ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بۆ ئێران ساڵێکی پڕ لە هەورازونەشێو بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران کە چڵ ساڵ له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تیپه‌ڕ ده‌بێت، بەردەوام هەوڵ دەدات كه ده‌یه‌ی پێنجه‌مینی ده‌سه‌ڵاتی وەکوو دەیەی سه‌قامگیر بوونی بنگەکانی ناوزەد بکات و وەها نیشان بدات کە توانیویەتی لە ژێر رێنوێنیەکانی جیهان بینی وەلایەتی فەقێ ئەزموونێکی سەرکەوتوانە لە رێوەبەری ئۆلیگاریشی دینی پیشانی جیهانی دەرەوە بدات. لەم چوار دەیەی دواییدا، هەموو کەمووکورتیەکانی لە دەرەوەی خۆی سه‌یركردووه و بە کەڵک وەرگرتن لە تێۆری پیلان گێڕان، خۆی لەبن بەرپرسیاری ئەو کەموو كورتیانە كه لە بواری گەشەی سیاسی و پێشخستنی دیمۆکراسی هاتوونەتە پێشەوە ده‌ربێنی، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر لەسەر بنەمای ئۆمەتی ئیسلامی، زیاتر خاوەن روانگەی مەزهەبی بوو تا نەتەوەیی و بە واتایێکی دیکە ئیسلامی ئێرانی؛ بەڵام ئێستا زیاتر له‌ڕابردوو نزیک بە روانگەی ئێرانی ئیسلامیە کە لە سەردەمی ئەحمەدی نژاد بە ناوی “مەکتەبی ئێرانی” دەستیپێکرد و کەسانی وەکوو “ئێسفەندیار رەحیم مەشایی” سەرپهرشتی ئەو پرۆژەیەیان دەکرد. ئه‌م مه‌كته‌به كه ریشه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “بزاڤی شعووبیه” و ئانتی سیمیتیسسم، له هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و هه‌ڵاتن له كاریگه‌ری گه‌مارۆكان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له جوگرافیای كه‌لتووری ئێرانی كۆن دایه، هه‌روه‌ها له هه‌وڵی پێكه‌وه‌نانی رێكخستنێكی پاراستنی_ جه‌ماوه‌ری له ئاست ناوچه‌كه دایه له پێناوه ئاماده‌كاری بۆ دژكرده‌وه‌ی خێرا له به‌رامبه‌ر ته‌كنۆلۆژیای به‌هێز و پێشكه‌وتووی رۆژئاوا له ره‌هه‌ندی نیزامی‌دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەردەوام هەوڵی داوە کۆمەڵگا بكات به دووبه‌شی خۆمانی و بێگانه(خودی و غیرخودی)، ئەوانەی کە لە چوارچێوەی سیستەمدا دەسووڕێنەوە و له‌ناو بەسیج و سوپادا بەرێکخستن کراون، وەکوو خودی ناوزەدی کردوون و ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە هەوڵی داوە له‌دەرەوەی دەسەڵات و لە چوارچێوەی رێكخراوه مەدەنیەکان سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، وه‌كوو بێگانه ناویان لێده‌به‌ن و پێناسه‌یان ده‌كه‌ن و هاوكات هه‌وڵده‌درێ به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه. له سه‌ره‌تاكانی ساڵی پار، لافاوێكی گه‌وره روویدا كه زۆرێك له پارێزگاكانی گرته‌وه. له پارێزگای گوڵستان بگره هه‌تاكوو لۆرستان و ئیلام و خوزستان و… كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی ناكارامه بوونی شێوازی رێوه‌به‌ری، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانی خزمەتگوزارییێكی باش پێشكه‌ش به گه‌ل بكات، به‌ڵكوو زۆر ئاسته‌نگی و له‌مپه‌ری نایه‌وه له به‌رده‌رم هاوكاری و به هاناوه چوونی گه‌ل بۆ یه‌كتری. لە ماوەی ئەم چڵ ساڵەی دەسەڵاتداری خۆیدا، بەردەوام هەوڵیداوە دەرفەتە ئابووری و ئێکۆلۆژیكیهکان لە بەرژه‌وەندی سیستەم بەکاربێنێ. له قۆناخی بونیادنانه‌وه به هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئێران، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی هاشمی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كه‌مووكورتیه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه