لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ژمارەیەک میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی داگیرکەری ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک میدیای سێبەر، بە بێ بوونی بەڵگە تۆمەتی ناڕەوا دەخەنە پاڵ پژاک و یەرەکە. ئەو تۆمەتانە بە مەبەستی رەوایەت بەخشین بە ملیتاریزەکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

لەو چوارچێوەیەدا رووداوی کوشتنی فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپای داگیرکەری ئێران، لەناوچەی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەندێک لەمیدیا و لایەنەکان گرێ دەدەن بە پژاک و یەرەکەوە؛ بۆ رای گشتی رادەگەیەنین کە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەبووەو هەر جۆرە بڵاوکراوەیەک بە راست نابینین.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەرەکە

٠٥\١٠\٢٠١٩