هەڤاڵ دڵۆڤان فیدایی هەر لە سەرەتای هەست کردن بە دەرد و ئازاری گەل و نیشتمانەکەیەوە هەوڵدان و تێکۆشانی لە پێناو ئازادیدا تەرخان کرد . بە ناسینی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وە زۆرتر هەستی بۆ تێکۆشان خرۆشی و هەوڵدانی لەم پێناوەدا تا هات بەرزتر کرد و نەسرەوتنی کردە پیشە و وەک فیدایێکی ڕێگای ئازادی لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا بوو و وەک جوانێک لە کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەرکی گرتە ئەستۆ و لەم پێناوەشدا بە رۆحی جوانییەوە هەموو هەوڵدانی خۆی خستە گر بۆ ئەوەی جوانانی کورد بیر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بناسن و ببنە خاوەنی ئیرادە و ڕێکخستنی جوانان ئاوا بکەن و بەشداری ڕێکخستنی ئازادی ببن و زۆر زوو پێشکەوت و وەکوو پێشەنگی جوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوێرانە تێکۆشا و بە رۆحی جوانییەوە و بە فیداکاریێکی بێ وێنەوە یەک دەقەش نەسرەوی و هەر لەو پێناوەشدا لە گەل هەڤاڵ تۆڵهەڵدان سنە و هەڤاڵ ئارگەش کارزان لە ناوچەی سنە لەدوای هێرشی هێزی داگیرکەری ئێران و بەکرێگیراوەکانییەوە لە رۆژی ۱۶/۶/۱۳۹۷ بەرانبەر بە ٧/٩/٢٠١٨ دوای شەڕ و بەرخۆدانێکی قارەمانانە بەشداری ریزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەبن .

وەکوو کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان KCR هەر بەو هەڵویست و بڕیارەیی کە شەهید دڵۆڤان فیدایی بۆ تێکۆشان هەیبوو ئێمەش هەر بە هەمان هەڵویست و بڕیارەوە ئارمانجی شەهید دلۆڤان فیدایی پێک بێنین و هەموو جوانان بکەینە خاوەنی رێکخستن و ئیرادە و سۆزی سەرخستنی شۆڕش و ئاواکردنی کۆمەڵگای ئازاد و دێمۆکراتیک دووبارە دەکەینەوە و بە ڕێکخستن کردنی جوانان لە ڕێگەی ئازادیدا و بەشدار بووینی هەزاران دڵۆڤان لە ڕێگەی شەهیداندا، تۆڵەی شەهیدانمان دەگرینەوە و داگیرکەرانی فاشیستی کوردستان تێکدەبەین.

کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان KCR

۲۰/۹/۲۰۱۸