زیانه‌كان، ده‌ستیدایه په‌ره‌پێدانی بواری كشتوكاڵی و له چوارچێوی غه‌زای ئاوه‌دانی و بونیادناوه ”جهاد سازندگی” بێ سەرووبەر سەرچاوە ئاویەکان بەکار هێندران. به‌بێ لە بەرچاو گرتنی لێكهوتهكان، به‌شێوازێكی به‌ربڵاو و بێ به‌رنامه، سامانە سروشتیەکان به‌كارهێندران. نموونەی ئه‌مه‌ش؛ سڕینەوەی دارستانەکانی باکوور و درووست کردنی رێگاوبان و ویلاکان بوو. هەروەها ئەوبەنداوانەی کە لەسەر رووبارەکان بەستران، ئێکۆسیستەمی جۆگرافیای ئێرانی تووشی ئاڵۆزییێکی گەورە کردووە کە هه‌نووكه شاهیدی به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ین بۆ وێنه؛ وشک بوونی دەریاچەی ورمێ و خۆڵ بارین لە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران و هەروەها روودانی ئه‌و لافاوانە کە سەرەتای ساڵی پار رویان دا. دەبێ بزانین کە یەک لە هۆکارهكانی زیان لێکەوتوویی لە ڕادەبەدهری ئەو رووداوە سروشتیانە، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیەتی ئەندازیاری و نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له درووست کردنی جادەوبان و بەنداوەکان. زۆرێک لەو بەنداوانە بوونە هۆکاری لادانی چەمەکان لە رێڕەوەی بنگەیی و ئاسایی خۆیان. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاستێک لە رێکخستنی کۆمەڵگا دەترسێ کە لە سەردەمە هەستیارەکانیشدا کە پێویست بە هاوکاری بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا هەیە، بەرگری له‌وه دەکات و هەوڵیداوە بیانخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە بۆ ئەم یەکەش سوپا ده‌خاته دەورەوە و تەنانەت بۆ پێشگێری لەو یەکە، حه‌شدی شەعبی کە رێکخراوێکی دەرەکی سه‌ربه‌خۆیه‌تی هێنایه ناو وڵاته‌وه.
لە سەرەتاکانی پاییزی ساڵی رابردوو، دوای هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بۆ سەرێکانی و رۆژهەڵاتی چەمی فۆرات، گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشکاریە ڕژانە سەر شەقام. هاوکات زۆرێک لە کەسایەتی رووناک‌بیر، نووسەر، هونه‌رمه‌ند و چالاکانی مەدەنی دژی ئەم داگیرکەریەی دەوڵەتی تورکیە هەڵوێستیان نواند و پشتیوانی خۆیان لە رۆژئاوا نیشان دا. ئەم هەڵوێستە لە ڕاستیدا وەرچەرخانێکی مەزن بوو لە شێوازی بەرهەڵستکاری گەلی کورد و گەلانی ئێران. هه‌روه‌ها، كاریگه‌ری هه‌ڵوێست و چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه هژمۆنیك خوازه جیهانیه‌كان له میانه‌ی رووداوه‌كانی سه‌رێكانی و گرێسپی بوو به هۆكاری گۆڕانی روانگه و چاوه‌ڕوانی گه‌ل سه‌باره‌ت به هاوكاری و پشتیوانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له ئێران. واتا جۆره‌یه‌ك له نه‌مانی متمانه به‌ئه‌م هێزانه له رای گشتی كۆمه‌ڵگای ئێران هاته ئاراوه و تا ده‌چێ بیرۆكه و ئیراده‌یه‌كی تۆكمه‌تر بۆ تێكۆشان له به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران پێكدێت كه پشت به‌ستن به هێزی گه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگا و گه‌لان به بنه‌ما ده‌گرێت. ئێستاكه كۆمه‌ڵگای ئێران به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون كه چاوه‌ڕوانی له هیزه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجامگیر نابێ و پێویسته كه هه‌موو پێكه‌وه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماته‌وزه و هێزی گه‌وهه‌ری خۆیان به‌رنگاری رژێم ببنه‌وه و تێكۆشان سه‌ربخه‌ن.