ئامه‌د شاهۆ
له‌ناو ده‌ریای خوێناوی، لێكۆڵینه‌وه به دوای شه‌هیدێك، خه‌رمانێك له‌یاده‌وه‌ری به ژان و ئامۆژیاری ده‌م به خونچه، له‌لێواری دڵمان چه‌كه‌ره‌ی ئازادی پێ ده‌رده‌كات. گوڵجار و بوستانی ئه‌ویندارانی ئازادی، له‌ناو سفره‌ی دڵه‌كاندا راده‌خرێت. خۆشترین بۆنی به‌هاری گوله‌كانی ناو گوڵجاڕی ئازادی، لهكارێزی بۆندا ده‌ته‌قێت. ته‌وژمی به‌خوڕی هه‌ستی خۆشه‌ویستی، یاده‌وه‌ریه‌كانی سه‌نگه‌ری هه‌ڤاڵێتی له‌ئامێز ده‌گرێت. رۆحێك كه له‌ناو قه‌ڵافه‌تی هاوڕێبازه‌كانی ده‌دره‌وشێته‌وه‌و وه‌ك خۆری ئازادی، گوڵهبهڕۆژهكانی ناو شه‌قامه به‌سته‌ڵه‌ك كراوه‌كان به‌ره‌و رۆخساری خۆی راده‌كێشێت. ده‌م و چاوه په‌شۆكاو و ژاكاوه كراوه‌كان له قاپڵۆخی په‌رێشانی و سه‌رگه‌ردانی ده‌رده‌خات و به رۆخساری دره‌وشاوه‌ی خۆر دایده‌پۆشێت. هه‌ڵچوون و داچوونی ئازار و خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌ریای دڵه‌كاندا شه‌پۆلی ئازادی ده‌زرنگێنێته‌وه. هه‌تاوی خۆشه‌ویستی، هه‌وری خه‌ماوی دڵ هه‌ڵده‌ماڵێت. بارینی فرمێسكی چاوه‌كان، تینوویه‌تی دڵه‌كان ده‌شكێنێت و لافاوی رق و تۆڵه دژ به لێڤی ئهتهانهكانی سه‌رده‌م هه‌ڵده‌ستێنێت.
ماسی یه‌كانی ناو ده‌ریای خۆشه‌ویستی بۆ گه‌هێشتن به به‌هه‌شتی ئازادی ئاوژه‌نی ده‌كه‌ن. له‌كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاكه‌دا رۆچنی ئه‌ستێره‌كان دهدرهوشنهوه. هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ئاسمانی هزره‌كاندا رووناكی به جه‌سته‌ی تاریك كراودا ده‌به‌خشێت. ئه‌ستێره‌كان مۆمێكن كه رووناك كه‌ره‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی تێكۆشانن. مۆمه گه‌شاوه‌كانی ناو ده‌ریای دڵه‌كان، رووناك كه‌ره‌وه‌ی شه‌قامی ئازادین. له‌ناو ئه‌ستێره‌كانی باخه‌ڵی ئاسمانی ئاوی، ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم كه چه‌ندێك پێداهاتن و راڤه‌كردنی له‌سه‌ر بكه‌م، ناتوانم حه‌قی جوانی و شاكاره هۆنهریهكانی دایكایه‌تی و هه‌ڤاڵێتی بدركێنم. ئه‌ستێره‌یه‌ك كه له‌ئاسمانی دڵی هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت هێلانه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ڵكۆڵێت. له‌ئاسمانی ئاوی نیشتمان ئه‌ستێره‌یه‌ك ناوی هه‌میشه درهوشاوهیهو لهكارێزی دڵی ئه‌ویندارانی ئازادی پرشنگدارو سهرۆبهخشه.
