شوڕش ئالان
ململانێ ناوخۆیی و دەرەکییه‌كانی رژێمی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له پێناو سه‌پاندن و پتهوهتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و تاکە کەسی “وه‌لی فه‌قی”، بووه‌ته هۆكار و سه‌رچاوه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له ئێران و هێندێك له وڵاتانی ناوچەكه. له‌راستییدا هۆكاری سه‌ره‌كی و به‌ستێنی سه‌ره‌تایی قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی گه‌نده‌ڵی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوهڕۆك و زهنییه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌م رژێمه ههرلهسهرهتاو به رێبازی گه‌نده‌ڵی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دواتر، به هۆی ركه‌به‌ری لە گەڵ سیستەمی جیهانی، (له سه‌ر ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی زیاتر) ئاڵۆزی و كێشهناوخۆیی ودهرهكییهكانی رووی له زیادبوون كرد. به چاوخشاندنێك له سهركردهوهكان و كارنامه‌ی چڵ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می وه‌لایه‌تی فه‌قی، ئه‌م راستیه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
چوار ده‌یه به‌رسه‌ر شۆڕشی گەلانی ئێران تێپەر دەبێت، رژێمی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه، به‌دروشمی ده‌سته‌به‌ركردنی “سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی” بۆ گه‌لانی ئێران، ده‌ستی دانایه سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌گرت. لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابوری وهتد، بوو بە تاكه هێزی بڕیارگرتن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی خسته په‌راوێزه‌وه. له راستیدا ئامانجی نه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بوو، به‌ڵكوو، تۆكمه‌تر كردنی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی به‌شێك له مه‌لا شێعه‌كان بوو كه له ده‌وری خومه‌ینی كۆ ببوونهوهوه. بێگومان یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كی ترین رێبازیشی په‌نا بردن بوو بۆ سیسته‌می سیخوڕی و به كارهێنانی هێزه چه‌كداره‌كان. رژێم هه‌رله‌سه‌رتاوه سه‌ركوت و بێده‌نگ كردنی كۆمه‌ڵگای وه‌ك پێوانێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵبژارد. كه‌وابوو شۆڕشێک کە بە رەنج و خوێنی گەلان پێکهاتبوو، کەوتە ژێر دەسەڵاتداریه‌تی بەشێک لە مەلا شێعه‌كان. ئه‌مه‌ش سه‌رتایه‌ك بوو بۆ دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌ڕۆ و ئاژاوه‌گێڕ له ناوچه‌كه.
شۆڕش له دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، به به‌شداری و هاوكاری هه‌موو لایه‌نه سیاسی، فكری، ئایینی و گه‌لانی جیاوازی ئێران، دهستیپێكردو سهركهوهت. له‌نێو هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌شدا، گه‌نجان و ژنان وه‌ك هێزی پێشه‌نگ و دینامیك رۆڵی سهرهكهیان گێڕا، ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه گرینگه بوو كه دواتر رژێم وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ خۆی ده‌زانی وهه‌وڵی له‌ناوبردن و بێكاریگه‌ركردنی دا؛.چوون ده‌یزانی كه زۆری پێناچێت كه ئه‌م هێز و ماته‌وزه‌یه رووبه‌رووی خۆی ده‌بێته‌وه. وه‌ك بینیمان ده‌سه‌ڵات زۆر زوو به تووندترین شێواز رووبه‌رووی لایه‌نه ناڕازی و بیرجیاوازهكان بوویه‌وه. به‌تایبه‌ت هه‌موو ده‌رفه‌ت و دهرتانهكانی كار و چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ جه‌وانان و ژنان له‌ناوبرد. به راگه‌یاندنی فه‌توای جیهاد، كورد رووبه‌رووی قه‌ڵاچۆ و كوشتن بوونه‌وه. عه‌ره‌ب سه‌ركوت كران، هێزه چه‌پ و سوسیالیسته‌كان، رۆشنبیران و بیرجیاوازانی دیكه، به سیاسه‌تی گرتن، ئه‌شكه‌نجه و سێداره بێده‌نگ كران.
