فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:

لەو ماوەی دوایی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جمۆجوڵی داگیرکەری سەربازی ئێران زۆر بووە، هەروەها بەردەوام لە ناو هەوڵدان دایە کە رێگا لە بەر شەڕ و ئاڵۆزی دەکاتەوە و زەرەر بە هێزەکانمان بدەن. بە تایبەت لە گەڵ هێزی سوپا، جاش و بەکرێگیراو و کونتراگەریلای هەرێمی بە کار دێنن و بەم شێوەیە دەیانهەوێت بەگەنە ئەنجام. رژیمی ئێران بە جمۆجوڵی خۆی دەیهەوێ ئارامی هەرێمەکە تێک ببات و بە گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شوێنێ کە جێگا و واری گەریلاکانی ئازدی کوردستانە، ملیتاریزە بکات. بە زۆرتر کردنی جمۆجوڵی سەربازی و هێرشی داگیرکەری، دانانی بۆسە، بەجێ کردنی مین، فڕۆکەی سیخۆڕی و ئیستخبارات گرتن لە رێگای گروپە کونتراکانەوە دەیانهەوێت زەربە لە هێزەکانمان بدەن، لەم ماوەی دواییدا لە هەرێمەکەدا لە بەرانبەر هێزەکانمان گەلێک هەوڵدانی بەم شێوەیە پێک هاتووە و گەێک تێکهەڵچوون رووی داوە. هەری دوایی لە رێکەوتی ٣٠ی سەپتامبر لە هەرێمی شاهۆ گوندی تیلەکۆی سەر بە شآری کامیاران، کاتێک کە یەکینەیەکی ئێمە لە سەر ئەنجامی ئەرکی خۆی رێکخستنی بوون، دوژمن لە سەر رێگایان کەمین دادەنێ، لەوێ شەڕ و تێکهەڵچوون ساز دەبێت، لەو تێکهەڵچوونەدا هەڤاڵێکمان بە قارەمانی شەڕ دەکات و شەهید دەبێت؛ لە لە سەر کوژراو و برینداری دوژمن­دا ئاگاداریەکی روون لە بەر دەست نیە. بە دوای ئەو تێکهەڵچوونە­دا هەتا رۆژێکی دواتر دوژمن هەرێمەکە بۆردوومان دەکات.

لە سەر هەڤاڵی شەهید:

لەو دەرگیریەدا هەڤاڵ رۆژیار ئارام بە ئازایەتی شەڕ دەکات و دەگاتە پلەی بەرزی شەهادەت.  شەهید رۆژیار ئارام هەر لەسەرەتای جەوانی، زۆڵم و دەسەڵاتداری دوژمن دەناسێ و دەکەوێتە ناو لێگەڕین. لە بەر ئەوەی داگیرکاری رژیمی ئێران بە هیچ شێوازێک ماف و ئازدی گەلی کورد ناناسێت.. بە تایبەتی بە گەشەسەندنی تێکۆشانی ئاپۆیی لە رۆژهەڵات و گشتی کوردستاندا لە سەرر هەڤاڵ رۆژیار کاریگەری دانا و هەوڵدانی بۆ ناسینی بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دا، لە سەر ئەم بنەمایە هەڤاڵ رۆژیار بۆ گەیندنی گەلەکە بە ئازادی لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ریزی گەریلای ئازادی کوردستان دەبێت، سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی گەنج بوو بە جۆش و خرۆشەوە بەشدار دەبوو و زوو پێشکەوێ. هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەکی کە دەکەوێتە سەر شانی بە رێک و پێکی پێک دێنێت، لە ناو ژیاندا بە رووخۆەشی و دڵنزمی خۆی دەبێتە خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵانی.

ئێمە وەکو رێ هەڤاڵی شەهید رۆژیار سەرەتا سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید رۆژیار و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و گەلی واڵاتپارێزمان ئەکەین، بەڵێن و سۆزمان تۆڵەی خوێنی شەهیدانمانە و بەردەوامی رێگای شەهیدان بۆ گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان واتا نیشتمانێکی ئازاد، لەم رێگەیەدا هەتا دوا هەناسە بە بێ­وچان تێکۆشان ئەکەین.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان(YRK)

٦/١٠/٢٠٢٠