سزای لەسێدارەدان بەگشتی و بە تایبەت لەسێدارەدانی موستەفا سەلیمی هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، کە لە رۆژی ٢٢ی خاکەلێوە، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە جێبەجێ کرا بە توندی شەرمەزار دەکەین. هاوکات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و دۆستانی دەکەین. هاووڵاتی موستەفا سەلیمی بە هەر هۆکارێک لە زیندانی رژێمی ئیسلامیدا بووبێت، لەسێدارەدانی جارێکیتر رووی نامرۆڤانە و دژە کوردی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران نیشان دەدات. رژێمی ئیسلامی ئێران بۆ خۆی سەرچاوەی تاوانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییە. هاوکات رژێمێکی داگیرکەرە بەسەر کوردستانەوە.
لە کۆتاییدا جارێکی تر وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی سێدارەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران  سوپاسی هەستیاری و کاردانەوەی گەلەکەمان بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە لە بەرامبەر داگیرکەر و سیاسەتی داگیرکاریدا لە خۆیان نیشاندا.

مەجلێسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک
١٢/٠٤/٢٠٢٠