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی “به‌رجام” ئابڵۆقه ئابوورییه‌كان له سه‌ر ئێران زۆرتر و چڕتر بوونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ش رژێم هه‌وڵی زۆری دا كه ئه‌م گه‌مارۆیانه نه‌دیتوو بگرێ، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌ركه‌وت كه ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیوه و كاریگه‌ریه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چینی ژێره‌وه و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا زۆرتره. له‌م چل ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی، له‌ژێر دروشمی “عه‌داڵه‌تی عه‌لی” نه‌ته‌نیا سه‌قامگیری له ژیانی كۆمه‌ڵگا پێكنه‌هاتووه، به پێچه‌وانه كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و دوو جه‌مسه‌ری بردووه. كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ردوو باڵی خۆیه‌وه له پێناو سانترالیزمی هزری و سیاسی، هه‌موو ده‌نگه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی سه‌ركووت كرد و رێگای له گه‌شه‌ی دیمۆكراتیك گرت كه بنه‌مای گه‌شه‌ی ئابووریه.
ئه‌گه‌ر پێشتر داخوازییه‌كان زیاتر ره‌نگ و بۆی سیاسیان هه‌بوو و ههوڵدانهكان بۆ ئازادی راده‌ڕبڕین و به واتایێكی دیكه هزریبوون، به‌ڵام ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی دوایی به‌لاواز بوونی دۆخی ئابووری، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ره‌هه‌ندی زیاتری به‌خۆه‌گرتووه و به‌رفه‌راوانتر بوون و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای له‌خۆ گرتووه. چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا كه زۆرترین به‌شی كۆمه‌ڵگای ئێران پێك دێنێ، برسیه و شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، بۆیێ ئیدی له هه‌ردووباڵ تووڕه‌یه و هیوای به هیچیان نه‌ماوه و به‌دروشمی” اصلاح طلب، اصول گرا دیگه تمومه ماجرا” هێڵی خۆیان ده‌سنیشان كرد، شۆڕشی ئه‌مڕۆكه شۆڕشی نانه. ئه‌گه‌ر پێشتر كۆماری ئیسلامی به هێندێ گۆڕانكاری سیاسی ده‌یتوانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و لای خۆی ڕاكێشێت، ئێستا ئیدی ئه‌و ده‌رفه‌ته وه‌كوو به‌رێ نه‌ماوه. له سه‌رهه‌ڵدانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه به بیانووی گرانبوونی به‌نزین ده‌ستیپێكرد، گه‌ل ئیدی بێ ترس هاته مه‌یدانه‌وه. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه خاوه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی جیاواز بوو؛ یه‌كه‌م هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه ژنان، جه‌وانان، خوێندكاران، كرێكاران و ماموستایان و هه‌روه‌ها بێ جیاوازی ئه‌تنیكی هه‌موو گەلانی ئێران به‌شداریان تێدا كرد، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه وه‌كوو پێشتر ته‌نیا له ناوه‌ند قه‌تیس نه‌ما. دووهه‌م: گه‌ل بوێرانه و به شێوازێكی توند و تۆكمه هاته مه‌یدانه‌وه و هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی پێش خۆی تێكدا. سێهه‌م: چاوه‌ڕوانی هێزی ده‌ره‌وه نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی دوایی به وێنه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه سهردهمیانهكان، خاوه‌ن رێبه‌رایه‌تیه‌كی سانترالیزم نه‌بوو و گه‌ل بهڕێوهبهریێكی خۆڕسكانه ره‌وتی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی موڵتڤه كرد.