رژێم بە دروستكردن و پێشخستنی ناکۆکی فه‌رهه‌نگی و زمانی ومه‌زهه‌بی، له‌ناوبردنی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لانی ئێرانی كرده ئارمانج، عه‌قلییه‌تی پارچه‌بوون و دوژمنایه‌تی په‌ره‌پێدا، ئه‌مه‌ش بوو بە بناغەی تێکچوونی متمانە لە ناو هێزە شۆرشگێره‌كان، کە هەر كامه‌یان نوێنه‌رایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی بەشێک لە کۆمەڵگای ئێرانیان ئەکرد.
رژێم ته‌نیا به ناوخۆی ئێرانه‌وه رانه‌وه‌ستا، له قۆناخێكی دیكه‌دا و له ژێر ناوی “په‌ره‌پێدانی شۆڕشی ئیسلامی” و پته‌وتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی شێعه‌ی ئێرانی_قومی، ده‌ستیكرد به بونیاد نانی رێكخراوه گه‌لێكی مه‌زهه‌بی و سیاسی له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر وه‌ك لوبنان، عێراق و سووریه. كرده‌وه و كارنامه‌ی ئه‌م رێكخستنانه له بواری ئایدیۆلوژی، سیاسی ولهشهكهرییهوه، پره له ئاژاوه‌گێڕی، تیرۆر، قوڵتركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌كان له‌و وڵاتانه. هه‌ر بۆیه له پاش چه‌ندین ساڵ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ش له زهنییه‌ت و سیاسه‌تی مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران تێگه‌یشتوون و داوای نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی دهستووپهیوهندكانی ئێران له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، نموونه‌ی هه‌ره زیندوو وبه‌رچاو، وڵاتی (لوبنان وعێراق)ه. مژارێكی دیكه كه پێویسته ئاماژه‌ی پێی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، چ له‌ناوخۆ وچ له‌دره‌وه‌ی وڵات، گرینگی زۆری به بواری لهشهكهری داوه و زیاترین سرمایه‌گوزاری و داهاتی وڵاتی بۆ ته‌رخان كردووه. گرینگه كه هۆكاری ئه‌م بابه‌ته روون بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانیین رژێم له بواری لهشهكهرییهوه چۆن خۆی به‌رێكخستن كرد و ئێستاش له چ ئاستێكدایه.
له راپەڕینی ساڵی ۱۳۵۷ی هه‌تاوی گەلانی ئێران، به‌تایبەت کاتێک لە سەرکەوتن نزیک ئەبووە، ئەڕتەشی ئێران لە بەرانبەر راپەڕینی گەلان بێدەنگ ما، ئەو بێدەنگیە بووە هۆكارێك کە خومەینی تەدبیری راپەڕینی گەلان لە داهاتوودا بگرێ. بۆ ئەو مەبەستەش هەر لە سەرەتای گەڕانەوەی بۆ ئێران، لەسەر هێزێکی ئاڵترناتیو بۆ ئەڕتەش بە جیددی راوەستەی کرد. هەروەها ئەوەی دەزانی کە هێزی ئەڕتەش، له بواری سیستەمی فه‌رمانده‌یی، رێكخستنی و ته‌كنیكیشه‌وه، هێزێکە کە لە ژێر هژمۆنی و كاریگه‌ری زلهیزانی جیهانیه‌و به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بەڕێوە ده‌برێت. هه‌ربۆیێ بڕیاریان گرت كه هێزێک بەناوی “سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی” دروست بکەن. سه‌ره‌تا وایان بانگه‌شه ده‌كرد كه سوپا بۆ پاراستنی دەستکەوته‌كانی شۆڕشی ئێران بە رێكخستن ده‌كرێت؛ بەڵام لە راستیدا، سوپای پاسداران لەسەر بنەمای پێش‌گرتن لە راپەڕینی گەلان لە بەرانبەر دەسەڵاتی نوێ، دروست بوو، ئه‌وه‌ی دیكه، تەنیا پرۆپاگەندەیێکی ئایدیۆلۆژیکی و میدیایی بوو. هاوكات، سیاسه‌تی لاوازكردن و بێكاریگه‌ركردنی ئه‌رته‌ش له گۆڕه‌پانی لهشهكهری ئێران ده‌ستیپێكرد، شەڕی دەسەڵات لە نێوان سوپا و ئەرتەش، تێکهەڵچوونێکی سەرسوڕهێنەرە بوو کە بە هەزاران رووداوی رەش و ناحه‌زی لە پاش خۆی هێشتووە.
