بەرخۆدان ژیانە، ئەم رستە پڕ واتایە بە بەرخۆدان و مانگرتنی ئێوە و هەمو چالاکوانانی ئازادی ناوەڕۆکێک و مانایەکی تری بەخشی، و هاوکات هێزی ئاگرین و ئیرادەیەکی پۆڵایینی گەلی ئێمە بە پێشەنگی ژنی ئازادی نیشانی هەمو دونیا دا. لە پەراوێزی ئەم مانگرتنەدا خۆفی داگیرکەران و کۆنەپەرەستانی لە هێزی بێ وێنە و لەبن نەهاتوی تێکۆشەرانی تینوی ئازادی ئەوەندەی تر زیاد کردوە.
تێکۆشان بۆ ئازادی لە هەر سەردەم و بە هەر شێوازێک بێت خۆشەویستی لە لایەن گەڵ بۆ خۆی دەهێنێت و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ داگیرکەران و دیکتاتۆران ساز دەکات. تێکۆشانی گەلی ئێمە بۆ ئازادی هەمو سنورەکانی بەزاندوە و لوتکەی فیداکاری گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەرزایی خۆی، تیشکی خۆری ئازادی تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیخوازان لە بەرزاییەکانی زاگڕۆس بۆتەوە. ئەم مانگرتنەی ئێوە بە فیداکاری و نەبەزی سنورەکانی بەزاندوە و بە لەشی خۆتان روناکی و شۆقی مۆمی ئازادی بەهێزتر و بەتینتر دەکەن.
بەڕێز و هێژا، لەیلا گۆڤەن و هەمو تێکۆشەرانی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی خەباتی مانگرتن لە خواردن تێکۆشانتان گەیاندە لوتکە، بزانن کە ئێوە مێژوتان تۆمار کردوە و ئەوەش بزانن کە بەم تێکۆشانە تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەمو دیکتاتۆران کە بە زیندانی کردن ناتوانن تیشکی خۆری ئازادی پێش بگرن، ئێوە بونەتە نمونەی کەسایەتی تێکۆشەر و ئازادیخواز و بۆ هەمو ئینسانێکی تینوی ئازادی نمونەیەکی زیندوو و خۆشەویستن.
بەم بۆنەوە لە دورەوە دەستتان بە گەرمی دەکوشین و بە دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئەوەش باش بزانن ئێوە لە دڵی هەمو تێکۆشەرێکی ئازادیخواز دا خۆتان تۆمار کردوە و لە تێکۆشان و خەباتی ئێوە، گەلی ئازادیخوازی ئێمەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەمو هێزەوە پشتیوانی تێکۆشانی ئێوەیە و بە دڵەوە لە گەڵ مانگرتنەکەی ئێوە بەشدارن و تەڤگەری ئێمە تەنیا یەک رێگا دەناسیت ئەویش سەرکەوتنە سەرکەوتن.
هاوسەرۆکایەتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک
۴.۲.۲۰۱۹