گوڵناز عه‌لیپوور ناسراو به (بێریڤان هه‌ژار) ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شاوه‌ی نیشتمان كه له‌ساڵی 1972ی زاینی له قۆژبنێكی وڵات به ناو گوندی جرێ سه‌ر به شاری ورمێ چاو به دۆنیا هه‌ڵدێنێت. وه‌ك ناوخۆی ده‌بێته گوڵێكی باخچه‌ی ناودارانی نیشتمان. رۆحێك له‌ناو دوو جه‌سته‌دا مه‌ڵبه‌ند داده‌كوتێت. گوڵناز و بێریڤان ناوێك پڕ له‌خۆشه‌ویستی، ئه‌وین، دایكایه‌تی و ئازادییه. ناویك لهماراتۆنی ژیانیدا به دوو كۆڵهبار، رۆح و جه‌سته‌ی دهخمڵێنێت. دیوێك له‌ژیانی دایكه‌و دیوێكی تری ژیانی، شۆڕشگێڕه. لهبێشه بیره‌وه‌ریه‌كانی دا، منداڵی نیشتمان په‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ به بار دێنێت و لهبێشهی دیوی تری ژیانی دا، دژ به زهنیه‌تی به‌سته‌له‌ك كرا‌و و چه‌قبه‌ستووی پیاوسالاری راده‌په‌ڕێت. به كراسی بووكێنی ئازادی، دایكایه‌تی ده‌كات. دایكێكه كه باخچه‌ی دڵی پڕ له‌گوڵ و گولزاری خۆشه‌ویستی، دلۆڤانی و یهكدڵییه. دایكێك كه سه‌رجه‌م جوانیه‌كانی ژیانی لهسفرهی دڵیدا هه‌میشه به راخراوهیی هێشتووه‌ته‌وه.
گوڵناز له‌ساڵی 2007ی زاینی دوای خه‌رمانێك له‌خۆشی و ناخۆشی ژیانی په‌یوه‌ستی ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بێت. به هه‌ستی دایكایه‌تی له‌مه‌ڵبه‌ندی ههڵۆبهرزهفڕهكان له‌نگه‌ر داده‌كوتێت. فڕینی به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندێك ده‌بێت كه رۆحی تێدا ئارام ده‌بێت و به‌ره‌و لانكه‌ی جگه‌ر گۆشه‌كانی باڵ ده‌گرێت. دایكێك به خه‌رمانێك له دڵپاكی، رووگه‌شی، بیروبڕوایی و سه‌ربه‌رزی روو له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ویندارانی ئازادی و دیمۆكراسی ده‌كات. لهرۆخساری گه‌شاوه‌ی ته‌وژمی خۆشه‌ویستی و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌نواند. دایكێك كه به ده‌ربڕینی وشه‌یه‌ك له‌كانگای دڵیه‌وه، هه‌ستی خۆشه‌ویستی و شۆڕشگێڕی ده‌جووڵاند. دایكێك كه هێماكانی ئه‌وینداری به ژیانی ئازاده‌وه، له‌ناخیه‌وه وه‌ك بۆركان هه‌ڵده‌قوڵی. له‌ناو پۆله ئه‌وینداره‌كانی وه‌ك په‌پووله‌یه‌كی ئه‌ویندار سه‌مای ئازادی ده‌گێڕا. له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ژیانی ناو ههڵۆبهرزهفڕهكان، وه‌ك هه‌ڵۆیه‌كی به‌رزه‌فڕ هه‌میشه بۆ گه‌هێشتن به حه‌قیقه‌ت و ئازادی لهلێگهڕین و فڕین‌دا بوو.
گۆڵناز ئیدی له به‌رگی بێریڤان سه‌مای ژیانی ئازاد ده‌گێڕێت. گۆڵناز ده‌بێته دایكێكی شۆڕشگێڕ و چه‌كی ئازادی له‌شان ده‌نێت. ده‌بێته هه‌ڤاڵ بێریڤان و ئه‌ركێكی قورس‌تر لهدایكایهتی به ئه‌ستۆ ده‌گرێت. له‌ناو قورساییه‌كانی ژیاندا ئیراده‌ی پۆلایین ده‌بێ و چه‌كی بیروباوڕهی به‌هێزتر ده‌كات. ده‌بێته هه‌ڤاڵێكی دایك كه ره‌حمی بۆ كۆمه‌ڵگای چه‌قبه‌ستوو و كۆیله‌كراو ده‌جووڵێت. له‌ناو ده‌ریای ئازادی‌دا خه‌یاڵه جوانه‌كانی به به‌رگی حه‌قیقه‌ت دادپۆشێت. له‌ئازار و ئێشه‌كانی دایكان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی زیاتر تێده‌گات و خهشاوی مێشكی به فیشه‌كی تۆڵه پڕ ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆحی دایكایه‌تی له‌ناخیدا زیندووه، له‌ناو پۆله گه‌ریلاكاندا هه‌میشه به هه‌ستیاری و هۆشیاری ژیاوه. ده‌بێته كه‌سێك كه به چه‌مكه شۆڕشگێڕیه‌كان، كه‌سایه‌تی بێگه‌ردی ئاو ده‌دات، هه‌میشه له‌خۆبردوو، فیداكار، دڵسۆز و خه‌مخۆری نیشتمان ده‌بێت. به رۆخساری دره‌وشاوه‌ی، وزه و هیوای به ناو دڵه تینوهكاندا دهپاشاند. جیا له‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌ڤاڵێتی له‌ریزه‌كانی شۆڕشدا به رێك و پێكی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند، ئه‌ركی دایكایهتیشی به هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌وه به جێ ده‌هێنا. چۆن خۆی له‌ناو قه‌فه‌سی ئه‌شق و ئه‌وینداری رزگار كردبوو، ده‌یویست كار بۆ ئه‌وه بكات تا ژن و گه‌نجێكی زۆر له ناو قه‌فه‌سی ئه‌شق رزگار بكات.