هێزی سوپای پاسداران کە متمانەی سەرکردەکانی رژێمی نوێی به‌ده‌ست هێنابوو،لە (شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق) دا، رۆڵێکی بە کاریگەری هەبوو. هەروەها له شه‌ڕی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو و دواتر ئه‌و شه‌ڕه‌یان، به فه‌تحی كوردستان پێناسه كرد. سوپای پاسداران به كۆمه‌ڵكوژی، گرتن و سێداره، رووبه‌ڕووی هێزه كوردییه‌كان و گه‌لی رۆژهه‌ڵات بوونه‌وه. توانیان هێزه كوردییه‌كان به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات دوور بخه‌نه‌وه و لاوازیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بوو به هۆكارێك كه سوپای پاسداران به‌هێزتر بێت و به‌حه‌ز و كه‌یفی خۆی له كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه پێگه‌و جێگه‌ی خۆی پته‌وتر بكات. تەنانەت پرۆژەی “سه‌رله‌نوێ بونیادنانەوەی قۆناخی دوایی شەڕ”ی گرتە سەر ئەستۆی خۆی. بەم شێوەیە جومگه‌كانی ئابووری وڵاتی گرتە دەستی خۆی و دەوڵەتی ناچار کرد کە ویست و داخوازەکانی سوپا پێکبهێنێ. قۆناخی شەڕ لە کوردستان و شەڕی بەرانبەر بە عێراق، هژمونی سوپای دروست کرد، ئەوەش بوو بە سەرەتای گەندەڵی، دزی و شەڕی دەسەڵاتی ناوخۆیی. هەروەها له قۆناخی سه‌رله‌نوێ بونیاد نانەوەی ژیرخان و سەرخانی وڵات له دوای شەڕ، بناغەی گەندەڵی ئابووری لە ناو پێكهاته‌وه و جه‌سته‌ی(به‌ده‌نه) سوپا هێنایه ئاراوه. بە دەستکەوتەکانی شەڕ و ئابوری، رێگای ده‌ستێوه‌ردانی سوپا لە سیاسه‌ت و سیسته‌می ئیداری دەوڵەت و حکوومەتدا کرایەوە. ئیدی لەم سۆنگەوە هەر دەوڵەتێک کە پشت بە سوپا نەبەستێ، بۆ ماوەی درێژخایه‌ن ناتوانێ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
هەروەها كۆماری ئیسلامی ئێران، دەزگای زانیاری وهه‌واڵگری رژێمی پاشایه‌تی(ساواك)ی باش دەناسی و دەیزانی کە ئەو دەزگایه، لە لایان سیستەمی دەسەڵاتداری ناوەندیی جیهانیەوە دروست بووە. هه‌ر بۆیه دزگای(ئیتڵاعات) یان وه‌ك ئاڵترناتیو و جێگره‌وه‌ی دامه‌زران. هەروەها، بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگا بەگشتی بێکاریگەر ببێت، پرۆژەی “بەسیجی جەماوەری”یان پێشخست. بە ئەم پرۆژە تازەیە، بێ باوەڕییان لە ناوهەموو گۆڕەپانەکانی ژیان و كۆمه‌ڵگا و بگره بنه‌ماڵه‌كانیش، دروست كرد و په‌ره‌یان پێدا. ئەوەش رێبازێكی تازە بۆ کۆنترۆڵکردنی یەکە یەکەی تاکه‌كانی ناو کۆمەڵگا بوو. لە پرۆژەی بە بەسیج کردن، ئارمانج دروست کردنی مکانیزمی پاراستنی دەسەڵات لە رێگای سیخۆری ناوخۆیی، بۆ ماوەی درێژخایەنە. بەسیج تەنیا هێزێکە بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگا، لە منداڵان و ژنان و بگره تا مامۆستا و كرێكار و هتد. هیچ سیستەمێکی دیکه لە هیچ شوێنێكی جیهان، بەم شێوە خۆی بە رێكخستن نەکردووە و سیخورکردنی کۆمەلگای بەبنەما نەگرتووە. بەسیج، بەتایبەتی لە سەر بواری سایكۆلۆژی جەوانان کاریگەرییەکی خرابی بنەڕەتی داناوه، جه‌وان کە هەمیشە هێزی رێكخستن کردن و هەڵوێست گرتن بووە، لە ژێر دەسەڵاتی مەلاكانی ئێران، رووبه‌رووی زیاترین هێرش بۆته‌وه. هه‌تا ئاستێك كه رێگا به هه‌بوون و چالاكی هیچ رێكخراوه یا ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به گه‌نجان نه‌دراوه.
