سەفەرێکی بێ ماڵئاوایی لە دۆستان، بە داخێکی زۆرەوە مالاوایی کاک مستەفا حەسەن گەورە لەم کات و ساتەدا داخێکی گرانی خستە دڵمان و بە پەرۆشی کردین.

کاک مستەفا مرۆڤێکی شۆڕشگێر و تێکۆشەر و ماندونەناس، بەشێکی زۆری لە ژیانی خۆی تەرخان بە تێکۆشانی ئازادی و رزگاری نەتەوە و نیشتمانی کرد.

بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ هاوژین و منداڵەکانی و بنەماڵە سەربەرزەکەی کاک مستەفا رادەگەیەنین و هاوکات سەرەخۆشی لە هەمو تێکۆشەر و شۆڕشگێڕێکی کورد دەکەین بۆ لە دەست دانی کاک مستەفا. هیوادارین نمونەی کاک مستەفا زۆر و رێگای پڕ رێبوار بێت.

 

هاوسەرۆکایەتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

۸\۵\۲۰۲۰