ئێمە وکوو کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان یاد بیرەوەری شەهید دەروێش توڵهەڵدان لە دووەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی دا بەرز ڕادەگرین و بە رۆح و تێکۆشانی هەڤاڵ دەروێش سۆز و پابەند بوونمان بە خەتی شەهیدان دوپات دەکەینەوە و شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر دەکەین. ڕێ هەڤاڵ شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان هەر وەک دەیان ڕۆڵەی قارەمانی وڵاتە کەمان ، بە ڕۆحێکی فەدایی و لە تەمەنی گەنجی دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و بە ئەوپەڕی بوێری و دڵنزمییەوە لە خەباتی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا جێگەی گرت. هەڤاڵمان دەروێش تۆڵهەڵدان لە ماڵباڵتێکی وڵاتپارێز لە شاری دێولان گەورە بوو و بۆ خاوەنداری لە نرخ و دەسکە وتە کانی گەلەکەمان و تێکۆشان لە دژی داگیرکەرانی کوردستان بە هەڵوێستی گەنجایەتی ئەرکی شۆڕشی گەلی کورد و گەلانی بندەستی گرتە ئەستۆ. ڕێ هەڤاڵمان شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان لە ژیانی تێکۆشانی خۆی دا هەر وەک دەروێش سادە ، فەداکار و بە باوەری بەشداری تێکۆشان دەبوو و بە بەرپرسیاریەتی لە ناو ژیان دا رەنگی جیاوازی بە تێکۆشان دەدا و بەردەوام خاوەن هەڵوێست بوو و بە ئیرادەی گەنجی و خۆ قووڵ کردنەوە لە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەیەویست لە ناو گەل دا پەرە بە تێکۆشانی خۆی بدا.
لە دووەمین ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان و لە رۆژی ئەمرۆمان دا تێکۆشینی گەلەکەمان پێی ناوەتە قۆناغێکی گرینگ و گەلی کورد دوای چەندین ساڵ تێکۆشان لە هەر ساتێک زیاتر لە ئازادی نزیک بووەتەوە ، ئەوەش بە هۆی گیانبازی هەزاران شۆرشگێری قارەمان بووە و شەهید دەروێشیش یەکێکە لەو شۆرشگێرانەی وڵاتە کەمان ، ژیانی داگیرکەری سیستەمی داگیرکەری رەد کردەوە . دوژمنی داگیرکەر لە رۆژی ئەمرۆ دا بە هەموو شێوازێک لە بەرابەر گەلەکەمان رێبەر ئاپۆ شەڕێکی نامرۆڤانە بە رێوە دەبات، بۆیە ئێمە وەکوو جەوانان لە بڕوایەداین کە ئەرک و بەرپرسیارتی ئێمە لە هەموو کات و ساتێک زیاترە و دەبێ بەردەوامکەری رێگەی شەهیدانمان بین و بانگە وازی لە جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ناوچەی دێولان دەکەین کە لە یادی ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان ئاستی تێکۆشان بەرز بکەنەوە و بەشدار بوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلا ئاواتەکانی شەهیدانمان و شەهید دەروێش پێک بێنن.
کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٤\٤\٢٠٢١