ئێران هەروەها له پێناو په‌ره‌پێدان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی له هه‌رێمه‌كه، هێزی “سوپای قۆدس”ی دامه‌زراند. سوپای قۆدس لە زۆرینەی ئه‌و وڵاتانەی کە شێعەی تێیدا دەژین، وەک هێزێکی ئۆپراسیۆنی دژ بە نارازیان و نه‌یارانی رژێم بە کار هێندرا. بە رێگای ئەم هێزەوه، گەلێک لە سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی جیاوازی دژبه‌ری رژێم، به‌تایبه‌ت كورده‌كان تیرۆر و کۆمەڵکوژ كران. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، دروستکردنی هێزی چەکداری، لە لوبنان، عێراق، یەمەن، ئەفغانستان و هتد، وەک سیاسەتێكی بنەڕەتی لەشکەری، بۆ سوپای قۆدس ده‌ستنیشان كرا و ساڵانه، میلیاردها دوڵار پارە لە سامانی گشتی ئێران بۆ ئەو هێزە ملیشیایانە تەرخان دەکرێ. بە رێگای ئەم هێزە ملیشیایانەوه، ئێران لە وڵاتانی لوبنان و عێراق بوو بە هێزی سەرەکی. بێگومان ئه‌و دۆخه ناله‌بارو پڕله قه‌یران و ئاڵۆزییه‌ی ئێران، راسته‌وخۆ گرێ‌دراو و ئه‌نجامی په‌پڕه‌و كردنی وه‌ها سیاسهتگهلێكه.
کێشەیەکی دیکەی بنەڕەتی ئێران له بواری لهشكهرییهوه، کێشەی وزە و چەکی ناوه‌كییه. ئێران لە ژێر ناوی بەدەست خستن و به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزەی ناوه‌كی، هه‌ر لە سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پاشایه‌تیه‌وه، بە تەمای بەدەست خستنی چەکی ناوه‌كییه. ئەو کێشەیە له ساڵانی رابردوودا و لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، بووه به بابه‌تێكی سه‌ره‌كی. ئەمڕۆکەش گەلانی ئێران باجی ئەو ململانێیه ئەدەنەوە. بابەتی چەکی ناوه‌كی یەک لە هەڵە ئێستراتژییەکانی رژێمی ئێرانە، چوون بە پێداگیری لە سەر ئەو بابەتە، زۆرینەی ژێرخانی ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وی خۆی قۆربانی کردووە. سووربونی ئێران لە سەر ئەم بابەتە، بە تەواوی دژی بەرژەوندی گەلانی ئێرانە و هیچ سوودێکی بۆ هیچ لایەنێک نه‌بووه و نابێت.
سیستەمی لەشکەری ئێران هه‌رچه‌ن له بواری مرۆڤیه‌وه، ژمارەیەکی بەرچاو لەشکەری هەیە، بەڵام خاوەن ته‌كنیك و تەکنۆلۆژیای سەردەمی نیە، بە تەواوی هێزێکی کلاسیکە. هەرچەندە خاوەن ژمارەیەکی بەرچاو لەشکەر و کەرەسەی شەریش بێت، بەڵام ئیدی خاوەن ئەو بیر و بڕوایەی سەردەمی سەرەتای شۆرش نیە. زۆرینەی هێزی لەشکەری ئەم راستییە دەبینن، کاتی روبەڕوبوونەوە لە گەڵ هێزێکی بە ئەزموونتر، توانای بەرگریان نیە.له‌م ساڵانەی دوایدا هەر چەندە لە بواری نوێ بوونەوەی تەکنیکی و تاکتیكیهوه راوەستە ئەکەن، جارێکی تر دەبینین کە تەنیا دەتوانن لە بەرانبەر هێزی بچووک و لاواز راوەستن. له لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته له بیر نه‌كه‌ین كه له بواری سه‌ربازی و لهشكهریدا، تەنیا تەکنۆلۆژیای بەهێز و تاکتیکی سەرکەوتوو، هەر شت نیە؛ بەڵکوو باوەڕی و متمانە بە سیستەم و فکرێک کە شەڕی بۆ ئەکریت، لە سەرووی هەموو شتێکە. هێزی شەڕ هەمیشە لە باوەڕی و ئیمانی جەوانانەوە سەرچاوە ئەگرێ. ئەمرۆکە بەشێکی زۆری جەوانانی ئێرانی، ئامادە نین لە پێناو دەسەڵاتی زۆردار و نادادپەروەدا شەڕ بکەن و گیانیان بەخت بکەن. دەسەڵاتداران و داگیركه‌رانی ئێران، ئەم راستیە ئەزانن و ترسیان لەمە هەیە.