چواره‌م ئه‌وه بوو كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێكڕا ته‌واوه‌تی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیان ره‌د كرده‌وه. سه‌ره‌هه‌ڵدان و راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م جاره ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه تا ده‌چێ ره‌وتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان خێرایی زیاتر به خۆوه ده‌گرن و مه‌ودای نێوانیان كورتتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه مژارێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، روانگه‌كانی هه‌م له ناوخۆ و هه‌میش ده‌ره‌وه گۆڕا، ئه‌و تابلۆ ئارامه‌ی كه رژێم به‌رده‌وام پیشانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌دا تێك دا. له هه‌مان كاتدا وڵاتانی دژبه‌ری ئێران به‌تایبه‌ت ئا‌مریكا، گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئابڵۆقه ئابووریه‌كان كاریگه‌ری باشیان كردووه و به‌شی ژێره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای هێناوه‌ته به‌رامبه‌ری رژێم. ئه‌م یه‌كه جه‌ساره‌ت و بوێری دا به ئا‌مریكا كه به ڕاشكاوانه‌تر هه‌ڵوێست نیشان بدات. نموونه ی ئه‌مه‌شمان له ئۆپراسیۆن دژی ژنڕاڵ قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی بینی. ئه‌و ناكۆكی و ئاڵۆزییانه‌ی كه دوای هاتنه سه‌ركاری رژێمی داگیرکەری ئێران و سه‌قامگیر بوونی له‌ئارادا بوو، به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كه‌وته نێو قۆناخێكی دیكه‌وه و شێوازی شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆ تێپه‌ڕی قۆناخی راسته‌وخۆ بوو. رژێمی ئێران و ده‌زگای ئیدئۆلوژی كه به تووندی زه‌ربه‌ی خواردبوو، هه‌وڵیدا خۆی له‌سه‌ر پێ ڕاگرێت، بۆیێ په‌نای برده به‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شانۆیه‌كی جه‌ماوه‌ری و ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێکانی شاربه‌شار گه‌ڕاند و به‌شداری كردنی گه‌لی وه‌ك هێمای گرێدراوی گه‌ل به سیسته‌م پێناسه كرد. له هه‌مان كاتدا سوپای پاسدارن كه باڵی له‌شكه‌ری رژێمه و ساڵه‌هایه هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانه ئابوورییه‌كانی به‌ره‌و لای خۆی راكێشاوه، هه‌ستا به تۆڵه كردنه‌وه. ئه‌وه بوو كه چه‌ندین پایه‌گای ئامریكایی له عێراق كرده ئارمانج و له‌و موشكانه كه ئاراسته‌ی ئه‌و بنكانه‌ی كرد دوانیان له فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئۆكرانی كه‌وت و كاره‌ساتێكی مرۆیی لێكهوتهوه. هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا ویستی بیشارێته‌وه، به‌س هێدی هێدی ئاشكرا بوو و ئه‌مه‌ش، ناكارامه بوونی هێزی به‌رگری سوپای بۆ هه‌موان روون كرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه ساڵه‌هایه له ناوه‌وه سه‌ركووتی گه‌ل ده‌كات و سامانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌لووشێ. كۆمه‌ڵگای ئێران و به‌تایبه‌ت خوێندكاران كه له هه‌ر هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دژبه‌ری خۆیان نیشان بده‌ن، ئه‌مجاره‌ش رژانه سه‌ر شه‌قام و وێنه‌كانی قاسم سوله‌یمانیان دڕاند و خستیانه به‌ر پێ، به‌م جۆره هه‌یمه‌نه و شكۆی ئیدئۆلۆژیكی رژێم بۆ جارێكی دیكه كه‌وته به‌ر پرسیارهوە.
