رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ر سیاسه‌تی نادیمۆكراتیانهو قه‌یران و ئاڵۆزیه‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی وه‌ك مریشكێكی سه‌ربڕاو له‌ناو په‌له‌قاژه‌دایه. به بژارده‌ی سیاسه‌تی له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی، تیرۆری چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان و هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی یه‌ره‌كه و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم و به‌شه‌كانی تری كوردستان، ناتوانێت قه‌یران و ئاڵۆزیه‌كانی ناوخۆیی په‌رده‌پۆش بكات و وه‌ك رابردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورد و دیمۆكراسی دا بكات. چۆن گه‌لی كورد وه‌ك ئاكته‌رێكی سه‌ره‌كی له‌سه‌قامگیری ئاشتی و به‌دیهێنانی دیمۆكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن رۆڵه و به هێزێكی تۆكمه و رێكخستن كرا‌و، دژ به فاشیزم له‌ناو تێكۆشانێكی ره‌وا و دیمۆكراتیكدایه.
ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران بیه‌وێت به هێرش و كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر كوردانی ئازادیخواز شكسته‌كانی له‌ئێران، ئێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و لۆبنان داپۆشێت، جیا لهقووڵكردنهوهی قه‌یرانی ناوخۆیی و لاوازی پێگه‌ی رژێم هیچ شتێكی لێ سه‌وز نابێت. رژێمی ئێران ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان بازرگانی له‌سه‌ر كوردان بكات، ئه‌وا ده‌كه‌وێته ناو یارییه‌كه‌وه كه به زیانی ده‌شكێته‌وه. هاوكات ئه‌گه‌ر رژێم به سیاسه‌تی گرتن، تیرۆر و له‌سێداره‌دان و هێرش بیه‌وێت گوشار و گه‌مارۆ ده‌ره‌كیه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قام بێكاریگه‌ر و مایه‌پووچ بكات، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه به‌نزین به ئاگری ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگا و گه‌ل دهپاشێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت. كوردانی ئازادیخواز ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كوردی ئازاد ئیدی نه ئه‌و گه‌له‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر زۆڵم و زۆرداری سه‌ر داده‌نوێنێت و ناشبێته سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی هێزێكی بێگانه.
رژێمی ئێران به تیرۆركردنی چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان ده‌یه‌وێت په‌یام به كێ بدات؟ ئایا تیرۆر ده‌توانێت كۆتایی به كێشه‌ی شووناس، ماف و دیمۆكراسی له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێنێت؟ ئێران به كاراكردنی مه‌كینه‌ی تیرۆر به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ ئایا تیرۆر ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌مێژوو و رێبازی حه‌قیقه‌ت بدوور بخات؟ ئه‌گه‌ر تیرۆر له‌چوارچێوه‌ی نكۆڵی كردن له‌هه‌بوونی حه‌قیقه‌تی گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌ك كارا كرابێت، ئه‌وا گه‌ل و كۆمه‌ڵگا به هه‌ڵوێستێكی رادیكاڵانه پاراستن له‌بوونی خۆیان ده‌كه‌ن. تیرۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئامانجی پارچه كردنی گه‌ل و كۆمه‌ڵگا و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی نادیمۆكراتیك ئه‌نجام ده‌درێت، ره‌وایه‌تی رژێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ئێران ده‌بێته كانگای تیرۆر، گرتن و له‌سێداره‌دان.
له‌سێداره‌دانی چاڵاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی وه‌ك (زانیار مورادی، لۆقمان مورادی و رامین حوسێن په‌ناهی) ئایا ده‌توانێت ئاگری شۆڕشی گه‌لانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داپڵۆسێنێت و ده‌نگ و ویژدانی ئازادی له‌سێداره بدات؟ ئایا له‌سێداره‌دان ده‌توانێت ده‌نگی ئازادی و دیمۆكراسی و شه‌پۆلی تووڕه‌یی گه‌ل دابمركێنێت و كۆتایی به رۆمانی شۆڕشی ئازادی له‌كوردستان بێنێت؟ ئایا ده‌توانێت ویست و داخوازی ژیانی ئازاد له‌هزر و دڵی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ربێنێت؟ له‌سێداره‌دان ئایا ده‌توانێت كۆتایی به گه‌مارۆ ئابووریه‌كان و بێكاری و هه‌ژاری سه‌ر ئێران بهێنێ و هه‌ژمۆنی رژێم به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دروست بكات؟ ئه‌وه‌ی كه روونه له‌سێداره‌دان له‌مێژوو تا به ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه ئاگری شۆڕشی ئازادی ناو دڵی ئازادیخوازان دابمركێنێ و كۆتایی به رۆمانی شۆڕشی ئازادی له‌كوردستان بێنێت. بۆیه ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌مێژوو وانه بگرێت خودی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه. چ رژێمێك به له‌سێداره‌دان و توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستانه‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵگا چه‌سپاندبێت، ته‌نیا و ته‌نیا كۆتایی به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی هێناوه. به‌جێگای ئه‌وه‌ی رژێم لهناسكترین دۆخدا رۆڵه‌كانی كورد ده‌باته ژێر په‌تی سێداره، گۆنجاوترین رێگا ئه‌وه‌یه كه بیر له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و دیمۆكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد بكاته‌وه، چۆن هه‌ر له‌سێداره‌دانێك هه‌وێنی یه‌كگرتن، یه‌كڕیزی و خۆرێكخستن كردنی كۆمه‌ڵگایه دژی فاشیزم و شه‌پۆڵی تێكۆشانی دیمۆكراتیك له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رفراوانتر ده‌كات.
