لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان داوەتە ئوپراسیون. لە ٣٠ مانگ لە هەرێمەکانی ئێخلخان و مێوەلی سەر بە ماکۆ کاتژمێر ٦ سەر لە بەیانی ئوپراسیونێک دەستی پێکردووە و هەموو زۆزانی کۆدەواری گرتوەتە بەر و هێشتاش بەردەوامە. هاوکات لە هەمان رۆژدا گرێداوی ئورمیە هەرێمی ئەنزەلێ گوندەکانی مەشەک، پیریار و دەلالێ ئوپراسیون دەستی پێ کردوە و لە هەمان رۆژدا بێ ئەنجام پاشەکشەی کردووە. ٣١ مانگ گرێدای ماکۆ گوندەکانی ئاخگوڵ و قەلەنی هەروەها زۆزانی شپ شپ ئوپراسیون دەستی پێ کردووە و لە هەمان رۆژدا پاشەکشی کردووە.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پژاک
01.09.2012