رژێم كه به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵیداوه خۆی به‌هێز نیشان بدات و به‌م بۆنه‌شه‌وه له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لان لەساڵی 57 رێ و ڕه‌سم و فستیواڵی جیاوازی به‌ڕێوه ده‌برد، ئه‌مجاره رووبه‌رووی بایكۆتی چین و توێژه جیاوازه‌كان به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان بوویه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی گەلانی ئێران دژی سیسته‌م به بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان و مه‌جلیسی شاره‌زایانی رێبه‌ری گه‌یشته لووتكه، رژێم بۆخۆی رێژه‌ی به‌شداربوونی له سه‌دا 42 راگه‌یاند، ئه‌مه كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداربوونی گه‌له له‌مێژووی هه‌ڵبژاردنه فۆرمالیتهكانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام له ڕاستیدا به پێی سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكان رێژه‌ی به‌شداربوون له‌سه‌دا ٣٠ زۆرتر نه‌بووه. رژێم كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی له ئێران وه‌كوو مه‌دینه‌ی فازله نیشان داوه و هه‌وڵیداوه خۆی وه‌كوو نموونه‌یێكی سه‌ركه‌وتوو له رێوهبهرییێكی ئیسلامی شێعه پێشكه‌ش بكات، ئه‌مڕۆ له زۆر ره‌هه‌نده‌وه گه‌یشتووه‌ته چه‌قبه‌ستوویی. له كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی و رێوهبهرانیدا، بیرۆكه‌ی حكوومه‌تی وه‌لایه‌تی فه‌قێ تووشی نسكۆ و فه‌شل هێنان بووه. ئه‌م روانگه هزریه كه وه‌كوو هێزێكی به‌رهه‌ڵستكار و به‌رخۆدانوان له به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا ئیلهامی وه‌رده‌گرت، له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌ویه بووه هێز و له‌و ده‌رفه‌ته بۆ داڕشتنی هزر و سیسته‌می رێوه‌به‌ری دینی كه دواتر وه‌كوو وه‌لایه‌تی فه‌قێ ده‌ناسرا، كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. سه‌ره‌تا له لایه‌ن فه‌یله‌سوفانی وه‌كوو میرداماد و عه‌لامه مه‌جلیسی و مه‌لا سه‌درا بناغه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی داڕێژراوه. له سه‌رده‌می قاجاڕه‌كاندا، ده‌رفه‌تێك هاته ئاراوه كه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م روانگه و تویژه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌شداری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ته‌جروبه بكه‌ن. له ساڵی 57 ده‌ستی به سهردهستكهوتهكانی شۆڕشی گه‌لاندا گرت و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. رژێمی داگیرکەری ئێران ئه‌مڕۆكه هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی نه‌بوونی ره‌وایی رووبه‌روو بووه‌ته‌وه. چیدی ئه‌و ناوچه ئارامه نیه كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد. له لوبنان و عێراق گه‌لی ئه‌و وڵاتانه دژی هه‌ستانه‌وه‌و باڵوێزخانه‌كانیان ئاگر تێبه‌ردا. هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئاستانه كه وه‌كوو به‌شێك له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا سه‌یر ده‌كرا، به‌لاوه نراوه و له دواهه‌مین چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌ردۆغان و پووتیندا، كورسیه‌كه‌ی رووحانی به‌تاڵ بوو. ئه‌مه به واتای شكستی رژێم هه‌م له‌ناوه‌وه هه‌میش له ده‌ره‌وه دێت.
رژێمی داگیرکەری ئێران بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ئێران، به‌رده‌وام له روانگهیێكی ته‌سكی ئایدیۆلۆژیكیدا سه‌یری ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌یش ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێكی بچووكی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاراستووه. به‌م جۆره رێگای بۆ هه‌رچه‌شنه فرتوفێڵ، درۆ و ریا كردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه‌ش، چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، لایه‌نه دیمۆكراسیخوازهكان، چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز ده‌ستیان له تێكۆشان هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامن له تێكۆشان و به‌رخۆدان. ئه‌م ره‌وته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه رژێم به توندی هه‌ڵوێست نیشان بدات و له‌م پێناوه‌شدا له ساڵی رابردوو بووین به شاهیدی شاڵاوی گرتن و زیندانی كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌تایبه‌ت ژنان و خوێندكاران. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ند، وه‌رزشكار و شاره‌زایان له بواره جیاوازه‌كاندا ناچاربوون وڵات به‌جێ بهێڵن.
