لە رێکەوتی٢٥/٦/٢٠٢٠ كاتژمێر پێنجی پاش نیوهڕۆ لە سەیرانگای “کونەماسی” سەر بە هەرێمی شارباژێر، گرووپێک له هەڤاڵانمان کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لە ناو سیارەیەکدا دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، لە ئەنجامی ئهو هێرشهدا کۆمەڵێک هاووڵاتی باشووری کوردستان کە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زهرهر و زیانێكی زۆر به ماڵ و سامانی خەڵک گهیشتووه. ههروهها بە هۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە هەڤاڵێکمان گهیشته پلەی بەرزی شەهادەت و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون. وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هیوای شهفای عاجیل بۆ بڕینداران دهخوازین و لە داهاتوویێكی نزیكدا، زانیاری وردتر سەبارەت به چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٢٦/٦/٢٠٢٠