بە بۆنەی کۆچی دوایی چنوور غەریب، هاوژینی هەڤاڵی شەهیدمان (کەمال پێنجوێنی) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کەمال و چنوور غەریب و منداڵەکانی دەکەین.
چنوور غەریب هاوشانی شەهید کەمال لەگەشەدان و پەرەپێدانی تێکۆشانی ئازادیخوازی لەباشووری کوردستان خاوەن ڕۆڵ بوو و بۆ دەستەبەر کردنی ژیانێکی ئاسوودە و بەختەوەر و چارەسەری گرفتەکانی ژنان ناو هەوڵ و کۆششی مەزندا بوو و شوێنپەنجەی خەباتی بەرچاوەو هەنگاوی گرنگی لەهۆشیاری نەتەوەیی هەڵنا و خاوەندارێتی لەدەسکەوتی ئازادیخوازی لەسەرجەم بەشەکانی کوردستان بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
ئەوەی جێگای خەمباری و دڵگرانیمانە، چنوور غەریب لەبەر زهنیەتی چەقبەستووی عەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستەمی دەسەڵاتداری نەگەهێشتە لووتکەی ئازادی و بووە قوربانی ئەو زهنیەتە کە رۆژانە لەباشووری کوردستان رووداوی دڵتەزێن و خەمباری لێدەکەوێتەوە و بەردەوام هەڕەشەیەکی جیددیە لەسەر ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیک.
لەکۆتاییدا جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری چنوور غەریب و منداڵەکانی دەکەین و خۆمان بە هاوخەمی ئێش و ئازارەکانیان دەزانین.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک
١٤\١٢\٢٠٢٠