هه‌روه‌ها خومه‌ینی ده‌یگوت بۆ پاراستنی وه‌لایه‌تی فه‌قێ هه‌ر كارێك ره‌وایه. ئێستایش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند شانۆی هه‌ڵبژاردن و رێوره‌سمی پیرۆزبایی 22ی رێبه‌ندان كه ته‌نیا دهكەوته به‌رژوه‌ندی رژێم، سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی كۆرۆنا (كۆڤید 19) بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و هه‌روەها له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گرووپێكی نزیك له ده‌سه‌ڵات كه قازانجی ئابووریان هه‌بوو، رێگای هاتوچۆی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین دانه خست. به جۆرێ كه ئه‌مڕۆ ئه‌م نه‌خۆشیه ئێپیدمی بوه‌ته‌وه و هه‌موو ئێرانی گرتووه‌ته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش جۆره‌یه‌ك له قوربانی كردنی گه‌له له پێناو ده‌وڵه‌ت كه وه‌كوو وهدیعهیهكی خودایی سه‌یری ده‌كرێت. رژێم سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی بو بێده‌نگ كردنی كۆمه‌ڵگا به‌كار هێنا، چوون به‌راورد ده‌كرا كه دوای هه‌ڵبژاردنه نمایشیهكه گه‌ل زۆرتر به‌رهه‌ڵستكاری نیشان بده‌ات. كاربه‌ده‌ستانی رژێم به زانیاری هه‌ڵه كۆمه‌ڵگایان چه‌واشه‌كرد، به جورێ كه ئه‌مڕۆ بێ ته‌دبیری رژێم و له ده‌س چوونی باوه‌ڕی نێوان رژێم و گه‌ل، بێ هیوایی و سه‌رلێشێواوی كۆمه‌ڵگای به دوای خۆیدا هێناوه و رۆژ دوای رۆژ ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌سێنێت و قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه. بێ به‌رنامه‌گی رژێم له كۆنترۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌روه‌ها گرفته ئابووریه‌كان ژێرخانی ته‌ندرووستی ئێرانی داڕماندووه. رژێم به گوشاره‌كانی خۆی رێگای له به‌شداری و هاوكاری گه‌ل گرتووه كه له وه‌ها ره‌وشێكدا گه‌وره‌ترین هێزه بو تێپه‌ڕكردنی قهیڕانهكان. لێره‌دا پێویسته بوێری و ماندووبوونی چالاكانی گۆڕه‌پانی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت دوكتور و پهرهستارهكان، هه‌روه‌ها لایه‌نگران و چالاكانی ژینگه پارێز له‌بیر نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر رهوشەكه هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بكات قه‌یرانه‌كانی دوای كۆرۆنا هه‌م له‌بواری كومه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له بواری ئابووری له ئاستێكدا به‌رز ده‌بنه‌وه كه ده‌بێ باس له ئێرانێكی پاش كۆرۆنا بكه‌ین.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای هێڵی سێهه‌م سیاسه‌تی یه‌كساڵه‌ی خۆی داڕشتووه. له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه دیمۆكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد و پێشخستنی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك له ئێران سیاسه‌تی به‌ڕێوه بردووه. بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته نێو بازنه و كایه‌ی ئه‌وهێزانه‌ی كه له‌سه‌ر ناوی پێشخستنی دیمۆكراسی هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌رێمه‌كه ده‌ده‌ن، به پێشخستنی سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بنه‌ما گرتنی به‌رژوه‌ندی و هێزی جه‌وهه‌ری گه‌ل، له‌ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه له‌و قه‌یران و ئاڵۆزییانه هاتوونه‌ته ئاراوه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و