شۆرشی گەلی کورد و تێکۆشانی بزاڤی ئاپۆیی لە ئەمڕۆدا پێی ناوەتە قۆناغێکی گرینگ و لە ئەمڕۆدا بزاڤی ئاپۆیی لە هەر چوار بەشی کوردستان پێشەنگایەتی شۆرش دەکات. بزاڤی ئاپۆیی لە تێکۆشآنی ٥٠ ساڵەی خۆیدا لە بەرامبەر ئەقڵیەتی کۆنەپەرەست، فاشیسم و ئیمپڕیالیزم بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو تێکۆشانێکی گرینگ دایە و ئەو تێکۆشانە بە گیانبازی و فیداکاری گەیشتووەتە ئەو قۆناغە.

دوژمنی فاشیست و قڕکەر لە هەر چوار بەشی کوردستان لە ناو پیلانگێڕی دان و دەیانەوێ دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بن‌پێ  ده‌کەن و داگیرکەری خۆیان چڕتڕ ده‌کەنەوە.

هەروەکوو دەزانڕێت دەوڵەتی فاشیستی تورکیە لە تێکۆشانی گەلەکەمان یەکێک لەو دەوڵەتە داگیرکەرانەیە کە بە هەمووشێوازێک دژی بەرژەوەندی گەلی کوردە و لە هەر شوێنێک دەستکەوتی گەلی کورد هەبێت فاشیسمی تورکیە هێڕش دەباتە سەری. لە ڕۆژی ئەمڕۆشمان دا دەبینین کە هێڕش و داگیرکەریەکانی لەسەر خاکی باشووری کوردستان چڕتڕ کردۆتەوە و بە سەدان کیلۆمتر کەوتووتە ناو قووڵایی خاکی باشوور. دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بە هاوبەشی لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان، هێزە ناودەوڵەتیەکان و خەتی خیانەت دەست بە ئوپەراسیۆن دەکات و ڕۆژ لە دوای ڕؤژ بنکە و بارەگەکانی لە باشووری وڵات زیاتر دەکات. تورکیەی فاشیست لە دوای شکەست لە گارێ دەستی بە داگیرکەرییەکی دیکە کردوە و هێڕشی خۆی هێناوەتە سەر ئاواشین، زاپ و مەتینا. گەریلاکانی ئازادی لەو پەڕی بوێری و باوڕیدا، وڵامی ئەم هێرشانە ئەدەنەوە. ئەمە ڕۆح و گیانێکی بەرزی داوە بە تەواوی مرۆڤە ئازادیخوازەکان بەتایبەت لە ساڵڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، کەش و هەوایەکی گەشی داوە بە هەرێمەکە.  گەلی ئێمە بە تایبەت جەوانان دەبێ ئاگایان لە سەر ئەم بابەتە بێت کە ئەو هێڕش و داگیرکەریانە تەنیا لەسەر هەرێمەکانی گەریلا نیە و بەڵکوو مەبەست داگیرکردنی هەموو دەستکەوتەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆیە دەبێ گەلی ئێمە باش بزانێت کە چارەنووسی گەلی کورد گڕێدراوی یەکترە و هێڕش لەسەر هەر جێگایەکی کوردستان، هێڕش لەسەر تەواوی گەلەکەمانە، واتا هێڕش لەسەر باشوور هێڕش لەسەر ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەی کوردستانە. بۆیە دەبێ جەوانانی ڕؤژهەڵات لە هەر شوێنێک لە کوردستان و جیهان دا لە بەرامبەر ئەو هێڕش و داگیرکەریەدا خاوەن هەڵوێست بن. جەوانان دەبێ ئەرکی خۆیان پێک بێنن و بێدەنگ نەمێنن. هەر وەک چۆن لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا بینیمان کە لە گارێ تورکیەی فاشیست شکەستی خوارد و مڵشۆرانە ڕای کرد، دەبێ جەوانان بە ڕووحی سەرکەوتنی گارێ خاوەن هەڵوێست بن و ببنە پارچەیەکی ئەم تێکۆشانە لە بەرامبەر داگیرکەران دا. بە جێترین هەڵوێستی بەشداری کردن لە ناو ڕیزەکانی گریلا دایە. چوونکە هەموو هەوڵدانی دوژمن ئەوەیە کە هێزی گەریلا لە ناو ببات و بەم شێوازەش هێڕشی دەستکەوتی گەلەکەمان بکات. دوژمنی داگیرکەر لەم ڕاستیە تێگەیشتوە کە هەتاکوو گەریلا هەبێت ناتوانێت ئامانجەکانی خۆی بەدەست بخات. هەروەها هەر لایەنێک لە بەرامبەر ئەو هێڕشانە بەرپرسیارە چوونکە لێرەدا بەڕژەوەندی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە مەترسی دایە، هەر بۆیە دەبێ بزانن کە ئەگەر گەریلا نەبێ مانەوەی ئەوانیش دەکەوێتە مەترسی.

لەسەر ئەو ئەساسە ئێمە وەکو کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازی لە جەوانانی ڕؤژهەڵات و هەموو گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات دەکەین بە ڕووحی سەرکەوتنی گارێ بەشداری لە هەنگاوی هەلۆکانی زاگرۆس بکەن و بۆ بەهێزکردنی ئەو هەنگاوە وەکوو ئەرکێکی وڵاتپاڕێزی بۆ خاوەنداری کردن لە نرخەکانی کۆمەڵگا سەفەربەر بن و بەشداری هەڵمەتی کات کاتی گەریلایەتیە ببن. هەر جەوانێک دەبێ وەکوو ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی بۆ خاوەنداری کردن لە شەرەف و نامووسی خۆی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببێ. جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ بەهێز کردنی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس، پاڕاستنی خاکی کوردستان و لەناو بردنی داگیرکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن.

کۆمەڵگاێ جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان KCR

١-٤-٢٠٢١