نەواڵ ژیان
چەنــد ڕۆژێک پێش لــە بەڕێوەچوونــی شەشەمین کۆنگــرەی پەژاک ئێمــە وەك ســتاڤێك گەیشــتینە لای گەریلاکانــی ئــازادی کوردســتان، گەریلاکان بــە ڕوویەكــی خــۆش و لێوانلێو لــە هەستی خۆشەویستی پێشــوازییان لێ کردین. ئامادەکاریەکانــی کۆنگــرە بــەرەو تەواوبــوون دەچــوون، هەمــووان زۆر بــە جــۆش و خــرۆش بــوون، بــە شــەو و ڕۆژ ســەرقاڵی کاروخەباتی ئامادەکردنی شوێنی کۆنگرە بــوون. هۆڵــی بەســتنی کۆنگرەکەیــان بــە جوانتریــن شــێوە ڕازاندبوویــەوە، لــە ســەرەتای بینینــی هۆڵەکــەدا ڕەنــگاو ڕەنگــی و جوانیەکانی هونەری دەستی گەریلا لە نــاو هۆڵەکەدا ســەرنجمی ڕاکێشــا. وێنــەی شــەهیدانیان هەڵواســیبوو، لەهەمــان کاتــدا وێنــەی رێبەر ئاپۆ و شــەهید عگید توشپا لــەلای ڕاســت و چەپــی دیوانــی کۆنگــرە ( لیژنەی بەڕێوەبەری کۆنگــرە) هەڵواسرابووو. ئاڵاکانــی کــەژار، پەژاک، کۆدار ساڵۆنی کۆنگرەکەیان جوانتر رازاندبوویەوە. زۆر دروشــمی جۆراوجۆریــان نووســیبوو، بــەڵام ئــەوەی کــە بــۆ مــن ســەرنج ڕاکێشــتر بــوو، درووشمی؛ ( جوانتریــن ژن، ژنێکــە کــە بــە ئــازادی دەژیــت) بوو. بەم شێوەیە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پەژاک لە رێکەوتی ١٠ و ١١ مارسی ٢٠٢٠، بەرامبەر لەگەڵ ٢٠ و ٢١ رەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی بە دروشمی “بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران” لە ماوەی دوو رۆژدا و بە بەشداری ئەندامانی کۆنگرە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بە بەشداربوونی ئەندامانی سەرجەم گۆڕەپانەکانــی کار و خەباتی پەژاک، کۆنگــرە بەڕێوەچوو. ســەرەتای کۆنگــرە بــە خولەکێــک رێزگرتــن بــۆ یــادی پاکــی شــەهیدان دەســتیپێکرد، دوابــەدوای ئــەوە، ئەو بابەتانەی کــە لە کۆنگــرەدا گفتوگۆیــان لەســەر دەکــرێ دیــاری کــران کــە بریتی بــوون لە؛( نرخاندنــی رەوشــی سیاســی، رەوشــی کومەڵایەتی بــە شــێوەیەکی گشــتی، کار و خەباتــی سێ ســاڵ، بەرنامــە و پلانســازی پەژاک، بڕیــار و هەڵبــژاردن). ئەندامــان و بەشــداربوان لــە هەڵســەنگاندن و گفتوگۆکانیانــدا ئاماژەیــان بــەوە کــرد کــە بەســتنی کۆنگرەکەیــان لــە هەلومەرجێکــی بــەم شــێوەیە کــە لەناوچەکــە تێپــەڕ دەبێت ســەرکەوتنێکی زۆر گەورەیــە و هەنگاوێکــی بەنرخــە، ســەبارەت بــە کێشــەکانی کومەڵگا زۆرتریــن گفتوگــۆ و هەڵســەنگاندن کــرا. گفتوگــۆ لەبــارەی دۆزینــەوەی ڕێگەچــارەکان بــۆ ئــەو کێشــانە کرا کــە بەرۆکــی گەلی رۆژهەڵاتــی کوردســتان و ئێرانــی گرتــووە، ئــەوان لــە نــاو هەڵســەنگاندنەکانیاندا ئاماژەیــان بــەوە کــرد کــە کێشــە کۆمەڵایەتیـیـەکان لــەم ســاڵانەی دوایــیدا لــە کۆمەڵــگای ئێرانــدا زیاتــر بــووە، ئــەو چینــەی کــە لــە ناوەنــدی ئــەم کێشــە و قەیرانانــەدا ماوەتــەوە ژنــان و گەنجانن، کێشــەی وەك خۆکــوژی، خۆســووتاندن، هاوســەرگیری بــەزۆری و لــە تەمەنــی بچووکــدا، کوشــتنی ناموســی، حیجابــی زۆرە ملێ، تووش بوون بــە مــاددە هۆشــبەر، تەڵاق و رووسپێتی و دەیــان کێشــەی تــر…. . لە کەناری ئەوەدا لە بەرامبەردا هێشتاش زهنییەتی پاوانخواز، ناوەندگەرا و رەگەزپەرەست کە لە پێکهاتەی دەوڵەت- نەتەوەدا وەک کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمی جیهانی بە سیستەم بووە، پێداگرە لەسەر مانەوەی. ئەو سیستەمە بە مەبەستی پتەوکردنی پێگەی خۆی، هێرشی هەمەلایەنە و پلانداڕێژراو بە ئامانجی تواندنەوە و لەناوبردنی فیزیکی و فەرهەنگی جیاوازی گەلی هەرێمەکە بەڕێوە دەبات. دۆخی قەیراناوی هەرێمەکە بە روونی ئەو بابەتە نیشان دەدات. لە بەربەرەکانێ لە تەک ئەو دۆخەدا، بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا، فەرهەنگی بەرخۆدانی پێگەیشتوو و رێکخستنی، ئاشکرا بووە و لە ناو گەلانی هەرێمەکە لە گەشەسەندن دایە.