بووه به ئاكته‌رێكی كارای گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمه‌كه. له‌م قوناخه‌دا هێزه ئاكتیوهكانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت ژنان و جه‌وانان و چالاكانی بواری ژینگه به كارایی به‌شداری چالاكیهكان بوون. تاكه هێز كۆمه‌ڵگایه و ئازادی و دیمۆكراسی به به‌شداری كارای گه‌ل پێشده‌كه‌وێ، پژاك ئه‌م قۆناخه وه‌كوو قۆناخی تێپه‌ڕبوون له كۆماری ئیسلامی و به‌شداری گه‌ل له داڕشتنی پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و وڵات پێناسه ده‌كات و بۆ گه‌یشتن به‌م ئارمانجه له ئه‌ورووپا زه‌نجیره كۆنفرانسێكی بۆ راوێژی گه‌ل به‌ڕێوه بردووە.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گێژاوێكی مه‌زندا ده‌ژی، ئه‌م هه‌رێمه بووه‌ته گوڕه‌پانی ململانێی زلهێزانی هه‌رێمی و جیهانی و هه‌ریه‌كه هه‌وڵده‌دا له‌م گێژاوه‌دا له‌ئاراسته‌ی به‌رژەوه‌ندیه‌كانی، خۆی هه‌ڵكێشێ. له ره‌وشێكی وه‌هادا، كه هه‌موو هێزه‌كان لاسه‌نگ بوون، ده‌رفه‌تی نوێ بۆ ئه‌و هێزانه ده‌ڕه‌خسێ كه تاكوو ئێستا له په‌راوێزدا بوون. گه‌لی كورد یه‌ك له‌و گەلانهیه كه دوای درووست بونی ناوه‌ندگەرایی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له به‌رداشی ململانێكان ده‌هاڕدرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، گه‌لی كورد دوای تێكوشانێكی بێ وێنه و به پێشكه‌شكردنی شه‌هیدێكی زۆر، توانیویه‌تی خۆی له قووڵایی مێژووه بكێشێته سه‌ره‌وه و مۆركی خۆی له ره‌وتی رووداو و ئاڵوگۆڕییه‌كان بدات. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه له رۆژئاوای كوردستان نیشان دراوه، گه‌لی كوردی به هه‌موو جیهان ناساند و ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌كته‌رێكی چالاكی گۆڕه‌پانه‌كه‌یه، هێزه‌كانی دیكه‌ش ناتوانن له‌به‌رچاوی نه‌گرن و گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه كورد به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانه.
له‌مێژووی تێكۆشانی گه‌لی كورددا ئه‌و خاڵه‌ی كه بووه‌ته هۆكاری له كیس چوونی ده‌رفه‌ته زێڕینه‌كان، نه‌بوونی یه‌كیه‌تی له ناوبه‌ری پارت و رێكخراوه كوردیه‌كانه. گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ركاتێكی دیكه یه‌كگرتووه. مێژوو پێمان ئه‌ڵێت كه گه‌لی كورد وه‌كوو گه‌ڵ به‌رده‌وام پشتیوانیان له یه‌كدی كردووه و یه‌كیه‌تی خۆیان پاراستووه، چ له كاتی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و كۆڕهوهكان یان سه‌رده‌می شۆڕشی روژئاوا و به‌رخۆدانی كۆبانی و عه‌فرین، هه‌روه‌ها هاوخه‌می و پشتیوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی “سه‌رپێڵی زه‌هاو” هه‌مووی پیشانده‌ری یه‌كیه‌تی گه‌لی كورده. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م نێوانه‌دا له به‌رامبه‌ر درووست بونی یه‌كیه‌تی سیاسی و هه‌روه‌ها پێشخستنی ستراتێژی هاوبه‌ش ئاسته‌نگی درووست كردووه، پارت و رێكخراوه كوردیهكانن. پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له بن رێنماییه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی له ساڵی رابردوودا به‌شێكی زۆری له كار و چالاكییه‌كانی هه‌م له ئاستی چوارپارچه‌ی كوردستان و هه‌میش له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پێشخستنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان كردووه.
