لە پێگەیاندنی لاوانی شۆڕشگێڕو وڵاتپارێزدا ئەرکی سەرەکی لەسەر شانی دایکان و بنەماڵە وڵاتپارێزەکاندایە و بە بەردەوامی دایکانی خۆشەویست و بە ئەمەگی کورد بە پەروەردەی رەسەنی کوردی رۆڵەی تێکۆشەر و قارەمانیان پێشکەشی رێگای ئازادی و سەربەستی کردووە. نەبوونی ئەو دایکە خۆشەویستەمان لەدەست‌دانی مامۆستایەکی وڵاتپارێزییە کە کەسایەتی وەک فەرمانداری شەهید رۆژهاتی پێگەیاند و پێشکەشی خەباتی نەتەوەیی کرد.
وەک کۆدار و پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزی فەرمانداری شەهید رۆژهات شەڕ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی محەممەدی و هەموو خزم و کەس وکاریان دەکەین و خۆمان لە پەژارە و خەمیاندا بەشدار دەبینین.
پژاک ‌- کۆدار
٢٥/٢/٢٠٢١