشەوە، شان بە شانی هاوژین، منداڵ و هەڤاڵەکانی جێی گرت و بەم چەشنە ورە و بوێریەکی گەورەی بۆ تاک بە تاکی کورد نواند.
هەڤاڵ دایە نیشتمان بە سەکن و هەڵوێستی خۆی، کەسایەتییەکی نیشتمانی ، ئاوا کرد و هەر وەک ناوی خۆی بوو بە هێمای تێکدەری سنوورە دەسکردەکانی داگیرکەرانی کوردستان و توانی لە کەسایەتی خۆیدا ماڵباتێکی دیمۆکراتیک، ئازاد، هاوسان و کوردستانی ئاوا بکات و ببێتە سەمبۆل و هێمایەک بۆ هەموو دایکان و ژنانی کوردستان.
ئێمە وەکوو هەڤاڵان و هاوڕێیانی هەڤاڵ دایە نیشتمان، سوێندی بەرز کردنەوەی تێکۆشانمان بۆ پێکهاتنی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ و یەکگرتوو دووپات دەکەینەوە کە لە هەمان کاتدا گەورەترین خەون و خەیاڵی هەڤاڵ دایە نیشتامن بوو. بۆیە بانگەوازی ئێمە لەسەرەتادا بۆ هەموو دایکان و ژنانی نیشتمان پەروەری کوردستان ئەوەیە کە خاوەنداریەکی بەشکۆ لە رێ و رەسمی پرسە و سەرەخۆشی ئەم شەهیدە پێشەنگە بکەن و بە تێکۆشانی خۆیان پێداگری لە رێچکەی ئازادی بکەن.
سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
٤.٥.٢٠٢١