پێش ئەوەی ئەم بابەتە کۆتایی پێبێنین، لە چەند خاڵی گشتیدا، رەوشی هێزی لەشکەری ئێران کە بناخە و سه‌رچاوه‌ی هەموو گەندەڵیهکانی رژێمه، دەتوانین بەم شێوەیە پێناسە بکەین. بە گشتی هێزی لەشکەری ئێران، لە بواری تەکنیک و تاکتیکەوە هێزێکی کلاسیکە، هەرچەندە پشت بە دامەزراوە موشەکیەکانی دەبەستێت، بەڵام ناتوانێت شەرێکی بەهێز بەڕێوە ببات.
هەروەها، به‌ش و باڵه جیاوازه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران لە سەر لاوازی یەکتری، خۆیان گەورە دەکەن. سوپا و ئەرتەش لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە، دژبەری یەکترین و هێشتا ناکۆکییەکانی نێوانیان کۆتایی نەهاتووە. ئەمڕۆکە بە ئەرکدار کردنی فەرماندەکانی سوپا لە نێو ئەرتەشدا، دەیانهەوێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن؛ بەڵام، کاتێک کە دەرفەت و ئیمکانەکانی هێزی سوپا و ئەرتەش بەیەکەوە به‌راورد بکرێت، بە ئاشکرایی دەرده‌کەوێ کە ناکۆکیەکان چەندە بنەڕەتی و قووڵن.
سوپا کە وەک هێزی پاراستنی رژێم، پارێزوانی لە نرخ و بەهاکانی کۆماری ئیسلامی دەکرد و لە سەر ئەو بنەمایە دروست کرابوو. ده‌مێكی درێژە كه بە هۆكاری گەندەڵی و دزی فەرماندەکانی، متمانه و ئیعتباری رابردوی لە دەست داوە. سوپا هێزی خۆی لە باوەڕیی سەربازهكانهوه دەگرت، هه‌نووكه‌ش، سەرباز باوەڕی بە سیستەمی سوپا و فەرماندەکانی نەماوە، گەورەترین کێشەش لە هێزی لەشکەریدا ئەوەیە کە متمانەی سه‌رباز و لهشهكهر، بە فەرماندەکانی نەمێنێ. کۆمەڵکوژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سوننه مه‌زهه‌به‌كانی سووریه و عێراق له لایه‌ن سوپای پاسدرانه‌وه، به‌ئاسانی و به‌مزووانه له بیروهۆشی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ده‌رناچێ و پاك نابێته‌وه. ئەمەش بێ باوەڕیەکی گەورەی دروست کردووە و لە دەروەی ئێران، سوپا وەک هێزێکی داگیرکەر و تاڵانکەر ده‌بینرێت وپێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت.
ئێستا له‌پاش چوار ده‌یه، ده‌سه‌ڵاتی رژێمی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران، به باشترین شێواز سیاسه‌ت و زهنییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی ئێرانیان ناسیوه و هه‌روه‌ك له رۆژانی رابردووش‌دا بینیمان، ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشتووه‌ته لووتكه و رژێم كه‌وتووه‌ته لێژگهی له‌ناوچوون. هه‌ربۆیه له‌م قۆناخه‌دا، ئه‌ركێك كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موو پێشه‌نگانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت هێزه شۆڕشگێر و ئازادیخوازه‌كان، رۆشنبیران، كریكاران و ژنان و جه‌وانان، ئه‌وه‌یه كه به یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی زیاتر خۆیان به رێكخستن بكه‌ن و هه‌تا سه‌ركه‌وتن درێژه به تێكۆشانی خۆیان بده‌ن.