پژاك به‌ده‌رس وه‌رگرتن و له به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی گه‌لان له ئێران و هۆكاره‌كانی به‌فیڕۆ چوونی ئه‌و هه‌له كه ده‌یتوانی كرانهوهیێكی گه‌وره له كێشه‌ی كورد بێنێته ئاراوه، بۆ دروست كردنی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه و هه‌موو كاناڵه دیپلۆماتیكه‌كانی به‌كار هێناوه. پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام ده‌ستی ره‌دیان ناوه به سینگی داخوازی و پرۆژه‌كانی پژاك، له هه‌مان كاتدا خۆشیان به هیچ شێوازێك پرۆژهیێكیان بو یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش نه‌كردووه. له‌م ناوه‌یشدا به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه له به‌ر یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌گه‌ره بنێنه‌وه. ئه‌وان له‌بن كاریگه‌ری پلانی زلهێزانی جیهانی كه كوردستانیان له لۆزان پارچه كرد، جێگایان گرتووه و باوه‌ڕیان به‌و واقیعه هێناوه كه هه‌ر به‌شێك له كوردستان هی وڵاتێكه، بۆیێ دژی هه‌ر پلانێكی كوردستانین، ئه‌وان وه‌كوو مڵكێكی حزبی سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن و له رۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌رێمه‌كانیان له نێوان خۆیان دابه‌ش كردووه. بۆیە له پژاك و چالاكیه‌كانی وه‌كوو ده‌ستێوه‌ردانێك له مۆڵكهكهیان سه‌یر ده‌كه‌ن. روانگه‌ی ته‌سكی حزبی و سانترالیسم له بواری رێوه‌به‌ریدا وای كردووه كه پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پژاك بۆ رۆژهه‌لاتی كوردستان كه ئارمانج به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب و به‌شدار كردنی گه‌له له رێوه‌به‌ریدا، هه‌ر وه‌ها به‌شداری كردنی كارای ژنانه و دژایه‌تی كردنی له‌گه‌ڵ هزری پیاوسالاریه، وه‌كوو مهترسییێك بۆ سه‌ر خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن. له ڕاستیدا دژایه‌تی ئه‌وان و په‌راوێز خستنی پژاك له لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه ته‌نیا وه‌كوو حزبێك نیه، دژبه‌ری ئه‌وان روانگهیێكی پارادیگمایی هه‌یه، ترس له‌و گۆڕانكاریه هزریانه‌یه كه به رێگای پژاك ده‌ستیان پێكردووه. له‌م بواره‌دا پێویسته كه له‌بیر نه‌كه‌ین كه به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حزبی نین و له‌ده‌ره‌وه‌ی هزر وچوارچێوه‌ی حزبه‌كاندا جێگا ده‌گرن، به‌داخه‌وه ئه‌و حزبانه له سۆنگه‌ی شابلۆنی حزبیی باشووری كوردستانه‌وه خوێندنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه یه‌كیه‌تی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته كه به به‌شداری و هاوكاری هێزه سیاسیه ناحزبیه‌كان، رووناكبیران، بیرجیاوازان، هونەرمەندان و چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌بچێت و پێكبێت. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت، گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناخی لۆزان و سایكس -پیكۆ راستی و رئاڵیتهیهكی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
هه‌نووكه پێویست به دروست كردنی هێزێكی پاراستنی هاوبه‌ش،دیپلۆماسی و راگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش هه‌یه، چۆن قۆناخی تێپه‌ڕبوون، له رۆژهه‌ڵات و ئێران به شێوازێكی ئارام نابێت، بۆیە پێویست به یه‌كیه‌تی هاوبه‌شی هێزه كوردستانیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بواری له‌شكه‌ری و هاوكات گه‌لیش ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای گه‌لی شۆڕشگێڕی به رێكخستن بكرێت.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک
٣١\٠٣\٢٠٢٠