هێزە هەژموونگەرا جیهانییەکان سیاست و پرۆژەکانیان لە سەر بنەما و فەلسفەی نیولیبڕاڵیسم دادەڕێژن و بۆ وەدەستخستنی بەرژەوەندی زیاتر بەردەوام لە ململانێدان. بۆیەش هەبوونی هیچ هێزێکی دیکە لە هەرێمەکەدا قەبووڵ ناکەن. سیستەمی داگیرکاری و کۆلۆنیالیستی ئەوروپایی خاوەن بنەمای دەوڵەت-نەتەوە کارامەیی خۆی لە دەست داوە و بەرەو داڕمان دەچێت. هێزە هەرێمییەکان بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان سەردانی هەر رێکار و کردارێک دەکەن. بە واتایەکی دیکە سیستەمی جیهانی بە مەبەستی مانەوە و بەردەوامی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە مەیدانی ململانێ و بەستێنی شەڕە نوێنەرایەتی و ڕاستەوخۆیەکان.
سیســتەمی ئێــران هەمیشــە هەوڵــی داوە، بــۆ درێژکردنــەوەی تەمەنــی دەســەڵاتی خــۆی ژنــان وەك ئامرازێک بەکاربهێنێــت و هەمــوو سیاســەتە چەپەڵەکانــی خــۆی لەبەرامبــەر ژنــان بەکاردەهێنێــت، چونکــە دەزانێــت ژنــان هێــزی ئاوەدانکردنــەوە و بگــۆڕی (داینەمۆ) کۆمەڵــگان و ئەگــەر کێشــەی ژنــان چارەســەر بێــت، کێشــەی هەمــوو کۆمەڵــگاش چارەســەر دەبێــت، لەنــاو ڕژێمــی داگیرکەری ئێرانــدا هەمیشــە بــە شــێوازی جۆراوجــۆر ڕێگــری کــراوە کــە ژن لــە کارو خەباتــی سیاســی و کۆمەڵایەتیــدا جێگــە بگرێــت و چــالاك و خــاوەن ئیرادە بێــت، لەهەمــان کاتــدا هیــچ کاتێــك بــۆ ڕەنجــی ژن نرخــی دانەنــاوە. ئــەم ڕاســتییە هەمیشــە لــە سیاســەتی ئێرانــدا دەبینیــن. ئێران دەیەوێــت ڕۆڵــی ژن لەنــاو کۆمەڵــگادا بــێ ڕەنــگ و مارژینــاڵ بــکات، دەیەوێــت وا نیشــان بــدات کــە ڕۆڵــی هــەرە گرنگــی ژن کاری ماڵــەوە و منــداڵ دروســتکردن و خزمەتکردنــی پیــاوە، ئەمــە ڕاســتی حکومەتــی ئێرانــە. بێگومــان هــۆکاری ئــەم قەیرانانــە لــە کۆمەڵــگای کوردیــدا لــە ڕۆژهەڵاتــی کوردســتان، سیاســەت و شــەڕی تایبەتــی ئیرانــە بــۆ بــێ هێــز کردنــی گەلــی کــورد بەتایبــەت گەنجانــی کــورد و بــێ هێزکردنــی خواســتی تێکۆشــان و ئازادیخوازیــان. هەتاکــوو دەوڵەتــی ئێــران مافــی هەمــوو گــەل، ڕەنــگ و لایەنێــك بــە فەرمــی نەناســێت، ڕۆژ بــە ڕۆژ ئــەم کێشــانە قووڵـتـر دەبــن، گرنــگ ئەوەیــە کــە گەلانی ئیرانی بەهیــچ شــێوەیەك لەبەرامبــەر ئــەم سیاســەتە چەپەڵانــە خۆیــان بــە دەســتەوە نــەدەن و هەمــوو بەیەکــەوە و بــە هەمــوو هێــزی خۆیانــەوە دەنگــی خۆیــان بەرامبــەر بــە زوڵــم و نایەکســانی بــەرز بکەنــەوە و بــۆ ئــازادی ڕاســتەقینە تــا ســەرکەوتن تێکۆشــان بکــەن. پەژاک تیکۆشــانێکی بــێ کۆتــا لەبەرامبــەر هەمــوو ئــەم سیاســەتانە دەکات. پەژاک نــە تەنیــا پارتێکە بۆ گەلی کــورد لــە ڕۆژهەڵاتــی کوردســتان بەڵکــوو، پارتێکی پێشەنگ و نوێخواز بــۆ هەمــوو گەلانی ڕۆژهەڵاتــی کوردســتان و ئێــران بە بــێ جیــاوازی نەتــەوە، ئایــن و مەزهــەبە. لە کۆنگرەدا ئاماژە بەوە درا کــە پەژاک ئامــادەیە لەگــەڵ گەلانی تــر، لایــەن و بەرەکانی تــری ناو ئێران کە لە دژی داگیرکەری رژێم، لــە ڕۆژهەڵاتــی کوردســتان و ئێران ناو تێکۆشاندان، پەیوەنــدی درووســت بکــەن و یەکگرتنی نێو ریزەکانیان پتەوتر بکەن و لــە پێنــاو بەدەســتهێنانی ئــازادی ژنــان و ئــازادی کۆمەڵــگا تێکۆشانی هاوبەش تۆختر بکەن.
