لە کاتێکدا ٧٣هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان یاد دەکەینەوە کە کوردستان لە ناو گەمەیەکی بەرفراوان یاری دەکات، لەم کات و ساتەدا هەم دەرفەتی گەییشتن بە ئامانجەکانی کۆمار و رێڕەوانی ئەو سەردەمە لە بەرچاون و هەمیش مەترسیەکانی ئەم سینارێۆیە خۆفی خۆی لە رەوتی مێژویی دەردەخات. لە کاتی وەبیرهێنانەوەی کۆمار و ئەزمونەکانی، دیسان کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان هەدەفی ڕاستەوخۆی میراتگرانی سەفەوی و عوسمانی دەبنەوە و بە شێوازی جیاواز بۆ قر کردنی سیاسی و فیزیکی کورد و رەوتی ئازادیخوازی لە هیچ پیلانێک سڵ ناکەن. وەک سەردەمی کۆماری کوردستان دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ئاسیمیلاسیون و تواندنەوە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن، کوردی تەسلیم بوو و کۆیلە و کۆنەپەرەست بە یارمەتیدەر وەردەگرن بۆ درێژەدانی ئەم داگیرکاریانە.
دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد و پێکهێنانی پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە و ئازاد بۆ گەلی كورد، ئەم ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش دەریدەخات گەل خولیای گەییشتن بە ئاواتەکانی و خۆبەڕێوەبەری ئازادە. هەنگاونان بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان، دوای شەڕی دووەمی جیهانی و تێکچونی باڵانسی سیاسی- نیزامی لە ناوچەکە بوو کە دەرفەتێک خوڵقا بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیفادە کردنی ئیرادەی ئازاد، ئەوەش سەلمێندرا کە دەکرێت لەناو بەرداشی زلهێزەكانی ئەو سەردەمەدا و هەبونی هێژمۆنخوازی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران پێگەیەك بۆ كورد دروست بكرێت. ڕەوشەکەی ئەو سەردەم دەریخست، گەلی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و كراوەیان هەیە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادی و گرنگیدان بە بەهاکانی ئینسانی. ئێستاش لەكاتێكدا یادی (٧٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەرز رادەگرین، كە رۆژههلاتی ناوین تووشی قهیرانێکی گهورهی مرۆڤی و پێشێلکاری مافهکانی مرۆڤ بوهتهوه و گهلانی ناوچهکه رووبهڕووی هۆڤانهترین و دڕندانهترین کردهوهکان دهبنهوه له لایهن دەوڵەتان و دەست و پێوەندیەکانیان. دیاردە و کێشهیهکی دستکرد به ناوی داعش که له ناوهندی هێژمۆنخوازەکانەوە ساز کراوە بۆ بهدیهێنان و دهستهبهرکردنی بهرژهوهندیهکانی زلهێزان و داگیرکەرانی کوردستان.
ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو، و رێگامان نیشان دەدات بۆ ئازادی و گەییشتن بە مافە ڕەواکانمان کە پێویستی بە باوەربەخۆبون هەیە و دۆست و دوژمن باش بناسین و تەحلیلی دروستمان هەبێت لە سەر ئاڵوگۆڕیەکانی جیهان و ناوچەکە و هاوکات پلان و پڕۆژەی تۆکمەمان ئامادە بێت بۆ هەر ئەگەرێک. ئەزمونی کۆماری کورستان گەرای ناسنامەیەكی سیاسی و نەتەوەیی بۆ گەلەكەمان چاندوە، كە پێداگرمان دەكات لەسەر كاركردن بۆ یەکگرتویی و سەقامگیری و یەکسانی و دادپەروەری و دێمۆکڕاسی. یاد و بیری کۆماری کوردستان پیرۆز دەکەین و درێژەدەری ئاواتەکانی کۆماری کوردستانین.
مەجلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
۲۱.۱.۲۰۱۹