ناکۆکی نێوان کارگەر و کارفه‌رما مێژوویێکی کۆنی هه‌یه که به په‌ره‌سه‌ندنی مالکییه‌ت به‌سه‌ر که‌ره‌سته‌کانی کار ئه‌م که‌له‌به‌ر قوڵتر بوویه‌وه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می پیشه‌سازی و نامۆبوونی مرۆڤ به ده‌ست ره‌نجه‌کانی خۆی زۆرتر هه‌ست به‌م ناکۆکیه ده‌کرێت. یه‌کی گوڵان له سێبه‌ری تێکۆشانی کارگەری بوویه هه‌وێنی تێکوشان دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و هه‌وڵدان بو باشترکردنی دۆخی کار و ره‌وشی کرێکاران. گۆڕانکاری له شێوازی به‌رهه‌م هێنان و پێشکه‌وتنه‌کان له بواری تێکنولۆژی، تێکۆشانی کارگەری خستووه‌ته نێو ره‌وشێکی نوێوه، نئولیبرالیسم په‌یوه‌ندی کلاسیکی کارگەر و کارفه‌رمای هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به رێگای تێکنۆلوژیا شوێنی کار گۆڕدراوه و ناکرێت باس له پێکهاته‌یێکی مه‌زنی کارگەران له یه‌ک شوێن بکرێت. ئه‌و گۆڕانکاریانه تێکۆشانی کرێکاریشی خستووه‌ته نێو قۆناخێکی نوێوه. هەروەها ناکرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی زۆرترکردنی مووچه و باشترکردنی دۆخی کار باس له تێکۆشانی کارگەری بکرێت، له سیسته‌می نئولیبراڵدا که له هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا خۆی ته‌نیوه‌ته‌وه، یه‌کی گوڵان خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌وێت له تێکۆشان دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که له چوارچێوه‌ی ئابووری ده‌رکه‌وتووه و بووه‌ته شێوازی ژیان و په‌ره‌ی به مه‌سره‌فگه‌رایی داوه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر خراب کردنی ژینگه و په‌یوه‌ندیه کومه‌ڵایه‌تییه‌کان داناوه.
ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌مێکدا یه‌کی گوڵان رۆژی جیهانی کارگەران وه بیر دێنینه‌وه که مرۆڤایه‌تی به هۆی پەتای کرۆناوه که به‌رهه‌مێکی ئه‌م سیسته‌مه‌یه زۆرتر هه‌ست به گووشار ده‌کات، به‌تایبه‌ت چینی کارگەر هه‌ر وه‌ها ناکارامه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌دای له باشترکردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا. تێکوشانی کارگەری که له چوارچێوه‌ی تێکوشانی سهندیکالیسمدا خۆی پێناسه ده‌کرد، له به‌رامبه‌ر ئابووری نئولیبرالیسمدا ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی تێکوشان دژی سه‌رمایه‌داری بێت. پێناسه‌کردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وه‌کوو سیسته‌می ده‌سه‌ڵات(سەردەستی) و پێشخستنی تێکۆشانێکی چه‌ندلایه‌نه و ده‌رکه‌وتن له بازنه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و شکاندنی په‌یوه‌ندی کارگەر- کارفه‌رمایه که ده‌توانێت تێکۆشان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رێت.
یه‌کی گوڵانی ٢٠٠٨ بۆ تێکوشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات و ئێران وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی یادی شه‌هیدانی چاپه‌مه‌نی هه‌ڤاڵان؛ رامان جاوید، ئارمانج مه‌ریوان، وه‌دات ئامه‌د، هێرش مه‌هاباد، فرات چه‌لێ، ئارگه‌ش کاردۆ که له هێرشێکی هه‌واییدا بوونه قوربانی هاوپه‌یمانی ئێران، تورکیه و ئامریکا، سێ وڵاتی دژبه‌ر که بۆ له‌ناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد یه‌کیان گرتبوو. به هێرش بو سه‌ر ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی، ئه‌و هێزانه هێرشیان کرده سه‌ر پارادایمی ته‌ڤگه‌ری ئازادی که له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ژینگه و دیمۆکراسی گه‌لان و ئازادی ژن دامه‌زراوه و وه‌کوو دژبه‌ری خۆیان پێناسه‌ی ده‌که‌ن. له که‌سایه‌تی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا تیکۆشانی کرێکاران به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن دەبەین ودەگەینە لووتکەی ئازادی.
له‌م رۆژه‌دا له که‌سایه‌تی هه‌ڤاڵانی شه‌هید، یادی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی وه‌بیر دێنینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به ئاواتی ئه‌و شه‌هیدانه و کۆمه‌ڵگایەکی ئازاد و دادپه‌روه‌ر درێژه به تێکۆشان بده‌ین.
مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٣٠ / ٤ / ٢٠٢٠