لهماراتۆنی شۆڕشگێڕانهیدا به ئه‌وینه‌وه ده‌یویست له‌ناو ئامێزی گه‌له‌كه‌ی كار‌و خه‌باتی شۆڕش راپه‌ڕێنێت. وه‌ك رووبارێكی خرۆشاو سه‌ری به هه‌ر ماڵ و شوێنكێدا ده‌كرد تا ماسییه‌كی نیشتمان له‌ناو ده‌ریای بێ ئاو رزگار بكات و درگای قه‌فه‌سه‌كان له‌رووی په‌پووله نازداره‌كانی نیشتمان ئاوه‌ڵا بكات. ئه‌زموونی رابردووی ناو قه‌فه‌سی ئه‌شق و ژیانی ناو گه‌می شۆڕشی بۆ بینه‌رانی ژیانی شۆڕشگێڕی راڤه ده‌كرد. وه‌ك كایهگێڕێك له‌شانۆی سه‌ر شه‌قامی نیشتمانه‌كه‌ی شانۆی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرد. شانۆیه‌ك كه هه‌میشه ژنان پاله‌وانانی ناو چیرۆكه‌كه‌ی بوون. چۆن له‌ناخی دڵیه‌وه به حه‌قیقه‌تی ئازادی گههێشتبوو و ئیراده‌و توانجی ژنی له‌كه‌سایه‌تی خۆیدا دۆزیبوویه‌وه.
بێریڤان هه‌ژار بۆ گۆڵناز دوو ناوی ره‌مزاوی و مێژوویی بوو. له‌لایه‌ك وه‌ك شه‌هید بێریڤان ببێته پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی په‌كه‌كه و ببێته دایكی هه‌موو هه‌ژاره‌كان. شه‌هید بێریڤان به هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕانهكانی له‌مه‌ڵبه‌ندی ههڵۆبهرزهفڕهكان بووه سهمبۆڵی دایكێكی شۆڕشگێڕ و دایكی حه‌قیقی نیشتمان.
له‌به‌ر دڵپاكی، رۆحی فیداكاری و ئازایه‌تی ده‌بێته خۆشه‌ویست ترین كه‌سی ناو دڵی هه‌ڤاڵانی. كه‌سێكه كه هه‌رگیز دڵی هه‌ڤاڵی خۆی و گه‌له‌كه‌ی نهشكاندووهو به چه‌كی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان لێگه‌ڕینی به‌دوای رێبازی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان دروست ده‌بێت. هاوكات هه‌ڤاڵێكی زۆر رووخۆش، له‌سه‌رخۆ و جددی بووه. به ئسلوبی نه‌رم و نیانی دڵه یاخیه‌كانی ماڵی ده‌كرد و قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆی دروست ده‌كرد. به قسه حهنهكاویهكانیهوه كۆڕی هه‌ڤاڵانی دهڕازاندهوهو قاقای پێكه‌نیناوی تا كه‌شكه‌ڵانی ئاسمان و گوێ ئه‌ستێره‌كان به‌رز ده‌كرده‌وه. به به‌رگی رووخۆشی و قسه‌خۆشی، په‌رده‌ی بێمۆڕاڵی و داماوی لهكۆربهندی نیشتمانه‌كه‌ی داده‌ماڵی و به به‌رگی هیوا كۆڕه‌كانی ده‌ڕازانده‌وه.