هێرش و په‌لاماری هێزه چه‌كدار و به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تۆپ باران و مووشه‌ك بارانی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیمۆكرات، ئایا ده‌توانێت كۆتایی به خه‌باتی ره‌وا و دیمۆكراتیكی گه‌لی كورد بهێنێت؟ رژێم چ سوودێك له‌و هێرشانه وه‌رده‌گرێت و لێكه‌وته‌كانی بۆ رژێم چ ده‌بن؟ ئایا به په‌ره‌پێدانی هێرش و توندوتیژی ئاشتی و ئارامی له‌ناوخۆی وڵات سه‌قامگیر ده‌بێت؟ بێگۆمان رژێم هه‌رگیز ناتوانێت به هێرش و په‌لامار كۆتایی به تێكۆشانی دیمۆكراتیكی گه‌لێكی ئازادیخواز بهێنێت و به‌رده‌وام كردنی ئه‌و رێبازه‌ش ته‌نیا په‌لكێش كردنی شه‌ڕێكی بێكۆتا ده‌بێت بۆ ناوخۆی وڵات كه چاره‌نووسێكی نادیاری به‌دواوه ده‌بێ. چۆنكه تاكه بژارده‌ی گه‌لی كورد له‌پێناو گه‌هێشتن به ماف و ئازادی ته‌نیا به‌هێز كردنی خۆڕاگری و تێكۆشانی دیمۆكراتیكه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستانی رژێم له‌ئێران، كوردستان و ناوچه‌كه ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵگرساندنی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه به‌ره‌و نائارمی و ناسه‌قامگیری راده‌كێشن. ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه رژێم چ له‌سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌بواری سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری رووبه‌ڕووی قه‌یران و شكست بووه‌ته‌وه‌و بۆ په‌رده پۆش كردنی شكسته‌كانی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی په‌نای بۆ هێرشی سه‌ربازی و كرده‌وه‌ی دڕندانه بردووه، كه به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ رژێمی ئێران، گه‌وره‌ترین شكستی ئه‌م سه‌ده ده‌بێت.
گه‌لی كورد به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یامێكی راشكاوانه‌ی به رژێمی داگیركاری كۆماری ئیسلامی ئێران دا. هه‌ڵوێستی دیمۆكراتیك و یه‌كگرتووی گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێگای رێز و ستایشه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌و شۆڕشگێڕانه به‌رامبه‌ر فاشیزم بوو كه مۆركی له‌تێكۆشانی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان دا. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتوو، بێوینه و سه‌رده‌میانه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو، كه سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی رژێمی مایه‌پووچ كرد. ئه‌وه‌ی رژێم ده‌بێت بزانێت كۆمه‌ڵگای كوردی به یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی خاوه‌ندارێتی له‌پێشه‌نگ و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی خۆی كرد. بۆیه ده‌بێت رژێم به جێگای سه‌ركوت و كۆمه‌ڵكوژی لێگه‌ڕینی به دوای چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی داخوازی ره‌وای گه‌لی كورد بێت. رژێم ناتوانێت به زۆره‌ملێ ئیراده‌ی ئازادی گه‌لێك زه‌وت بكات. ده‌بێت رژێم ئه‌و مانگرتن وه‌ك كارنامه‌ی كرده‌وه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر كوردان پێناسه بكات و له‌و قۆناخه به‌دواوه وه‌ك گه‌لێكی رێكخستن كرا‌و و شۆڕشگێڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردان دا بكات كه سه‌ره‌ڕای پیلانه نهگریسانهكانی رژێم، هێماكانی خۆڕاگری و تێكۆشانی دیمۆكراتیانه له‌سه‌ر ئه‌م خاك و نیشتمانه هه‌میشه گهشاوهیهو یاری كردن به ئیراده‌ی ئازادی ئه‌و گه‌له كاردانه‌وه‌ی قورسی شه‌قامی كوردی به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناخه به‌دواوه ده‌بێت هێز و لایه‌ن و پارته سیاسی و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو و رۆحی پێكه‌وه كاركردنی شه‌قامی كوردی بۆ خۆیان به بنه‌ما بگرن. ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ی كه بڕوایان به ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد هه‌یه، پێویسته خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌رپرسیارێتی مێژوویی هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بن. یه‌كڕیزی، هاوئاهه‌نگی و یه‌كگرتن چۆن له‌ژێر په‌تی سێداره، تیرۆر و گرتن له‌ناو شه‌قامی كوردی شه‌كاوه‌یه، پێویسته پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئیلهام له‌و تێكۆشانه هاوبه‌شه‌ی گه‌ل وه‌ربگرن. دۆخه‌كه ئه‌وه‌ی به سه‌ر پارت و لایه‌نه‌كان فه‌رز كردووه كه هاوئاهه‌نگی و یه‌كێتی نێوان ریزه‌كانیان دروست بكه‌ن و به سیاسه‌تی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش به‌ڕه‌نگاری سیاسه‌تی فاشیزمی كۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ببنه‌وه. پژاك و كۆدار بڕوای وایه ئه‌گه‌ر پێشتر پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رانه بوایه‌ن، كۆماری ئیسلامی جساره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، هێرشێكی به‌رفراوان سه‌ر كوردان به‌ڕێوه ببات، بۆیه له‌پێناو مایه‌پووچ كردنی سیاسه‌تی فاشیزمانه، پێشخستنی هاوئاهه‌نگی، یه‌ك گوتاری و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه.
ئامه‌د شاهۆ