بە پێی زانیارییەکانی وەدەستخراو لە رێکەوتی ٢٥ خەرمانانی ئەمساڵ لە هەرێمی ناوبەینی مەهاباد و سەردەشت لە نزیک ئاوایی چوارگا هێندێ رووداو قەوماون کە لەسەر چۆنێتی و دەرئەنجامەکانی ئەو رووداوانە زانیاری ڕاست و جێگای متمانە بەدەستەوەنین. جێگای ئاماژیە کە لە کاتی ئەو ڕووداوەوە هەتا ئێستا، ئاگاداریمان لە تیمێکی هەڤاڵانمان نییە و سەرەڕای هەموو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان، بابەتەکە بە ناشەفافی ماوەتەوە. هەروەها دەبێ ئاماژە بکەین کە لە هەمان رێکەوتەوە دوو کەسی مەدەنی خەڵکی ئەو ناوچەیەش بێسەروشوێنن و زانیاریان لەسەر نییە. تەنانەت دیار نییە کە ئەو دوو ڕووداوە پێوەندیان بە یەکەوە هەیە یا نا. ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لەسەرئەو بابەتانە و بە مەرجی وەدەستخستنی هەرجۆری هەواڵی نوێ سەبارەت بەو رووداوانە گەلەکەمان ئاگادار دەکەیەنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دامودەزگاکانی سەربە رژێمی داگیرکەری ئێران لەو هەرێمە، لەو چوارچێوەیەدا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبەن و بەردەوام مژارەکان شلوێتر، ناڕوونتر و چەواشە دەکەن. هەوڵدانیان ئەوەیە کە لەو نێوەندەدا ئامانجە قێزوەنەکانیان بپێکن. لەبەر ئەوەش پێویست دەکا گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو جۆرە کردارانە وشیار بێت و هەتا بە شێوازێکی رەسمی لە لایەن پارتیمانەوە بابەتەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە بە هێچ شێوازێک متمانە بە دەزگا و سەرچاوەکانی شەڕێ تایبەت نەکەن.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک
٥ .١٠ . ٢٠٢٠