شه‌هید بێریڤان ئه‌و هه‌ڤاڵه پڕشنگداره‌یه كه شوێنپه‌نجه‌ی له‌هه‌ر دوورگه‌یه‌كی خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رچاوه. یاده‌وه‌ری و ئامۆژگاریه‌كانی له‌هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بریقێته‌وه. ههڤاڵێكه كه له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا له‌خه‌باتی پژاك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. بۆ قۆناخێك ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك). تا ساتی شه‌هیدبوونی به ئه‌وینه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌ی به جێ هێنا. له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌ریدا هه‌میشه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه له‌شوێنه زه‌حمه‌ت و دژواره‌كاندا درێژه به ماراتۆنی ژیانی بدات.
شه‌هید بێریڤان له‌دوا قۆناخی ماراتۆنی ژیانی شۆڕشگێڕانهیدا له‌سه‌ر پێداگری خۆی له‌سه‌ر كاروباری كۆمیته‌ی شه‌هیدانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راده‌وه‌ستێت. دایكێكی شۆڕشگێڕ كه به یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی شه‌هیدان، رێگای گه‌هێشتن به حه‌قیقه‌ت ده‌دۆزێته‌وه. به‌و ئه‌ركه‌ی كول و ئێشی دایكان تێده‌گات و له تێگه‌هێشتن و هۆشیاركردنه‌وه‌یان بێپسانهوه كار و خه‌باتی كردووه. له‌ساڵی 2016ی زاینی لههەرێمەكانی پاراستنی میدیا له‌گه‌ڵ پۆلێك لههاوسهماكهرانی رێگای ئازادی، به زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئازادیان پێشوازی له كڕكاش گه‌رانی رێگای ئازادی ده‌كه‌ن. دایكێكی شۆڕشگێڕ كه به گۆرانی بێژی سه‌مای ئازادی سهرچۆبی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی داوه‌ته ده‌ستیان، دیكتاتۆره‌كانی سه‌رده‌م دێنێته ده‌نگ و عۆقره و ئارامی یان لێ ده‌بڕێنێت. بۆیه بۆ كپ كردن و كوژانه‌وه‌ی هۆره‌ی ئازادی بناری قه‌ڵاتووكان بازاڕی نه‌یارانی ئازادی گه‌رم ده‌كات و دوای پیلانێكی تری نه‌گریسانه‌ی دژ به ههڵۆبهرزهفڕهكانی نیشتمان، له‌به‌ره‌به‌یانی14ی رێبه‌ندان (به‌رابه‌ر به 3ی فه‌وریه)ی 2016 له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سۆپای داگیركه‌ری توركیا و هاوكاری ئیران بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا هه‌ڤال برێڤان له‌گه‌ڵ دوو هاوسهماكهری تری به ناوه‌كانی (شیار وان و هێژا مهد) په‌یوه‌ستی كاروانی شه‌هیدان ده‌بن.
یادێك كه ده‌ماره‌كانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ مات ده‌كات و بۆركانی ناو دڵه‌كان ده‌ته‌قێنێت. شه‌هید بێریڤان ئه‌و ههڤاڵهیه كه هه‌میشه رۆحی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌شێنێته‌وه. مرۆڤه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌رزی و شكۆداری راده‌كێشێت. ئێمه ئه‌و كهسانهیهن كه قه‌رزداری هه‌ڤاڵانی وه‌ك بێریڤانهكانین. دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانمان به رۆشن كردنه‌وه‌ی هیوا و ئاواته‌كانیان گه‌ره‌نتی ده‌بێت. شه‌هید بێریڤان سه‌رمه‌شقه بۆ گه‌نجان و دایكانی وڵاتی سه‌ماكه‌رانی ئازادی. ئاواته‌خوازم ئه‌وه‌ی كه ساتێك له‌گه‌ڵ شه‌هید بێریڤان سه‌مای ئازادی گێڕابێت، به شه‌كاندنه‌وه‌ی چۆپی ئازادی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاواته‌كانی خاوه‌ندارێتی له‌رێبازی شه‌هیدانی نیشتمان بكات و ئه‌وه‌ش له‌دووره‌وه ناو و ناوبانگی بیستبێت، له‌پێناو ژیانێكی ئازاد و به‌خته‌وه‌ردا درێژه‌پێده‌ری رێگای شه‌هیدان بێت.