لە کۆنگرەی شەشەمی پەژاکدا، ئامانجی سەرەکی پەژاک واتە شۆڕشی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران، جەخت و پێداگری لەسەر کرایەوە. پەژاک لە پێناو بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک، ستراتژی خۆی لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی، گەشەپێدانی سیاسەتی دیمۆکراتیک، بەرەوپێشبردنی یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی و یەکگرتوویی دیموکراتیک لەگەڵ گەلانی ئێران دادەڕێژێ.
مــن هیواێکــم هەیــە، چونکــە لــە بریارەکەیانــدا لــە یەکێــك لــە خاڵەکانــدا ئاماژەیــان بــە هەمــان بابــەت کــردووە و هەوڵــدان بــۆ پێشــەنگایەتی یەکڕیزی کومەڵگای ڕۆژهەڵاتــی کوردســتان و ئێــران دەدەن.
جۆش و خرۆشی کۆنگرەکە بــە داڕشتنی پلانی ئیستراتیژی و تاکتیکی سەردەم و وەرگرتنــی بڕیــار کۆتــایی پێهــات کــە گەلێک بڕیاری بە پێز و مێژوویی سەبارەت بە ڕەوشــی رێبەر ئاپۆ، ســەبارەت بــە مافــی ژنــان، بەرگــری ڕەوا، زیندانیانــی سیاســی، کۆمەڵگایەکــی دیموکراتیــك، ڕێکخســتن کــردن، یەکســانی و … هتــد وەرگیران. لەهەمــان کاتــدا هەڵبژاردنــی هاوسەرۆکایەتی و ئەندامانی مجلس بەڕێوەچــوو کــە ١٤ ئەندام مەجلیس و ٢ هاوسەرۆک هەڵبژێــردران و بــە دروشــمی (بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران) کۆنگرە کۆتایی پێهات.
لە کۆتاییدا پەژاک بەڵێنی تێکۆشانی دووپات کردەوە کە بە پێداگرییەوە لەسەر بنەمای چارەسەری دیمۆکراتیک و یەکێتی گەلانی ئێران بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی دەدا و بڕوامەندانە هەنگاو دەنێتە ئەو رێگایەوە. بە وەلانانی کەموکووڕی و لاوازییەکانی لە چۆنێتی تێکۆشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێویست دەبینێ کە بە رۆحی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و بە هەموو ورە و هێزی رێکخستنی لە گۆڕەپانەکانی خەبات و چالاکیدا ئامادە بێت و گەیشتن بە سەرکەوتن تاکانە ئامانجی بێ.
پەژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی لە رێبەری گەلی کورد رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی سەربەرزی رێگای ئازادی، گەلی کورد و گەلانی ئێران، ژنان، گەنجان، زیندانیانی سیاسی، بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ئازادیخوازان و حەقیقەتخوازان پیرۆز کرد. هەروەها داواکارە لە هەر تاکێکی کۆمەڵگا و هێز و لایەنە دیمۆکراتیکەکان کە بۆ بنبڕکردنی هەرچەشنە داگیرکاری و ستەمکاری و فاشیزم و پاوەنخوازی لە بەرەی دیمۆکراتیکدا جێگە بگرن؛ لە ژێر چەتری رێکخستنێکی تۆکمە و سەربەخۆ، بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانە بەشداری تێکۆشانی هاوبەش ببن.
سەرچاوە: ئاڵترناتیو شمارەی ٨٥