راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK ، ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند:

لە ٧ی مانگی  رێبەندان  هەڤاڵمان حەمزە رۆژهەڵات کاتێ لە سەر ئەرکی خۆی شۆڕشگێڕی بوو لە ئەنجامی رووداوێکی چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵی شەهید و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان ئەکەین، هەڤاڵ حەمزە لە هەرێمی وڵاتپارێزی کۆتۆل لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز چاوی بە رووی دونیا هەڵدێنێ هەر لە منداڵییەوە لە نێو خانەوادەکەی بە وڵتپارێزی و ئەلفوبای شۆڕش گەورە دەبێت، هەڤاڵ حەمزە رۆژهەڵات وەکو جەوانێکی رۆژهەڵات بە رۆحی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری بەشداری ناو ریزی گەریلا بوو، لە ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیدا لە نێو رێ­هەڤاڵانی وەکو کەسایەتیەکی فیداکار و بوێر دەناسرا بە رۆح و جۆش و خرۆشی گەنجییەوە هەر ئەرکێکی شۆڕشگێڕی دەکەوتە ئەستۆی  بەسەرکەوتویی پێکی دەهێنا وەکو نمونەیەکی فیداکاری و هەڤاڵێتی بوو لە نێو هەڤاڵانی. شەهید بوونی ناوەختی هەڤاڵ حەمزە، زامێکی لە دڵی هەڤاڵانی ساز کرد، ئێمە وەکو رێ­هەڤاڵی تێکۆشانی ئەو سۆز و بەڵێنی خۆمان بە هەموو شەهیدان دوپات دەکەینە کە هەتا دوایین هەناسەمان درێژەپێدەری رێگای شەهیدان بین و هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی وڵاتمان و تۆڵەی شەهیدانمان تێکۆشان بکەین.

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی

٤/٢/٢٠٢١

راگەیاندنی YRK