كۆنفرانسی راوێژی گه‌ل تایبەت بە كار و خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان- پژاك رۆژی ٢٩ی مانگی شوبات له شاری ستۆكهۆڵمی سوید بە بەشداری چەندین لایەنی سیاسی و کۆمەلێک کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی به‌رێوه‌چوو.
كۆنفرانسه‌كه به سروودی ئەی رەقیب و ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی کوردستان ده‌ستیپێکرد، دواتر لە لایەن هاوسەرۆکی پژاك به‌رێز سیامه‌ند موعینی نرخاندنی ره‌وشی سیاسی ئێستای ناوچه‌كه و ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا.
هاوسه‌رۆكی پژاك ئاماژه‌ی به گرینگی قۆناغی ئێستا وەکۆ دەرفەتێکی گرنگ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دواڕۆژ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی پرۆژه و رێگه چاره‌سه‌ری كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شۆڕشی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی گه‌لانی ئێران دووباره نه‌بێته‌وه. هاوکات بۆ گه‌یشتن به‌و راستیه‌ش به‌رێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كگرتوویی هه‌م له ئاست هێز و لایه‌نە سیاسیەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌م له ئاستی گه‌ل و كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه كرده‌وه. هەروەها خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی ئێران و هێزی دیموكراتی سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش خالێکی دیکە لە قسەکانی هاوسەرۆکی پژاک بوو کە بە گرینگ جەختی لەسەر کرایەوە.
له به‌شی دواییدا بەرێز ئه‌هوه‌ن چیاكۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموكراتیكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-كۆدار باسی له ئامانجی كۆنفرانسه‌كه و گرنگی کەلک وەرگرتن لە بیر و بۆچوونی گەل و کۆمەڵگا هاوکات کەسانی شارەزا وخاوەن ئەزموون کرد کە بە پێکهێنان و پەرە پێدانی عەقلی گشتی کۆمەڵایەتی قۆناغی ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان پتەوتر و تۆکمەتر دەبێت. هاوکات بەوهێزە گشتیە کە هێزی فکری و فیزیکی گەل بریاردەری یەکەمین بێت بۆ ئەو قۆناغە، باشتر دەتوانرێت لە بەربەرەکانی لەگەل دەسەلاتی داگیرکەری ئێران کەلک لە دەرفەتەکان وەربگیرێت و هەڕەشەکان پوچەڵ بکرێتە.
پاشان به‌شداربووان نێرین و رامانی خۆیان له‌سه‌ر كار‌و خه‌باتی پژاك و ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه هێنایه زمان، لەم چوارچێوەیەدا کۆمەلێک رخنە لەسەر شێوازی کار و خەباتی پژاک لە سەرجەم بوارەکان و گورەپانەکانی تێکۆشانی پژاک گیرا. هاوکات کۆمەڵێک پێشنیار و فکری باش بۆ دەولەمەندبوونەوەی تێکۆشان ئاراستەی پژاک کران.
له كۆتایی کۆنفرانسەکە دا به‌ڕێز سیامه‌ند موعینی گوتاری کۆنفرانسەکەی پێشكه‌ش کرد و گرینگی بەردەوامی ئەو شێوازە راوێژکاریەی نێوان پژاک و گەلدا بە گرنگ و بە دەستپێکی قۆناغێک بۆ بەردەوامی راوێژی گەل بۆ پژاک دەستنیشان کرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وە به ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی سوید، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لەم کۆنفرانسە ئامادە بوون، هەروەها به راوێژ و بۆچوونه‌كانیان هاوکات ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان كۆنفرانسه‌كه‌یان ده‌وله‌مه‌ند كرد. بێگومان هه‌موو بیر و بۆچوونه‌كان به‌و په‌ری رێز و حورمه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێن و وه‌ك به‌رچاوروونی بۆ خه‌باتی دوارۆژمان ئاراسته‌ی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ده‌كرێن. هاوكات سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك نه‌یانتوانی به‌شدار بن، ده‌كه‌ین و بێگومان نه‌هاتنیان به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه ده‌رگای بیر و بۆچون و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان كراوه نه‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به باوه‌ڕ به‌و راستیه‌ی كه له قۆناغی هەستیاری ئێستاماندا ده‌توانین به هاوفكری و گوێدان به بیر و باوڕی جیاواز رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن و خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی دیموكراتیك بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌لاتی كوردستان خۆش بكه‌ین.
كۆنفرانسه‌كه بۆ كار و خه‌باتی پارتیمان له سوید له شێوازی خۆیدا یه‌كه‌م جار و بێگومان وه‌ك سەرەتایەک ده‌بینرێت بۆ وەرگرتنی راو بۆچوونی گه‌ل و چین و توێژه جیاوازه‌كان و داواكارین كه لەمەودوا له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌باتكارانی كۆمیته‌كان، یان به رێگه‌ی ئیمهیل و په‌یوه‌ندی به نوسراو به ره‌خنه و بۆچوون و پێشنیاره‌كانتان به‌رچاو روونی بده‌ن به كار و خه‌باتی دواڕۆژمان.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-کۆمیتەی سوێد